|
ئیمانوئێل كانت
وه‌رگێرانی له
فارسیه‌وه: تارا
رۆشنگه‌ری هه‌ستانه‌وه‌ی
مرۆڤه به دژی ئه‌و
پێنه‌گه‌یشتووییه‌ی
كه خۆی به‌دیهێناوه.
پێنگه‌یشتوویی بێ
تواناییه له كه‌ڵك
وه‌رگرتن له تێگه‌یشتنی
خود, به‌بێ رێنوێنی
ئه‌ویتر. پێ نه‌گه‌یشتوویی
خواستی
خودی مرۆڤه، ئه‌گه‌ر
هۆیه‌كه‌ی نه‌ك ته‌نیا
نه‌بوونی تێگه‌یشتن,
به‌ڵكو نه‌بوونی
هیمه‌ت و بڕیاردانیش
بێت بۆ كه‌ڵك وه‌رگرتن
لێی، به‌بێ رێنوێنێ
كردنی ئه‌ویتر. به
زانینه‌وه زیره‌ك به،
"له‌كه‌ڵك وه‌رگرتنی
تێگه‌یشتنی خۆت
دلێربه" ئه‌مه‌یه
دروشمی رۆشنگه‌ری.
هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌شێكی
زۆر له خه‌ڵك, ته‌نانه‌ت
سه‌رده‌مانێكیش پاش
ئه‌وه‌ی كه سروشت
له ده‌ستی رێنوێنی
ده‌ره‌كی، ئازادی
كردوون, به‌لاَم
خۆشحالاَنه ته‌واوی
ته‌مه‌نیان له پێنه‌گه‌یشتیوویی
دا ده‌مێننه‌وه‌و ئه‌وانی
تر كه به ئاسانی
خۆیان به‌رێنوێنییان
ده‌زانن، ته‌مه‌ڵی و
ترسه. پێنه‌گه‌یشتوویی
زۆر ئاسانه, ئه‌گه‌ر
كتێبێكم هه‌بێ كه
وه‌ك تێگه‌یشتنم به‌كاربێت,
قه‌شه‌یه‌ك كه
ویژدانم بێت, پزیشكێك
كه پارێزی خۆراكیم
بۆ دیار بكات و له‌و
بابه‌ته, ئه‌وا خۆم
به هیچ شێوه‌یه‌ك
پێویستیم به هه‌وڵ و
كۆشش نییه و ئه‌گه‌ر
به ته‌نیا بتوانم
پاره‌یه‌ك بده‌م, هیچ
پێویست نییه كه بیر
بكه‌مه‌وه, ئه‌وانی
تر به ئاسانی ئه‌م
كاره تاقه‌ت پڕوكێنه‌م
بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
پاسه‌وانگه‌لێك كه
وه‌ها میهره‌بانانه
سه‌رپه‌رشتی مرۆڤه‌كان
له‌ئه‌ستۆ ده‌گرن, به
پارێزه‌وه چاودێرن
تا زۆرترین مرۆڤه‌كان
"له‌كۆی ئه‌واندا ته‌واوی
ره‌گه‌زی مێ" و هه‌نگاو
هه‌ڵێنانیان به‌ره‌و
پێگه‌یشتن, سه‌ره‌ڕای
دژوارییه‌كه‌ی, زۆر
ترسناك بخه‌نه پێش
چاو. ئه‌م پاسه‌وانانه
سه‌ره‌تا گوێی خزمه‌تكارو
خزم و به‌نده
رامكراوه‌كانی خۆیان
ده‌به‌ستن و ئه‌و
كاته‌ی كه دڵنیایی
ته‌واویان به‌ده‌ست
هێنا, كه ئه‌م
خوڵقاوه رامكراوانه,
بێ ئه‌و عه‌ره‌بانه‌یه‌ی
كه پێوه‌ی به‌ستراوه
هه‌نگاوێك هه‌ڵناهێننه‌وه،
له‌و مه‌ترسیه‌ی كه
له حاڵی كۆشش بۆ به
ته‌نیا رۆیشتن له سه‌ریانه,
ئاگاداریان ده‌كه‌نه‌وه.
به‌لاَم ئه‌م مه‌ترسیه
له راستیدا ئه‌وه‌نده
گه‌وره نییه, چونكه
دوای چه‌ند جار كه‌وتن
له ئه‌نجامی كاردا,
فێر ده‌بن كه بڕۆن
به‌ڕێدا, به‌لاَم
نموونه‌گه‌لی له‌م
جۆره, مرۆڤه‌كان هه‌راسان
ده‌كه‌ن و له هه‌ر
هه‌وڵێكی تر ده‌یانترسێنێ.
به‌م پێیه بۆ ئه‌و
مرۆڤه‌ی كه پێنه‌گه‌یشتووییی
بووه‌ته به‌شێك له
سروشتی, دژواره خۆی
لێ رزگار بكات. ئه‌و
ته‌نانه‌ت شیفته‌ی
ئه‌م حاڵه‌ته‌ش بووه‌و
له كاركردنیشدا له
كه‌ڵك وه‌رگرتن له
تێگه‌یشتنی خۆی بێ
توانایه، چونكه هیچ
كه‌سێك هه‌رگیز روخسه‌تی
هه‌وڵ و كۆششی بۆ ئه‌م
كاره به‌و نه‌داوه.
یاسا‌و رێساكانیش "ئه‌و
یارمه‌تییه
میكانیكیانه", بۆ
باش یا خراپ كه‌ڵك وه‌رگرتنی
عه‌قلاَنی له توانا
سروشتییه‌كانی خود,
چوارچێوه گه‌لێكی
نا ته‌واوی هه‌میشه‌یین.
ئه‌وه‌ی كه ئه‌م
چوار چێوانه‌ی
داناوه ته‌نانه‌ت به‌سه‌ر
بچكوترین چاڵدا به
گومانه‌وه بازده‌دات,
چونكه له‌گه‌ڵ ئه‌م
شێوه جولاَنه
ئازاده رانه‌هاتووه,
له ئه‌نجامدا ته‌نها
چه‌ند كه‌سێك, به په‌روه‌رده‌كردنی
زه‌ینییان, له
رزگاركردنی خۆیان له‌و
پێنه‌گه‌یشتوییه‌و له
پێشگرتنی رێیه‌كی
دڵنیا سه‌رده‌كه‌ون.
به‌لاَم ئه‌وه‌ی كه
هه‌موو خه‌ڵك به
ئاگاببنه‌وه,
شیاوتره، له
راستیدا ئه‌گه‌ر ته‌نیا
ئازادییان پێ بدرێت.
ئاگابوونه‌وه
ناچارییه, چونكه ته‌نانه‌ت
له نێوان پاسه‌وانه
ده‌مارگرژه‌كانیشدا
هه‌میشه چه‌ند كه‌سێكیان
بیرده‌كه‌نه‌وه, كه‌مێك
پاش ئه‌وه‌ی كه
زنجیری پێنه‌گه‌یشتوویان
له گه‌ردنی خۆكرده‌وه,
رۆحی قه‌درزانی ئه‌خلاقیش
هه‌م به به‌های خۆی
و هه‌م له‌مه‌ودای
بانگهێشتی هه‌ر كه‌سێك
بۆ بیركردنه‌وه‌ی به
ته‌نیایی, فراوان ده‌كات.
به تایبه‌تی ده‌بێ
وه‌بیر بهێنرێته‌وه
ئه‌گه‌ر خه‌ڵكانێك كه
بۆ یه‌كه‌م جار له‌لایه‌ن
پاسه‌وانه‌كانه‌وه
به‌م زنجیره توش
كراون به شێوه‌یه‌كی
گونجاو له‌لایه‌ن هه‌ندێك
له‌و كه‌سانه‌وه كه
به ته‌واوی بێ
توانان له رۆشنگه‌ری,
بورووژێنن, ره‌نگه
ته‌نانه‌ت خودی پاسه‌وانه‌كانیش
وا لێ بكات هه‌ر له‌ژێر
نیردا بمێننه‌وه.
نواندنی ده‌مارگرژی
وه‌ها زیانباره,
چونكه ئه‌م ده‌مارگرژییانه
سه‌ره‌نجام تۆڵه ده‌ستێننه‌وه
له بناغه دانه‌ره‌كانیان
یا نه‌وه‌كانیان. له‌م
رووه‌وه خه‌ڵك ته‌نیا
به هێواشی ده‌توانن
بگه‌ن به رۆشنگه‌ری.
ره‌نگه شۆڕش بتوانێت
دیكتاتۆری ره‌ها
یاسته‌می به‌رژوه‌ندی
خواز یا ده‌سه‌لاَتخواز
له‌نێو به‌رێت, به‌لاَم
هه‌رگیز ناتوانێت
شێوه‌ی بیركردنه‌وه
چاك بكات, به‌ڵكو ده‌مارگرژییه
نوێیه‌كان وه‌ك هه‌مان
ده‌مارگرژییه كۆنه‌كان
و خه‌ڵكانی بیرنه‌كه‌ره‌وه
ده‌كێشنه ناو به‌نده‌وه.
به‌لاَم بۆ ئه‌م
رۆشنگه‌ریه هیچ شتێك
جگه له ئازادی
پێویست نییه‌و ئازادی
جێی باس, واته
ئازادی كه‌ڵك وه‌رگرتنی
ئاشكرای عه‌قڵ له
هه‌موو بواره‌كاندا،
كه‌مترین زیانی هه‌یه
بۆ هه‌مووان. به‌لاَم
له هه‌موو لایه‌كه‌وه
ده‌بیستم: "گفتوگۆ مه‌كه",
فه‌رمانده ده‌ڵێ "باس
مه‌كه, بڕۆ به‌ڕێدا",
باجگر ده‌ڵێ: "باس
مه‌كه, بده", قه‌شه
ده‌ڵێ: "باس مه‌كه,
باوه‌ڕت هه‌بێ", ته‌نها
حاكمێك له جیهاندا
ده‌ڵێت: "هه‌رچه‌نده
دڵت ده‌خوازێ و له
باره‌ی هه‌رشتێكه‌وه
كه دڵت ده‌یهه‌وێ
باس بكه, به‌لاَم
گوێڕایه‌ڵ به", لێره‌دا
نموونه گه‌لێكمان له
چوارچێوه‌داری
فراوان له‌سه‌ر
ئازادی هه‌یه,به‌لاَم
كام به‌ر ته‌سكی
رێگری رۆشنگه‌رییه‌و
كامه نییه‌و به‌ره‌و
پێشی ده‌بات؟ من ده‌ڵێم:
"كه‌ڵك وه‌رگرتنی خه‌ڵك
له عه‌قڵی خۆی ده‌بێ
هه‌میشه ئازادبێت,
ته‌نها ئه‌مه ده‌توانێ
ببێته مایه‌ی
رۆشنگه‌ری له نێوان
مرۆڤه‌كاندا, به‌لاَم
كه‌ڵك وه‌رگرتنی
تایبه‌تی له عه‌قڵ
ره‌نگه زۆرتر, به
توندی دیاریكراو بێت.
بێ ئه‌وه‌ی كه به
شێوه‌یه‌كی تر ببێته
رێگری رۆشنگه‌ری.
تێگه‌یشتنی من له‌كه‌ڵك
وه‌رگرتنی عه‌قڵ له‌لایه‌ن
خه‌ڵكه‌وه, كه‌ڵك وه‌رگرتنێكه
له عه‌قڵ كه هه‌ر
كه‌سێك وه‌كو زانایه‌ك
له به‌رامبه‌ر ته‌واوی
دنیادا نیشانی ده‌دا.
من سوودێك كه ره‌نگه
كه‌سێك له پله‌یه‌ك
یا هه‌ڵكه‌وتێكی مه‌ده‌نی
ده‌یبا كه پێی
سپێردراوه، به كه‌ڵك
وه‌رگرتنی تایبه‌تی
عه‌قڵ ناوی لێده‌نێم,
به‌لاَم له زۆر یه‌ك
له‌و كارانه‌دا كه
به سوودی كۆمه‌ڵ ئه‌نجام
ده‌درێن, میكانیزمێكی
دیاریكراو پێویسته
كه به هۆیه‌وه به‌شێك
له ئه‌ندامه‌كانی
ئه‌و كۆمه‌ڵه شێوه‌یه‌كی
پاسڤیانه بگرنه پێش,
تا حكومه‌ت بتوانێ
له رێگه‌ی
رازیبوونێكی ساخته‌وه
به‌ره‌و لای خواسته
گشتییه‌كان رێبه‌ریان
بكات, یان به لانی
كه‌مه‌وه له
وێرانكردنی ئه‌و
ئاره‌زووانه‌دا رایان
گرێت. لێره‌دا به
دڵنیاییه‌وه بابێت و
باسی له‌باره‌وه
بكرێ, به‌ڵكو ده‌بێت
گوێڕایه‌ڵی بكرێت,
به‌لاَم له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی كه ئه‌م
به‌شه‌ش له
ئامێره‌كه خۆی به
ئه‌ندامیك له
كۆمه‌ڵگا یا
ته‌نانه‌ت له
كۆمه‌ڵگای جیهانی
ده‌زانێ و له
ئه‌نجامیشدا وه‌ك
زانایه‌ك, به مانای
راستی ئه‌م وشه‌یه,
روو له خه‌ڵك
ده‌كات, به
دڵنییاییه‌وه
ده‌توانێ له
باره‌ی مه‌سه‌له
گه‌لێكه‌وه باس بكا,
وه‌ك ئه‌ندامێكی
ناچالاك كه له
به‌رامبه‌ریاندا
به‌رپرسه, به‌بێ
زیان گه‌یاندن پێیان.
بۆ نموونه كاره‌سات
بار ده‌بوو ئه‌گه‌ر
ئه‌فسه‌رێك له حاڵی
راپه‌ڕاندنی
ئه‌ركه‌كه‌یدا, كه
به‌رپرسه‌كه‌ی ئه‌مری
پێ كردبوو, گومانی
له گونجان یا سودی
ئه‌و ئه‌ركه بێ،
ئه‌و ده‌بێ گوێرایه‌ڵ
بێ.
به‌لاَم ناتوانرێ,
ده‌ستی ببه‌سترێ وه‌ك
زانایه‌ك بۆ
ده‌ربڕینی
بیروبۆچوونی له
باره‌ی ئه‌و
هه‌لاَنه‌ی كه له
خزمه‌تی سه‌ربازی دا
هه‌ن یا له
نواندنیان له
به‌رامبه‌ر خه‌ڵكدا،
بۆ ناوبژی كردن.
هاوولاَتی ناتوانێ
سه‌رپێچی بكات له‌و
ماڵیاته‌ی كه بۆی
دانراوه, له‌راستیدا
ره‌خنه‌ی نابه‌جێ
له‌وه‌ها با جگه‌لێك,
كاتێك كه ده‌بێ بیان
ده‌ی, ده‌توانێ وه‌ك
كرده‌یه‌كی ناشیرین
سزا بدرێ، چونكه
له‌وانه‌یه ببێته
هۆی نافه‌رمانییه‌كی
فراوان". به‌لاَم
ئه‌و كه‌سه, ئه‌و
كاته‌ی كه له
پۆشاكی زانایه‌ك دا,
ئه‌ندێشه‌كانی خۆی
له باره‌ی
نه‌گونجاوبوون یا
ته‌نانه‌ت
نادادوه‌رانه بوونی
ئه‌م ماڵیاتانه به
ئاشكرا ده‌رده‌بڕێت،
به پێچه‌وانه‌ی
ئه‌ركی مه‌ده‌نی
خۆی كار ناكات. به‌م
شێوه‌یه ده‌بێت
قه‌شه فێرخوازان و
كۆمه‌ڵ له‌سه‌ر
بنه‌مای ده‌ستوره
كڵێساییه‌كان فێر
بكات كه خزمه‌تی
پێده‌كات چونكه به‌م
مه‌رجه له‌م
پله‌یه‌دا دانراوه.
به‌لاَم له پله‌ی
زانادا, ئازادی
ته‌واو و ته‌نانه‌ت
ئه‌ركیشی له‌سه‌ر
شانه كه
راوبۆچوونه به
وردبینی
هه‌ڵسه‌نگێندراوه‌كانی,
هاوڕێ له‌گه‌ڵ نیاز
چاكی خۆی له‌مه‌ڕ
لایه‌نه هه‌ڵه
ئامێزه‌كان و
پێشنیاره‌كان بۆ
په‌ره پێدانی
باشتری كاروباره
دینی و كڵێسایییه‌كان
بگه‌یێنێته خه‌ڵك.
له‌م كاره‌دا ناكرێت
ویژدانی ئازار
ببینێ. ئه‌وه‌ی كه
له ئه‌نجامی
پله‌كه‌ی خۆی وه‌ك
خزمه‌تكاری كه‌نیسه
فێری خه‌ڵكی ده‌كات,
به‌وه‌ها كارێكی
ده‌زانێ كه له
پێوه‌ندی له‌گه‌ڵیدا
خاوه‌نی
سه‌لاَحیه‌تێكی
ئه‌وتۆ نییه، كه
له‌سه‌ر بنه‌مای
بیروبۆچوونی خۆی
خه‌ڵك فێر بكات،
به‌ڵكو له ژێر
رێنوێنییه‌كی تر و
به ناوێكی تره‌وه
نیشانی ده‌دا. ئه‌و
ده‌ڵێت: كه‌نیسه‌ی
ئێمه ئه‌م خاڵه یا
ئه‌و خاڵه فێر
ده‌كات و ئه‌مانه‌ش
به‌ڵگه گه‌لێكن كه
به كاریان ده‌بات.
به‌م هۆیه‌وه
ته‌واوی به‌كاربردنه
كارییه ده‌رك
پێكراوه‌كان, كه
خۆی به باوه‌ڕێكی
ته‌واوه‌وه
پابه‌ندیان نییه,
به‌لاَم له‌گه‌ڵ
ئه‌مه‌شدا
راگه‌یاندنیان
ده‌گرێته ئه‌ستۆ,
چونكه یه‌كسه‌ر
ره‌نگه كه تێیاندا
حه‌قیقه‌تێك هه‌بێت و
له‌هه‌ر حاڵ‌دا نابێت
تێیاندا شتێك دژی
ماهیه‌تی دین هه‌بێ,
ئه‌گه‌ر پێی وا بوو
كه شتێكی له‌م جۆره
له‌ناویشدا هه‌یه,
نه‌ی ده‌توانی به
ویژدانێكی ئاسووده
له‌و مه‌قامه‌دا
خزمه‌ت بكات و ده‌بوو
ده‌ستی له‌كار
كێشاباوه.
بۆ نموونه كه‌ڵك
وه‌رگرتنی عه‌قڵ
له‌لایه‌ن
مامۆستایه‌كی دانراو
بۆ كۆمه‌ڵه‌كه‌ی
خۆی, كارێكه ته‌واو
تایبه‌تیه, چونكه
به‌هه‌ر
ئه‌ندازه‌یه‌ك ئه‌م
كۆمه‌ڵه گه‌وره
بێت, وه‌ها به‌كار
بردنێك هه‌میشه
ناوخۆیی ده‌بێت. له‌م
پێوه‌ندییه‌دا له
پله‌ی قه‌شه‌دا,
ئازادنییه‌و و
ناتوانێ وه‌ها بێت
چونكه به
ده‌ستورگه‌لێكی
دیكه‌ی تایبه‌تی كار
ده‌كات. له
به‌رامبه‌ردا كه‌سی
رۆحانی, وه‌كو
زانایه‌ك كه له
رێگای
نوسراوه‌كانییه‌وه
له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا له
خودی خۆیدا كه
عه‌داله‌ته له‌گه‌ڵ
دنیادا قسه ده‌كات -
له‌م به‌كاربردنه
گشتیه‌ی عه‌قڵدا
خاوه‌نی ئازادییه‌كی
ره‌هایه له كه‌ڵك
وه‌رگرتن له هێزی
عه‌قلاَنی و
ده‌ربڕینی
بۆچوونه‌كانی, چونكه
ئه‌وه‌ی كه
پاسه‌وانه
مه‌عنه‌وییه‌كانی
خه‌ڵك خۆیان
پێنه‌گه‌یشتووبن,
باتڵێكه كه
باتڵه‌كانی دیكه
ده‌هێڵێته‌وه.
به‌لاَم ئایا كاری
ئه‌نجومه‌نی
قه‌شه‌كان, ره‌نگه
شورای كڵێسایی یا
شێخه به‌رێزه‌كانی
كڵێسا "وه‌كو
ئه‌وانه‌ی كه
له‌نێو
هۆڵه‌نداییه‌كاندا
خۆیان وا ناولێ
ده‌نێن" له‌وه‌یدا
كه خۆیان سوێند به
ره‌مزێكی نه‌گۆڕه‌وه
ده‌روه‌ست ده‌كه‌ن!
تا وه‌لایه‌تی
هه‌میشه‌ییان له‌سه‌ر
هه‌ریه‌ك كه له
ئه‌ندامان و له
رێگه‌ی ئه‌وانیشه‌وه
له‌سه‌ر خه‌ڵك بۆ
هه‌میشه بپارێزن,
پاساو نییه. من
ده‌ڵێم ئه‌مه به
ته‌واوی نابێت و
هاوپه‌یماننامه‌یه‌ك
كه ئامانجه‌كه‌ی
ئه‌وه‌یه كه هه‌تا
هه‌تایه رێگری له
خه‌وڕاچڵه‌كانی
ره‌گه‌زی مرۆڤ بێت,
به ره‌هایی
نه‌گونجاوه,
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر
له‌لایه‌ن
ده‌سه‌لاَتێكی بالاَی
وه‌ك
په‌رله‌مانه‌كان,
ره‌سمی ترین
په‌یماننامه‌كانی
ئاشتیشه‌وه
دارێژاربێ.
سه‌رده‌مێك ناتوانێ
خۆی ده‌روه‌ست بكات
و گه‌لاَڵه‌یه‌ك
دابرێژی كه
سه‌رده‌می دواتر له
هه‌ل و مه‌رجێكی
ئه‌وتۆدا دابنێت كه
بۆ نه‌وه‌كانی
داهاتوو,
په‌ره‌پێدانی
مه‌عریفه‌ی خود به
تایبه‌تی ئه‌و
كاته‌ی كه زۆر
گرنگه, رزگاركردنی
خود له‌هه‌ڵه‌كان و
به گشتی رۆشنگه‌ری,
تا مومكین بێت.
ئه‌مه تاوانێكه به
دژی سروشتی مرۆڤ,
كه چاره‌نووسی زاتی
ئه‌و ته‌واو له‌وه‌ها
پێشكه‌وتێنێكدایه,
له ئه‌نجامدا
نه‌سله‌كانی دوایی
ته‌واو حه‌قیانه كه
وه‌ها رازیبونگه‌لێك,
به‌و به‌هانه‌یه‌ی
كه ڕێ پێ نه‌دراو و
تاوانكارانه‌ن
بخه‌نه لاوه.
پێوانه‌ی ئه‌وه‌ی
كه خه‌ڵك بتوانن
وه‌كو یاسا له
باره‌یه‌وه
رێكبكه‌ون, له‌م
پرسیاره‌دا
نوێنراوه: ئایا
خه‌ڵك ده‌توانن وه‌ها
یاسایه‌ك بسه‌پێنن
به‌سه‌ر خۆیاندا؟
به‌لاَم ره‌نگه
ته‌رحی رێكخستنێكی
كاتی به ئومێدی هه‌ل
و مه‌رجێكی باشتر بۆ
ماوه‌یه‌كی كورت و
تایبه‌ت مومكین بێت،
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی
كه ئیزنی ته‌واوی
هاوولاَتیان به
تایبه‌ت رۆمانییه‌كان
وه‌ك زانا ده‌دات بۆ
ده‌ربڕینی ئاشكرای
بیر و بۆچوونییان،
واته نووسین
له‌باره‌ی كه‌م و
كورتییه‌كانی
دامه‌زراوه‌كان.
ره‌نگه رێكخستنی
كاتی ئه‌وه‌نده درێژ
بێته‌وه كه ئاگایی
له‌سروشتی ئه‌م
مه‌سه‌لانه
به‌وجۆره به‌رفراوان
و روون بێته‌وه كه
ده‌نگه
دارێژراوه‌كانی
كۆمه‌ڵ "ئه‌گه‌رچی
جیاوازن" جورئه‌تی
ئه‌وه‌یان بێت كه
به
ده‌سه‌لاَتداره‌كان
پێشنیار بكه‌ن له
ژێر رێكخراوه
دینییه گۆڕاوه‌كاندا
جێیان بكه‌نه‌وه،
به‌لاَم به‌بێ ده‌ست
تێوه‌ردانی ئه‌وانه‌ی
كه ده‌یانهه‌وێ
كاروباره‌كان وه‌كو
پێشوو بمێننه‌وه.
به‌لاَم به‌ته‌واوی
یاساغه كه له
رێكخراوێكی دینی دا
له ده‌وری یه‌ك
كۆببنه‌وه كه هیچ
كه‌س نه‌توانێ به
درێژایی ژیانی
پرسیارێكی لێ‌بكا،
چونكه ئه‌نجامدانی
وه‌ها كارێك
ده‌وره‌یه‌ك له
پێشكه‌وتنی
مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و
ریفۆرم له
نه‌وه‌كانی ئاینده
ده‌سێنێته‌وه و بێ
به‌رهه‌می ده‌كات و
زیانیان پێ
ده‌گه‌یه‌نێ.
مرۆڤێك ده‌توانێ
رۆشنگه‌ری شتێك
بخاته‌دواوه كه
پێویسته بیزانێ،
به‌لاَم ته‌نها بۆ
ماوه‌یه‌كی كورته‌و
بۆ شه‌خسی خۆشی.
به‌لاَم سه‌ندنه‌وه‌ی
ئه‌وه له شه‌خسی
خۆی و ته‌نانه‌ت
زیاتریش
له‌نه‌وه‌كانی
دوایی، پیشێلكردنی
مافی خودایی
مرۆڤه‌كانه. ئه‌وه‌ی
كه نابێت خه‌ڵكانێك
بۆ خۆیان پێی حوكم
بكه‌ن، ئیمكانی
ئه‌وه‌ی كه بسه‌پێت
به‌سه‌ر شاریه‌كدا،
كه‌متره، چونكه
مه‌رجه‌عیه‌تی
یاسادانه‌ری ئه‌و
له‌سه‌ر تواندنه‌وه‌ی
ئیراده‌ی كۆمه‌ڵ له
ئیراده‌ی خۆیدا،
له‌سه‌ر ئه‌وه
به‌نده. ئه‌گه‌ر
ته‌نیا بزانێت كه
هه‌ر چاكبوونێكی
راسته‌قینه یا
رواڵه‌تی له‌گه‌ڵ
رێكخستنی مه‌ده‌نیدا
گونجاوه، ده‌توانێ
ئیزن به په‌یڕه‌و
كاره‌كانی خۆی بدات،
كه ئه‌وه‌ی بۆ
ئاسوده‌یی مه‌عنه‌وی
خۆیان پێویسته و
كاری ئه‌و نییه
ئه‌نجام بده‌ن،
به‌لاَم ده‌بێت رێگری
بكات له‌هه‌ر كه‌سێك
كه ده‌یهه‌وێ ده‌ست
وه‌ربداته كارێك كه
ئه‌وی تر ده‌توانێ
به باشترین شێوه
بۆدیاری كردن و
بردنه‌سه‌ری خۆشی خۆی
ئه‌نجامی بدات. ئه‌و
كاته‌ی كه ده‌ست
وه‌رده‌داته ئه‌م
مه‌سه‌لانه‌وه
له‌گه‌وره‌یی خۆی
كه‌م ده‌بێته‌وه،
چونكه ئه‌و
نووسینانه‌ی كه
تێیاندا پێڕه‌وه‌كانی
هه‌وڵ ده‌ده‌ن راو
بۆچوونه‌كانیان
ده‌رببڕن، به‌ها
ده‌ده‌نه هه‌ڵێنجانی
ئه‌و له‌حاكمیه‌ت.
ئه‌مه راسته چ
له‌وه‌ی كه ئه‌و
له‌سه‌ر بنه‌مای
بالاَترین نۆڕێنی خۆی
له شوێنێكه‌وه كه
كار به‌وه ده‌كات،
نابێت ره‌خنه له
حاكم بگیرێ، یا له
راستیدا ته‌نانه‌ت
له‌وه‌ش زیاتر. ئه‌و
كاته‌ش كه به
پشتیوانی كردنی
دیكتاتۆری مه‌عنه‌وی
هه‌ندێ له
زۆردارانی
ولاَته‌كه‌ی له
به‌رامبه‌ر
پێڕه‌وه‌كانی تری
دا, مه‌رجه‌عیه‌تی
بالاَی خۆی
ده‌دۆڕێنێ. ئه‌گه‌ر
ئێستا پرسیار
بكرێ"ئایا ئێمه له
سه‌رده‌مێكی
رووناكدا ده‌ژین"
وه‌لاَم ئه‌وه‌یه
كه "نه‌خێر, به‌لاَم
له‌سه‌رده‌می
رۆشنگه‌ریداده‌ژین"
به‌و شێوه‌یه‌ی كه
ئێستا به‌بیردادێت,
هێشتا بۆ ئه‌وه‌ی
كه مرۆڤه‌كان به
گشتی بتوانن
تێگه‌یشتنی خۆیان
به‌بێ رێنوێنی
ده‌ره‌كی
به‌شێوه‌یه‌كی دڵنیا
له باره‌ی بابه‌ته
دینییه‌كانه‌وه
به‌كارببه‌ن و یا
ته‌نانه‌ت بۆ
ئه‌وه‌ی كه بتوانن
خۆیان له‌وه‌ها
هه‌ڵكه‌وتێكدا
دابنێن, كه كه‌م و
كورتییه‌كی زۆرهه‌ن.
به‌لاَم ئێمه
نیشانه‌گه‌لێكی
رونمان
له‌به‌رده‌ستدان, كه
ئێستا رێ
له‌به‌رده‌م
مرۆڤه‌كاندا
كراوه‌یه
تائازادانه, له‌م
رووه‌وه بچنه پێش.
به‌ربه‌سته‌كانی
رۆشنگه‌ری گشتی بۆ
ئازادكردنی ئه‌وان
له‌و پێنه‌گه‌یشتویه
خۆخوازه، پله به
پله له نێو ده‌چن.
له‌م رووه‌وه ئه‌م
سه‌رده‌مه
سه‌رده‌می
رۆشنگه‌ری, یا
سه‌رده‌می
فرێدریكه. سه‌رۆكێك
كه به‌ئه‌ركی خۆی
نه‌زانێ بڵێت هیچ
فه‌رمانێكیان نه‌دا,
به‌ڵكو ئه‌وه‌ی به
ئه‌ركی خۆی
ده‌زانی كه بڵێیت
ئیختیاری كامڵ
كردنی ئازادی "خود"
یان ئازادی دان به
مرۆڤه‌كان له
مه‌سه‌له
دینییه‌كاندا, خود
ئاگایه، شایسته‌ی
ئه‌وه‌یه
كه‌له‌لایه‌ن
هاوچه‌رخه‌كانیه‌وه
و ئه‌وانه‌ی
دوارۆژه‌وه سوپاس
بكرێت. به‌لانی
كه‌مه‌وه تا
ئه‌وجێیه‌ی كه
په‌یوه‌سته به
حكومه‌ته‌وه وه‌كو
یه‌كه‌مین كه‌سێك كه
مرۆڤی
له‌پێنه‌گه‌یشتویی
رزگار كردووه و
هه‌ركه‌سێكی
ئازادكردووه تا له
ته‌واوی مه‌سه‌له
ویژدانییه‌كاندا
عه‌قلی خۆی
به‌كارببات. قه‌شه
به‌ڕێزه‌كان, له
حكومه‌ته‌كه‌ی
ئه‌ودا, رۆڵی خۆیان
وه‌ك زانا و به‌بێ
ئه‌وه‌ی كه
زه‌ره‌رێك وه
ئه‌ركه
ره‌سمییه‌كه‌یان
بكه‌وێ, ده‌توانن
ناوبژیوانی بكه‌ن و
راكانی خۆیان
ئازادانه و
به‌شێوه‌یه‌كی روون
ده‌رببڕن, تا
مرۆڤه‌كان تیایاندا
وردبینی زیاتر
به‌خه‌رج بده‌ن, كه
ته‌نانه‌ت له
جێگایه‌كیش دا كه
ئه‌م داوه‌ری و
رایانه له‌گه‌ڵ
ره‌مزه
په‌سندكراوه‌كانیش دا
جیاوازن. ئه‌وانه‌ی
كه هه‌ڵكه‌وتی
فه‌رمی ئه‌وانیان
به‌رته‌سك
نه‌كردووه‌ته‌وه,
ئازادییه‌كی
زیاتریشیان پێ
ده‌درێ. ئه‌م رۆحی
ئازادییه ته‌نانه‌ت
تا ئه‌وجێگه‌یه
فراوان ده‌بێته‌وه
كه له‌دژی
به‌ربه‌سته
ده‌ره‌كییه‌كانی
ئه‌و حكومه‌تانه‌ش
كه دروست په‌ییان
به‌كاره‌كانی خۆیان
نه‌بردووه, خه‌بات
ده‌كات. نموونه‌یه‌ك
له‌سه‌ر ئه‌و
بنه‌مایه‌ی كه
هه‌بوونی ئازادی
نابێت ببێته هۆی
كه‌مترین نیگه‌رانی
له‌باره‌ی رێكخستنی
گشتی و هاوئاهه‌نگی
له كۆماردا, ئه‌م
حكومه‌تانه رۆشن
ده‌كاته‌وه.
مرۆڤه‌كان ئه‌گه‌ر
ته‌نیا بۆ پاراستنی
خۆیان
له‌به‌ربه‌ریه‌ت,
لانه‌كه‌نه لای
كاری ساخته, پله
به پله له‌م
حاڵه‌ته دێنه
ده‌ره‌وه. من له
ده‌ربڕینی وته‌كانم
له‌باره‌ی
رۆشنگه‌رییه‌وه,
واته هه‌ستانه‌وه‌ی
مرۆڤ له‌و
پێنه‌گه‌یشتوویه‌ی
كه‌خۆی
خواستویه‌تی, رووم
له بابه‌ته
دینییه‌كان كردووه,
یه‌كه‌م له‌و
رووه‌وه كه
ده‌سه‌لاَتدارانی
ئێمه عه‌لاقه‌یه‌كی
ئه‌وتۆیان نییه كه
رۆڵی پارێزه‌ری
پێڕه‌وه‌كانی خۆیان
له پێوه‌ندی
له‌گه‌ڵ هونه‌ر و
زانست دا له ئه‌ستۆ
بگرن, دووه‌م
به‌وهۆیه‌ی كه ئه‌م
شێوه له
پێنه‌گه‌یشتوویی هه‌م
زیانبارترین و هه‌م
ته‌نگترین شێوه‌یه,
به‌لاَم شێوه‌ی
بیركردنه‌وه‌ی
سه‌رۆكی ولاَتێك كه
رۆشنگه‌ری دینی
په‌سه‌ند ده‌كات
له‌مه‌ش زیاتر
ده‌چێته‌پێشێ,
چونكه ده‌زانێ كه
روخسه‌تی كه‌ڵك
وه‌رگرتنی ئاشكرا
له عه‌قڵی خۆی و
نیشاندانی
ئه‌ندێشه‌كانی به
په‌یڕه‌وه‌كانی
له‌باره‌ی داڕشتنی
باشتری یاساكانی بۆ
خه‌ڵكانی جیهان, هیچ
مه‌ترسییه‌ك، یاسا
دانه‌ری ئه‌و،
ناخاته
مه‌ترسییه‌وه,
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر
ئه‌م كاره هاوڕێش
بێت له‌گه‌ڵ
ره‌خنه‌ی بێ
په‌رده
له‌ویاسایه‌ی كه
ئێستا كاری
پێده‌كرێت. ئێمه
نموونه‌یه‌كی
دره‌وشاوه‌مان له
پێش چاوه, كه له‌و
روه‌وه هیچ
پادشایه‌ك له‌وه‌ی
كه ئێمه پێیدا
هه‌ڵده‌ده‌ین،
له‌پێشترنییه.
به‌لاَم ته‌نیا
ده‌سه‌لاَتدارێك كه
ئاگایه و ترسێكی
له سێبه‌ره‌كانی
نییه‌و بۆ دابینكردنی
ئارامی گشتیش هێزێكی
رێك و پێك و بێ
ئه‌ژماره‌ی هه‌یه,
ده‌توانێت ئه‌وه بڵێ
كه هیچ كه‌سێك
ناوێرێ بیڵێ: واته "
تا ئه‌و شوێنه‌ی كه
ده‌خوازی و له‌باره‌ی
هه‌ر شتێكه‌وه كه
ده‌خوازی باس بكه,
به‌لاَم گوێڕایه‌ڵی
بنوێنه", لێره‌شدا
وه‌كو هه‌ر شوێنێكی
تر ئه‌و كاته‌ی
كه‌هه‌ل و مه‌رج له
ئاسۆیه‌كی
فراوانتره‌وه لێی
بڕوانی, نموونه‌یه‌كی
سه‌رسوڕهێنه‌ر و
چاوه‌ڕوان نه‌كراو
له‌كاروباری مرۆیی‌دا
خۆی ده‌نوێنێ،
|