|
سۆران
بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری له ئێران‌دا مێژوویێكی دوور‌و درێژ‌و پڕ له كاره‌ساتی گرنگی وه‌ك 16 ی سه‌رماوه‌زی 1332ی هه‌تاوی و هه‌زاران مانگرتن , ئیعتراز‌و ڕژانه ناو شه‌قامه‌كانی له ساڵه‌كانی 56 و 57 له جه‌ره‌یانی شوَڕشی گه‌لانی ئێران‌دا، هه‌یه .
ڕاپه‌رین و بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری له ئێران‌دا مێژووێكی زیاتر له 55 ساڵه‌ی هه‌یه و یه‌كێك له گرنگترین و به‌ربلاَوترین ڕاپه‌ڕینه خوێندكاریه‌كان له ئێران دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بوَ 18ی پوشپه‌ڕی 1378ی هه‌تاوی كه وه‌ك یه‌كێك له مه‌زنترین بزووتنه‌وه‌كانی خوێندكاری له ئێران‌دا وته‌نانه‌ت له ڕوَژهه‌لاَتی ناوینیشدا باسی لێده‌كرێ . ڕوَژنامه‌كانی ئه‌و كات له باره‌ی ئه‌م ڕاپه‌ڕینه‌ی خوێندكارانه‌وه نووسیان: دوای بیست ساڵ بێ ده‌نگی كه خوومه‌ینی به كووشتن و ده‌ركردنی هه‌زاران خوێندكار و ئۆستادی زانكۆكان به زۆر دروستی كردبوو , له 18 پووشپه‌ردا ئه‌و بێده‌نگیه شكا . تاڤیزیۆنی بی بی سی ده‌لێت : ئه‌گه‌ر خاته‌می نه‌توانێ ئه‌م راپه‌رینه‌ی خوێندكاران سه‌ركوت كا ته‌واوی حاكمیه‌تی كۆماری ئیسلامی له ناو ده‌چێت. رۆژنامه‌ی كه‌یهانیش ده‌نوسێت: خوێندكاران وتویانه خواستی ئیمه خواستی ته‌واوی میله‌تی ئیرانه . له‌م وتاره‌دا هه‌ولی ئه‌وه ده‌ده‌م كه به‌شێك له‌و رووداوه وه‌ك خۆیی بگێڕَمه‌وه وله هه‌مان كاتیش‌دا لایه‌نه پۆزه‌تیف و نێگه‌تیڤه‌كانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه به كورتی بخه‌مه به‌ر باس و لێكۆلینه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی رووداوه‌كان به جوانی بناسین و باشتر بیانخه‌ینه به‌ر راڤه‌و لێكۆلینه‌وه‌وه, باچاوخشاندنێكی كورتمان به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاری له ئیران‌دا لانی كه‌م له دوای شۆرشی گه‌لانی ئیرانه‌وه هه‌بێت . دوای شۆرشی گه‌لانی ئیران و له چاڵنانی حكومه‌تی په‌هله‌وی و (خوێندكاران له‌م شۆرشه‌دا رۆلێكی باش و پۆزه‌تیڤیان گێرا) دزرانی شۆڕش له لایه‌ن ده‌سته‌یه‌ك ئاخونده‌وه یه‌كێك له ئه‌وه‌ڵین شوێنه‌كان كه كه‌وته به‌ر رق و په‌لاماری بێبه‌زه‌یانه‌ی حاكمیه‌تی تازه‌وه زانكۆكان بوون , هۆی سه‌رتای ئه‌م په‌لاماره‌ی تازه به‌ده‌سه‌لاَت گه‌یشتوانیش ده‌گه‌رێته‌وه , بۆ هه‌لبژاردنی شورای سنفی زانكۆی تاران , كه له‌و دا كه‌متر له 20% ده‌نگه‌كان لایه‌نگرانی مه‌لایانی تازه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوو هێنایانه‌وه, هه‌ر ئه‌م هه‌لبژاردنه‌و ئاكامه‌كانی به‌روونی بۆ حاكمیه‌تیان ده‌رخست كه له‌زانكۆكاندا هیچ پێگه و جێگه‌یه‌كیان نیه , هه‌ربۆیه كه‌وتنه هه‌ولێ ئه‌وه‌ی كه ئه‌م سه‌نگه‌ره‌ی دژ به خۆیان به‌زووترین كات له نێو به‌رن ( له‌راستیشدا هیچ كات زانكۆكان نابنه بنكه‌یه‌ك بۆ حاكمه دیكتاتۆره‌كان هه‌ر كاتیش كه‌سانێك ویستویانه ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری سه‌ره‌رۆ دابمه‌زرێنن , یه‌كێك له سه‌ره‌تایی ترین كاره‌كانیان پاك كردنه‌وه‌ی زانكۆكان بووه له مرۆڤه ئازادی خواز و جودا بیره‌كان ) بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش خومه‌ینی ده‌ستووری شۆرشی فه‌رهه‌نگی دا كه به‌پێی ئه‌م ده‌ستووره‌ی رێبه‌ری تازه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتو، بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ زانكۆكان داخران به‌و بیانووه‌ی كه ده‌بێت له وڵات‌دا هاوكات له‌گه‌ڵ شۆڕشی سیاسی شۆڕشی كلتوریش بكرێت ,ده‌یان گووت كه زانكۆكان هه‌ندێ بیری دژ به شۆڕ‌شیان تێدایه و ده‌بێت ئه‌م كه‌سانه كه وابه‌سته‌ن به بێگانه‌كانه‌وه له ناو بچن .
له‌ماوه‌ی ئه‌م 3 ساڵه‌دا به هه‌زاران خوێندكار له زانكۆكان ده‌ر كران و به سه‌دان له خوێندكارانیش ده‌ست به‌سه‌ر و ئیعدام كران و به‌ده‌یان مامۆستای زانكۆكان له ده‌رس گووتن مه‌حروم كران یان به‌بێ به‌زه‌یانه‌ترین شێوه له سێداره‌یان داون , تا به خه‌یالی تازه‌به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوان زانكۆكانیش بكه‌نه پێگه‌یه‌ك بۆ ده‌سه‌ڵاتی خۆیان , (نامهه‌وی بچمه ناو ئه‌و باسه‌وه كه ده‌ركردنی ئه‌و مامۆستا و خوێندكارانه له زانكۆ چ زیانێكی قه‌ره‌بوو نه‌كراوی له گۆمه‌لگای خوێنداری ئیران دا). له كاتی كرانه‌وه‌ی دوباره‌ی زانكۆكانیش له ئێران به‌هۆی سیاسه‌تی چه‌وتی كاربه‌ده‌ستانی تووشی شه‌ڕێكی ماڵ وێرانكه‌ر و بێ ئاكام له‌گه‌ل ولاتی دراوسێ (عێراق) هاتبوو ( له وتارێكدا دكتۆر ئیبراهیمی یه‌زدی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وكاتی بازرگان له سالی 84 دا له زانكۆی زنجان راگه‌یاند كه پێش به‌و شه‌ره بگیرێت به‌ڵام كه‌سانێك له‌ناو ده‌سه‌ڵاتدا نه‌یان هێشت ) هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه تا دوای كۆتای هاتنی شه‌ری 8 ساله،كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیران ده‌یان ویست له‌م شه‌ره‌دا له‌رێگه‌ی كه‌ربه‌لاوه قدسیش ئازاد بكه‌ن ،به‌سه‌دان هه‌زار لاو و گه‌نجانی ئه‌م وڵاته كه ده‌یانتوانی ئه‌گه‌ر وڵاته‌كه‌یان دوور له شه‌ر و كێشه ببوایه بخوێنن و بچنه زانكۆ‌و ببنه توێژێكی به‌كه‌ڵك بۆ دوارۆژی كۆمه‌لگه‌كه‌یان ,به داخه‌وه نێردرانه به‌ره‌كانی شه‌ر و كوژران . وێڕایی ئه‌م شه‌رو كوشتاره كه به‌رگربوو له چوونی خوێندكاران بۆ زانكۆكان، تا ساڵه‌كانی كۆتایی سه‌رۆك كۆماری ره‌فسه‌نجانی بۆ چوون بۆ زانكۆ ده‌بوایه لاوه‌كان به‌ربه‌ستی گوزینش ره‌د بكه‌ن له تاقكاری گوزینشدا. هه‌ركه‌س ده‌ركه‌وتبا بچوكترین دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات به ده‌ستان هه‌یه , ریگه‌یان پێنه‌ده‌دا بچێته زانكۆ و به ته‌واوی له هه‌ولی ئه‌وه‌دا بوون كه خوێندكارێك بێته زانكووه كه ده‌ست له‌سه‌ر سینگ بێت بۆ نیزامی ویلایه‌تی فه‌قیه، وه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌به‌ره‌كانی شه‌ردا به وه‌عدی به‌هه‌شت خۆیان ده‌خسته سه‌ر مه‌یدانی مینه‌كان تا ئاخونده‌كانی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست , نه‌وه‌ك حاكمیه‌ته‌كه‌یان بكه‌وێته مه‌ترسیه‌وه , ئه‌م گوزینشه سه‌خته‌ش دوو هۆیی هه‌بوو یه‌كه‌م: ئه‌و كات له به‌رئه‌وه‌ی نزیك به ته‌واوی خوێندكاران دوای ته‌واو كردنی ده‌رسه‌كه‌یان له دام و ده‌زگا ده‌وڵه‌تیه‌كاندا به هۆیی پێویستیان به نیروی كار داده‌مه‌زران و هه‌ر به‌م پێیه‌ش نه‌یان ده‌هێشت كه‌كه‌سانێك كه به‌دژ ئه‌وان بیر ده‌كه‌نه‌وه بێنه ناوزانكۆكانه‌وه‌و دوای ئه‌وه ببن به كارمه‌ندی ده‌وڵه‌ت .
دووم: دلنیا بوون كه ئه‌گه‌ر بێتوو رێگه بده‌ن هه‌ركه‌س به هه‌ر فكرێكه‌وه بچێته زانكۆكان وه‌ك سه‌ره‌تای شۆرش چۆن لایه‌نگرانیان كه‌م بوون ئه‌وا له زانكۆكاندا دیسان ده‌بنه‌وه به كه‌مینه , به‌لام له ساله‌كانی كۆتایی سه‌رۆك كۆماری ره‌فسه‌نجانی دا گوزینش به‌و راده‌یه‌ی جاران نامێنێ. هه‌ندێك كه‌س ده‌لێن ئه‌مه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ بازبوونی فه‌زایی سیاسی له ئیران‌دا به‌لام من به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌وه كه‌م بوونه‌وه‌ی گوزینش ده‌گه‌ڕێنمه‌وه بۆ دوو هۆی بنه‌ره‌تی , یه‌كه‌م : له كۆتاییه‌كانی ده‌ورانی سه‌رۆك كۆماری ره‌فسه‌نجانی دا ده‌بینین كه ده‌زگاكانی ده‌وله‌ت به‌راده‌ی ئیشباع ده‌گه‌ن، به‌و مانایه ئیتر نیروی تازه‌یان ناوێت تا له ئیداره‌كاندا داین مه‌زرێنن. هه‌ر بۆیه حاكمیه‌ت له‌وه دلنیایه كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌م خوێندكارانه تا ئیستاشی له‌گه‌ڵدا بێت به‌ده‌گمه‌ن كاری شیاوی خۆیان پێده‌درێ ,هه‌ربه‌م بۆنه‌وه حاكمیه‌ت ئیزنی ئه‌وه ده‌دات كه خوێندكاران ئاسانتر بچنه زانكۆكانه‌وه .دووه‌م: هه‌روه‌ك ده‌زانین به هۆی زیاد بوونی له‌راده به‌ده‌ری حه‌شیمه‌ت له ئیران دوای شۆرشی گه‌لانی ئیران (نامهه‌وی بچمه‌ناوه‌رۆكی باسه‌كه‌وه كه بۆچی دوای شۆرش ئه‌وه‌نده له دایكبوون له ئیران‌دا زیادی كرد ) قاعیده‌ی هه‌ره‌می ته‌مه‌نی حه‌شیمه‌تی ئیران گه‌وره ده‌بێته‌وه، به‌و مانایه كه زیاتر له 40% لاوان پێكی دێنن. به‌شێكی به‌رچاو له‌م لاوانه‌ش بێكارن , حاكمیه‌تیش بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره‌یه‌ك تا لاوانی خوێًنده‌وار سه‌رقال بكات , راده‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه وه‌رده‌گیرێن بۆ زانكۆكان ساڵ به ساڵ زیاد ده‌كات و سال به سالچیش زانكۆ ئازاد و غیره ئینتفاعیه‌كان له ئیران‌دا زیاد ده‌بێت ( ئه‌وه به‌و مانایه نیه كه خوێندن له‌و زانكۆیانه بێ بایه‌خ بێت، مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌لاتدارانی ئێران ته‌نیا له‌و فیكره‌دان كه لاوان تاراده‌یه‌ك سه‌رگه‌رم بكه‌ن و به‌رنامه‌شیان بۆ ئه‌وه نیه كه دوای هاتنه‌وه‌ی ئه‌م خوێندكارانه له زانكۆ، كاریان بۆ دایبن بكه‌ن هه‌ر ئه‌م بێكاریه ی خوێندكاران دوای ماوه‌یه‌ك خوێندنی بالاَ له زانكۆكان وا له خوێندكاران ده‌كات كه نائۆمید و ره‌ش بین بن به داهاتوو ).دوای هه‌لبژاردنی سه‌رۆك كۆماری سالی 76 له ئیران‌دا ،كه خاته‌می به‌دروشم گه‌لێكی پرزرق وبرقی وه‌ك اصلاحات له كۆماری ئیسلامی و ئازادی چاپه‌مه‌نی سه‌رنجی خوێندكاران و راده‌یه‌كی به‌رچاویش له حه‌شیمه‌تی ئیرانی بۆلای خۆی راكێشا له هه‌لبژاردنی سالی76 دا زیاتر له 20 ملیۆن ده‌نگی هێنان. خاته‌می كه توانی به‌و دروشم گه‌له جوانه خه‌لكی دونیای ده‌ره‌وه‌و هه‌ندێك له ئۆپزسیونیش فریو بدات ،خه‌لكی به‌وه هیوادار كرد كه له ناو حكومه‌تی ویلایه‌تی فه‌قهیدا ده‌توانرێت ئالوگۆر پێك بێت . دوای هاتنه سه‌ركاری خاته‌می هه‌ل و مه‌رجی زانكۆكان تا راده‌یه‌كی زۆر ئالوگۆریان به‌سه‌ردا هات , ده‌رفه‌ت به خوێندكاران درا كه‌بنكه‌كانی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی له زانكۆكادا دابمه‌زرێنن , له كاتی خاته‌میدا كه گوزینش تاراده‌یه‌كی زۆر هاتبوه‌خواره‌وه كه بێجگه له و مه‌به‌ستانه‌ی كه‌له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان پێكرا مه‌به‌ستێكی دیكه‌ش له پشت بوو كه‌ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو كه سه‌رۆك كۆمار و هاوبیرانی ده‌یان ویست به خوێندكاران كه یه‌كێك له پشتیوانی ئه‌سلیان له هه‌لبژاردنه‌كاندا بوون وا بسه‌لمێنن كه ئه‌وان لایه‌نگری ئازادی مافه‌كانی مرڤن و له‌گه‌ڵ قۆڵی پاوان خواز فه‌رقیان هه‌یه . به‌لام هیشتا ماوه‌یه‌كی زۆر له هه‌لبژاردنی خاته‌می تێنه‌په‌ری بوو كه خه‌لكی ئیران به گشتی و خوێندكاران به تایبه‌تی له‌وه تێگه‌یشتن كه قسه‌كانی خاته‌می ته‌نیا درووشم بووه و بۆ به‌جێگه‌یاندنی دروشمه‌كانیشی هیچ هه‌ولێكی نه‌دا. هێشتا سالێك به‌سه‌ر هه‌لبژاردنی خاته‌میدا تێنه‌په‌ری بوو كه‌قه‌تله زنجیره‌یه‌كان له ئیران‌دا روویان دا ( له‌م پرۆژه‌دا كه جێگای باسی ئیمه نیه كه‌سانی دژ به كۆماری ئیسلامی كه له ناوخۆی ولات ده‌ژیان فروهه‌ره‌كان و پویه‌نده و موختاریو ..... به بێ ره‌حمانه‌ترین شێوه تیرۆر كران ) كه ئه‌م قه‌تلانه به ئاشكرا له لایه‌ن وزاره‌ره‌تی ئیتلاعاتی رژێمه‌وه كه وه‌زیره‌كه‌ی خودی سه‌رۆك كۆماری ریفۆرم خواز هه‌لیبژاردبوو ئه‌نجام ئه‌دران. خاته‌می ته‌نانه‌ت ره‌حمی به‌و كه‌سانه‌ش نه‌ده‌كرد كه به‌راستی پشتیوانیان له ریفۆرم ده‌كرد وله دارێژه‌رانی بیری ریفۆرم له ئیران‌دا و پشتیوانی خاته‌میش بوون.له‌م باره‌وه كه‌سانێكی وه‌ك سه‌عیدی حه‌جاریان تیرۆر كران (وه‌ك یه‌كێك له دارێژه‌رانی بیری ریفۆرم ده‌ناسرا ) به‌لام سه‌رۆك كۆمار هیچ هه‌لێكی ئه‌و تۆی نه‌دا كه ته‌نانه‌ت تیرۆریستان به خه‌لكی ئیران بناسێنن . یه‌كێكی تر له رووداوه سه‌یره‌كانی ده‌ورانی سه‌رۆك كۆماری خاته‌می به‌سترانی ده‌یان رۆژنامه‌و گۆڤار بوو كه هێندێكیان هێشتا چه‌ند ژماره‌یان لێ ده‌رچوو بوو . تا ئه‌و كات پێم وانه‌بی نه‌ك له ئیران دا به‌لكو له هیچ جێگایه‌كی ئه‌م گۆی زه‌ویه تا ئه‌و راده‌یه رۆژنامه‌و گۆڤار داخرابن , قازی مورته‌زه‌ویش وه‌ك جه‌لادی مه‌تبوعات له ئیران‌دا ناوبانگی ده‌ركردبوو , ئه‌مه له حالێكدابوو كه یه‌كێك له دروشمه‌كانی خاته‌می پێش له هه‌لبژاردنی به سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئیران ئازادی چاپه‌مه‌نی بوو , له ناو خه‌لكدا ئه‌م قسه‌یه كه‌تبووه سه‌ر زاران كه ده‌یان گوت له حكومه‌تی مه‌لایاندا ئازادی راده‌ربرین هه‌یه به‌لام ئازادی دوای راده‌ربڕین نیه, سه‌یر ئه‌وه‌یه كه نه‌یان هێشت ئه‌م قسه‌ی خه‌لك وه‌راست بگه‌ڕێو رۆژنامه‌ی (رۆژی نوێ) پێش ئه‌وه‌ی كه ته‌نانه‌ت یه‌ك ژماره‌شی لێ ده‌ربچێت داخرا . خاته‌می له كاتێكدا كه ئه‌م شتانه له ئیران‌دا روویان ده‌دا هه‌موو هه‌وڵی ئه‌وه بوو كه سه‌رپۆش له‌سه‌ر كاره‌كان دا‌نێت و یان پێ ده‌كه‌نی و خه‌لكی به‌وه دلخۆش ده‌كرد كه رۆژێك ریفۆرم سه‌رده‌كه‌وێت , ئه‌م رووداوانه‌ی ده‌وری سه‌رۆك كۆماری خاته‌می بوون به هۆی ئه‌وه خه‌لكی ئیران به سێ بیری جوداوه برواننه به‌روه پێش چوونه‌كه كه خاته‌می به‌لێنی پێدابوون . یه‌كه‌م : ئه‌و كه‌سانه‌بون كه له خاته‌می نائۆمید بوون و ئه‌وه‌یان هه‌ست پێ كردبوو كه خاته‌می نایهه‌وێ له ئیران‌دا ئالوگۆر پێك بێنێ و ته‌واوی دروشمه‌كانیشی درۆ بووه. ئه‌م كه‌سانه ئه‌وانه‌شیان له گه‌ڵ بوون كه له سه‌ره‌تاوه هیچ باوه‌ڕێكیان به ریفوچرم له كوَماری ئیسلامی‌دا نه‌بوو.خویندكاران خوَیان له‌م به‌ره‌یه‌دا ده‌بینیه‌وه.دووه‌م:ئه‌و كه‌سانه بوون كه كێشه‌ی به رواڵه‌ت سازركاوی ناو حاكمیه‌تیان باوه‌ڕ پێ كردبوو و ده‌یان گووت ده‌بێ پشتیوانی له خاته‌می بكرێت تا بتوانێ ئه‌و ریفوَرمه‌ی كه به‌ڵێنی دابوو به جێی بگه‌یه‌نێ. ( غافل له‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر خاته‌می بیویستبا كارێك بكا، ئه‌وا ئه‌و 20 ملیۆن ده‌نگه به‌س بوون بۆ پشتیوانی له ئه‌و ) سێیه‌م : ئه‌م ده‌سته ئه‌و كه‌سانه‌بوون كه‌به‌ناوی لایه‌نگری پاوان خوازان ده‌ناسران و هه‌وڵی ئه‌وه‌یان ئه‌دا ئه‌و ئازادیه به‌رته‌سك و رواله‌تیه‌ش كه خاته‌می بۆمانه‌وه‌ی ویلایه‌تی فه‌قیه دابووی به خه‌لك، لێیان بسێننه‌وه. ده‌یان گووت كه خاته‌می خه‌ریكه شۆرشی نابی محمدی به لاڕێدا ده‌بات , خوێندكاران كه هه‌ر رۆژ زیاترله‌وه تێده‌گه‌یشتن كه به‌لێنه‌كانی خاته‌می ته‌نیا بۆدڵخۆش كردنی خه‌لكن و نه‌تیا خاته‌میش هه‌ولی ئه‌وه‌یه كه ماوه‌یه‌ك ده‌سه‌لاتی ویلایه‌تی فه‌قیه له ئیران‌دا زیاد بكاته‌وه ،بوَیه بۆ هه‌لێك ده‌گه‌ڕان كه رق و بێزاری خۆیان له ده‌سه‌لاتی كۆماری ئیسلامی ئیران ده‌رببرن. تا ئه‌و بیانووه له به‌ستنی رۆژنامه‌ی سه‌لام- كه وه‌ك رۆژنامه‌یه‌كی چه‌پ له ئیران‌دا ده‌ناسرا به تاوانی ئه‌وه‌ی كه نامه‌یه‌كی سه‌عیدی ئیمامی له مه‌ر گرتن و سه‌ركوتی هه‌رچی زیاتری جودابیران و سه‌ركوت كرانی زیاتری چاپه‌مه‌نیه‌كانی تێدا بلاو كرایه‌وه‌و به حوكمی قازی مورته‌زه‌وی داخرا- درایه ده‌ست. ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ی رژێم به‌هانه‌ی دا به‌ده‌ست خوێندكارانی وه‌زاله هاتوو به ده‌ست ده‌سه‌لاتی ویلایه‌تی فه‌قیه تا قینی په‌نگ خواردوی چه‌ند ساله‌یان له پێشێل كرانی مافه‌كانی مرۆڤ و نه‌بوونی ئازادی له ولاتدا ده‌ربڕن .هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش روَژی 17 پوشپه‌ر كۆبونه‌وه‌یه‌كیان له كوی زانكۆی تاران دا ساز كرد تا ناره‌زایه‌تی خۆیان ده‌رببرن و خواسته‌كانی خۆشیان بده‌ن به ده‌سه‌لاتدارانی رژێم.له‌م رۆژه‌دا كه نیروی ئینتزامی له مه‌به‌ستی خوێندكاران ئاگادار كرابووه‌وه، به‌رده‌می ده‌رگای زانكۆی تارانی گرتبوو. ئه‌و شه‌قامانه‌ش كه له رێگای چوون بۆ زانكۆ بوون به‌سترابوون تا ئه‌گه‌ر مانگرتن و كۆبونه‌وه‌كانی خوێندكاران درێژه‌ی هه‌بوو نه‌هێڵن خه‌لكی نارازیش تێكه‌ل به خوێندكاران ببن , هه‌ندێك له خه‌به‌ر گوزاریه‌كان رایان گه‌یاند كه ده‌رگای كوی زانكۆی تاران بۆ پێش گرتن له هاتنه ده‌ره‌وه‌ی خوێندكاران جۆش كرابوو , له ماوه‌ی مانگگرتنه‌كانی خوێندكاران‌دا ده‌سه‌لات به ده‌ستان به چه‌ند شێوه هه‌ولی ئه‌وه‌یان ده‌دا كه كۆبونه‌وه‌كه‌ی خوێنكاران تێك بده‌ن و پێش به درێژه پێدانی كۆبونه‌وه‌كه‌یان بگرن.یه‌كه‌م : به ناردنی به‌سیجی زانكۆ بۆ ناو خوێندكاران تا خوێندكاران بترسێنن و ده‌ست له خۆپێشاندان و مانگرتن هه‌لبگرن . دووه‌م : نیرووی ئینتزامی به پێچه‌وانه‌ی یاساكانی خودی كۆماری ئیسلامی حه‌مله‌ی هێنا بۆ ناو كوی زانكۆ و هه‌وڵی ئه‌وه‌ی دا كه خوێندكاران بلاوه پێ‌بكا . سێیه‌م: ده‌سه‌لات به ده‌ستان هه‌ولی ئه‌وه‌یان ده‌دا كه به ناردنی كه‌سانێك كه ناسراوی خوێندكاران بوون پێش له گه‌وره‌بونه‌وه‌ی مانگرتنه‌كه بگرن و بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش كه‌سانێك وه‌ك تاج زاده‌ی معاونی وه‌زیری كشوه‌ریان نارد تا به گومانی خۆیان له رقی خوێندكاران كه‌م بكه‌نه‌وه , به‌لام كاتێك تاج زاده ده‌لێت : كه له نێوان ئیوه خوێندكاران له‌گه‌ل ده‌وله‌تدا هیچ جیاوازیه‌ك نیه خوێندكاران هوی لێده‌كێشن و ده‌لێن درۆیه درۆیه ....
موسه‌وی لاریش دێت كه قسه بۆ خوێندكاران بكا به‌لام خوێندكاران ده‌چن بۆی و جامانه‌كه له‌سه‌ری ده‌كه‌وێته خواره‌وه‌و محافیزه‌كانی به زۆری له چنگی خوێندكارانی نارازی ده‌ری دێنن , ئه‌م هه‌ولانه‌ش بۆ ئه‌وه بوون كه باشیان ده‌زانی بێتوو ئه‌م كۆبونه‌وانه درێژه‌ی هه‌بێت زۆر به سه‌ختی ده‌توانن سه‌ركوتی بكه‌ن و خه‌لكیش تێكه‌ل به‌م ناره‌زایه‌تیانه ده‌بن , له‌ولاشه‌وه ده‌یان زانی كه ئه‌م راپه‌رینه‌ی خوێندكاران له ناو راگه‌یه‌نه گشتیه‌كاندا ده‌نگ ده‌داته‌وه و راستی كۆماری ئیسلامی ئیران له پێشێل كاریه‌كانی مافی مرۆڤ له ئیران دا نیشان ده‌دات.
كاتێك كه كاربه‌ده‌ستان زانیان هه‌وڵه‌كانیان بۆ دوبه‌ره‌كی خستنه ناوسه‌فی خوێندكاران بێ ئاكام ماونه‌ته‌وه‌و نه‌یان توانیوه كۆبونه‌وه‌یه‌ك تێك بده‌ن شه‌وه‌كه‌ی كه خوێندكاران گه‌رابوونه‌وه‌بۆ خابگاكانیان بۆ حه‌سانه‌وه‌و خۆسازدانیان بۆ كۆبونه‌وه‌ی به‌یانی به سه‌دان كه‌س له لیباس شه‌خسیه‌كان به قه‌مه‌و په‌نجه بۆكس و چه‌قۆ هێرشیان هێنا بۆسه‌ر خابگاكانی خوێندكاران , ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خۆیان ئه‌و شه‌وانه له كوی دانشگای تاران بوون ده‌گێرَنه‌وه كه لیباس شه‌خصیه‌كان و به‌سیجیه‌كان كه خۆیان ده‌كرد به هه‌ر ژورێكدا ده‌ستیان ده‌كرد به لێدانی بێ به‌زه‌یانه‌ی خوێندكاران و كه‌ل و په‌له‌كانیان ده‌شكاندن یان ئاگر تێبه‌ر ئه‌دا.ئه‌و خوێندكارانه‌ش كه‌له ته‌به‌قه‌كانی سه‌ره‌وه دیویان هه‌بوو كاتێك لیباس شه‌خصیه‌كان خۆیان ده‌كرد به ژووردا هه‌رله‌و سه‌ره‌وه له په‌نجه‌ره‌كان ده‌یان خستنه خواروه وده‌یان ووت بیگره یا حسین ئه‌وه بۆ تۆمان خست !!!! ( سه‌یر ئه‌وه‌یه كه له‌ناو لیباس شه‌خصیه‌كاندا به شایه‌دی خودی خوێندكاران زۆر لوبنانی ده‌بینران) خوێندكاریك ده‌یگه‌رانده‌وه ده‌یووت به‌راستی شه‌وێكی ترسناك بوو قه‌ت له‌بیرم ناچێته‌وه كاتێك ئیمه له په‌نجه‌ره‌ی دیوه‌كانی خۆمانه‌وه سه‌یرمان ده‌كرد كه چۆن ئه‌و ره‌فیقانه‌مان بێبه‌زه‌یانه ده‌خه‌نه خواره‌وه و ئیمه‌ش نه‌مان ده‌توانی هیچیان بۆ بكه‌ین , هه‌رده‌م له ترسی ئه‌وه‌دا بووین كه‌ی خۆیان بكه‌ن به دیوه‌كه‌ی ئیمه‌شدا . شه‌وی دواتر كه سه‌ربازانی ئیمامی گومناوی زه‌مان ئه‌و په‌ری بێره‌حمی خۆیان تێدا نواند , رۆژی 18 پوشپه‌ر بوو. لوتكه‌ی به‌رزی ئه‌و مانگرتن و خۆپێشاندانه‌ی خوێندكاران رژانه ناو كوی زانكۆی تاران و له‌وێشه‌وه بۆ شه‌قامه‌كانی ده‌وروبه‌ری كوی زانكۆ وه‌رێكه‌وتن. هه‌رچه‌ند نیروی ئینتزامی و لیباس شه‌خصیه‌كان ئه‌وپه‌ری هه‌لی خۆیان دا كه نه‌هێلن خوێندكاران بێنه ده‌ره‌وه به‌لام خوێندكاران مگه‌ماروَی كوی زانكۆیان شكاند و هاتنه ناو شه‌قامه‌كان و دژ به كۆماری ئیسلامی ئیران دروشمیان ده‌گوته‌وه.ئه‌م خۆپێشاندانه‌ی خوێندكاران تا 20ی پوشپه‌ر درێژه‌ی هه‌بوو , رژێم له‌م ماوه‌دا ئه‌و په‌ری درنده‌یی خۆی نیشان دا، تا ئه‌م خۆپێشاندانه‌ی خوێندكاران سه‌ركوت بكا‌و نه‌هێلێ كه ده‌نگی ناره‌زایه‌تی خوێندكاران بگاته هیچ جێگایه‌ك , له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌دا به‌ده‌یان خوێندكار شه‌هید كران و به سه‌دان خوێندكاریش خرانه به‌ندیخانه‌كانه‌وه و له خوێند ن و زانكۆكان مه‌حروم كران .له‌م رۆژانه‌دا به سێ نیروه‌وه هێرشیان هێنایه سه‌ر زانكۆ , یه‌كه‌م :انساری حیزب الله به‌سه‌ر ده‌سته‌یی پاسدار ده‌نمكی . دووه‌م : گاردی دژ به شۆرش به‌سه‌رده‌سته‌یی پاسدار نه‌قدی و پاسدار ئه‌حمه‌دی , سێیه‌م : نیروی ئینتزامی به‌سه‌ر ده‌سته‌یی پاسدار له‌تیفیان , به‌م شێوه‌یه هه‌ولیان دا كه به درنده‌ترین شێوه راپه‌رینی خوێندكاران سه‌ركوت بكه‌ن و له هه‌مان كاتیش‌دا پێشیان به هاتنی ئامبولانسه‌كان ده‌گرت تا نه‌هێلن خوێندكاران ببرێن بۆ تیماركردنی زامه‌كانیان ....
له‌كاتی به‌ربه‌ره‌كانی هێزه‌كانی رژێم و خوێندكاران ، رئیسی وه‌زاره‌تی علوم و رئیسی زانكۆی تارانیش به نیشانه‌ی ناره‌زایه‌تی له كرده‌وه دژه مرۆڤایه‌تیه‌كانی ده‌سه‌لات به ده‌ستان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و وه‌زیری علوم ئه‌و جه‌نایه‌ته‌ی محكوم كرد‌و و ووتی كه قه‌یرانی نه‌ته‌وه‌یی روویداوه , له‌م نێوه‌دا و له گه‌رمه‌ی شه‌ری خوێندكاران له‌گه‌ل هیزه‌كامی رژێم ده‌فته‌ری ته‌حكیمی وه‌حده‌ت كه رێكخراوه‌یه‌كی به‌ستراو بوو به لایه‌نی خاته‌می وا بیری ده‌كرده‌وه كه خاته‌می ده‌توانێ له ئیران‌دا ریفۆرم پێك بێنێت , هه‌ولی ئه‌ویان ده‌دا كه وانیشان بده‌ن كۆبونه‌وه‌ی به‌رینی خوێندكاران كه له راستیدا نزیك به ته‌واوی زانكۆكانی ئیرانی گرتبووه‌وه ته‌نیا له‌به‌ر به‌سترانی رۆژنامه‌ی سه‌لام بووه و خوێندكارانیش به‌ته‌واوی لایه‌نگری خاته‌می و ریفۆرم له ویلایه‌تی فه‌قیه‌دا ده‌كه‌ن, به‌لام به‌راستی ئه‌و جۆره لێكدانه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌كان یان زۆر ساویلكانه‌یه یا خۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌یان هه‌وێ بزوتنه‌وه‌كان به‌لارێدا به‌رن , ئاخۆ ده‌بێ ئه‌وان له خۆیان نه‌پرسیبێ كه ئایا مه‌علوولێكی چكۆله‌ی ئاوا قه‌ت ده‌توانێ عله‌تێكی ئاوا گه‌وره پێك بێنێ , یان ئه‌گه‌ر خوێًندكاران لایه‌نگری خاته‌می بوون بۆ كاتێك عبدالله نوری نزكترین مشاوری سه‌رۆك كۆمار قسه‌ی ده‌كرد خوێندكاران ده‌یان قیژاند( قاتل قاتل , عدالت عدالت) ..له‌و لاشه‌وه ده‌یان ویست وا نیشان بده‌ن كه خوێندكاران خوازیاری ئالوگۆر نین له حاكمیه‌تی ئیران‌دا ته‌نیا خوازیاری ریفۆرم گه‌لێكن ئه‌ویش له چوار چێوه‌ی به‌لێنه‌كانی خاته‌میدا. به‌راستی ئه‌مه ته‌نیا بزوته‌وه به لارێ‌دا بردنه , ئه‌گینا دروشمه‌كانی خوێندكاران ئامانجه‌كامی به‌روونی ده‌رده‌خستن ئه‌وان مه‌به‌ستیان ئالوگۆری راسته‌قینه‌یه له‌ناو حاكمیه‌تدا نه‌ك ئه‌و ریفۆرمه چوار چێوه دار و به‌رته‌سكه كه خاته‌می به‌لێنی دابوو. ئه‌وان درووشم گه‌لێكی وه‌ك (مه‌رگ بۆ خاته‌می درۆزن , یا مه‌رگ به‌رویلایه‌تی فه‌قیان ده‌دا )به‌راستی ساویلكانه‌یه كه وا تێبگه‌ین كه ئه‌م دروشمانه كه درووشمی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خوێندكارانی ئه‌و رۆژه‌بوون ته‌نیا ویست و داخوازیه‌كانیان له چوارچێوه‌ی ریفۆرمی به‌ر ته‌سكی خاته‌میدا بێت .ئه‌گه‌ر چاوخشاندنێكیش بكه‌ین به‌سه‌ر رۆژنامه‌كانی ئه‌وكات و ئیسته‌ش كه به‌ناوی ریفۆرم خوازان خۆیان ده‌ناسێنن , ئه‌م راستیه حاشا هه‌لنه‌گره كه ئه‌و كاتیش قۆڵی به ناو چه‌پ له ئیران‌دا هیچ پشتیوانیێكیان له خوێندكاران نه‌كرد. ته‌نانه‌ت خاته‌می ده‌ستووری سه‌ركوتی خوێندكارانی ئه‌دا , رۆژنامه‌كانیش هه‌ولی ئه‌ویان ده‌دا كه ئه‌م كرده‌وانه‌ی خوێندكاران منسوب بكه‌ن و به( ارازل و اوباش)و ده‌یان گووت كه ئه‌م كارانه كار |