|
.::
وتار و بابه‌ت ::. |
|
ریفۆرمخوازان‌و
بیرۆكه‌ی
دووباره‌ی ده‌سه‌ڵات |
|
رێكه‌وت :
1387.02.23 نووسه‌ر: ئاوات
|
|
كاتێك كه‌باس له ریفۆرم‌و
ریفۆرمخوازی(اصلاح گلبی) ده‌كرێت،
هه‌ر كه‌سه له ئاستی خۆی
مانا‌و وه‌ڵامگه‌لێكی به‌پێی
بیر‌و هزری خۆی ده‌داته‌وه،
به‌ڵام به‌گشتی ریفۆرم(اصلاح)
به مانای چاكسازی‌و
پێداچوونه‌وه به بیرۆكه‌و
رهفتارگهلێكه كه له
ڕابردوودا ههمانبووهو
ئێستا به هه‌ڵه‌كانی خۆمان
زانیوه‌و به‌دوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌و
یا لانی كه‌م دووپات نه‌كردنه‌وه‌ی
ئه‌و هه‌ڵانه‌ی رابردوومانین.
هه‌روه‌ك هه‌موومان ده‌زانین
له 2ی جۆزه‌دانی 1376ی هه‌تاویه‌وه،
گرووپێك له‌نێو ده‌سه‌ڵاتدارانی
حكوومه‌تی تاران‌دا به وه‌پێش
گرتنی دروشمگه‌لی وه‌ك
ریفۆرم‌و گۆرانكاری‌و به‌رێوه‌بردنی
ئه‌سڵه‌كانی قانوونی بنه‌ڕه‌تی(قانوونی
اساسی) هاتنه نێو گۆڕه‌پانی
سیاسه‌ته‌وه‌و له هه‌ڵبژاردنه‌كانی
ده‌وری 7ی سهركۆماریشهوه
هه‌ر به‌و شوعارو دروشمانه‌ش
توانیان ده‌نگی زیاتر له
20میلیون له خه‌ڵكی ئێران
وه‌ده‌ست بێنن، له‌راستیدا خه‌ڵكی
ئێران له لایه‌كه‌وه به
هیوای وه‌دیهاتنی ئهودروشمه
ره‌نگینانه، كه پاش شۆڕشی
57ی هه‌تاوی ئه‌وه بۆ هه‌وه‌ڵین
جار بوو، كه كه‌سێك ده‌هاتوو
به‌شێك له ئاواته‌كانی ئه‌وانی
هه‌ر چه‌ند به‌شێوه‌ی دروشمی
سه‌ر زاره‌كیش بووه، ده‌ر دهبڕیو
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه خه‌ڵكی
ئێران بۆ "نا"گوتن به ده‌سه‌ڵاتێك
كه له سه‌ره‌تای شۆڕشه‌وه
له سه‌ركاربوو، هاتنو ده‌نگیان
دابه باڵی به‌ناو
ریفۆرمخواز و محه‌ممه‌دی
خاته‌میان هه‌ڵبژارد. به‌ڵام
به تێپه‌ربوونی 2ساڵ به‌سه‌ر
سه‌ركۆماری خاته‌می‌و سهركوته
بێبهزهیهكهی خوێندكاران‌و
چین وتووێژه‌كانی تری كۆمه‌ڵانی
خه‌ڵك، ده‌ركه‌وت كه ماشینی
به‌ناو ئیسڵاحاتیش چی بۆ خه‌ڵكی
مافخوراویی ئێران به‌دیاری
نه‌هێناوه، باڵی به‌ناو
ریفۆرمخواز هه‌ر به پرۆپاگه‌نده‌ی
ده‌وری پێشوو و به هێنانی
پاساو بۆ كاره‌كانی خۆیان كه
گوایه له ده‌وری هه‌وه‌ڵی
سه‌ركۆماری محه‌ممه‌دی خاته‌می
مه‌جلیسی پێنجه‌میان له‌گه‌ڵ
نه‌بووه‌و كاره‌كانیان به‌هۆی
تهگهرهنانهوهكانی باڵی
پاوانخواز نه‌چۆته پێش،
توانیان بۆ دووهه‌مین جاریش
ده‌سه‌ڵات وه‌ده‌ست
بگرن،جیاوازیی ده‌وری دووهه‌می
ده‌سه‌ڵاتداریی ریفۆرمخوازان
له‌گه‌ڵ ده‌وری هه‌وه‌ڵیان
ئه‌وه‌بوو كه ئیتر بیانووی
هاوده‌نگ نه‌بوونی مهجلیسیشیان
نهمابووو ئه‌گه‌ر به‌راستی
به‌دوای چاكسازی و
ئیسڵاحات بوون ده‌بوایه له
ده‌وری دووهه‌میاندا
بیانكردبایه. به‌ڵام له
راستیدا نه ریفۆرم مه‌به‌ست
بوو‌و نه چاكسازی، به‌ڵكوو
ته‌نیا سه‌رگه‌رم كردنی خه‌ڵكی
ئێران‌و رای گشتی جیهان له
ئارادابوو و مه‌ودایه‌كی
كاتیش بوو بۆ ده‌ربڕینی ده‌نگه
نارازیه‌كان كه هێور ببنه‌وه‌و
خه‌ڵكیش به‌و یاریه سه‌رگه‌رم
كه‌ن كه له نێو به ناو
ریفۆرمخواز‌و پاوانخواز له
ئارادابوو. ئیسڵاحاتو ریفۆرم
له راستیدا شانۆیه‌كی ره‌نگاوره‌نگ
بووه له شانۆیه‌كانی رێژیم
كه پاش ته‌واوبوونی ماوه‌كه‌ی
ده‌بوایه لاچووباو جێگای
خۆی دابایه به شانۆگه‌رییه‌كی
تر. قۆڵی به‌ناو ئیسڵاح ته‌ڵه‌ب
نه‌ته‌نیا ده‌رسیان له مێژوو
وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵكوو له
هه‌ر ده‌وره له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا
به بیانوو هێنانه‌وه بۆ ئه‌و
كارانه‌ی نه‌یان كردووه‌و
پاساودانی هه‌ڵه‌كانی خۆیان
هه‌رده‌م ویستوویانه خه‌ڵك
دووباره بۆ لای خۆیان
رابكێشن تا به‌ڵكوو دووباره
جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و كه‌شتیه
سه‌رلێشێواوه‌ی ئێران بگرنه
ده‌ست تا بتوانن بۆماوه‌یه‌كی
تر عومری رێژیمه سه‌ده
ناوهڕاستیهكهیان درێژكهنهوه.
هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا قۆڵی
به‌ناو ریفۆرمخواز له
ئێستاوه هه‌وڵی بۆ ده‌دات
تا له چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی
ئاستی ناره‌زایه‌تی خه‌ڵك
له ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی
نژاد كه‌ڵك وهرگرێتو به‌ناردنی
كه‌سانێك له خۆیان بۆ نێو خه‌ڵك،
رێگا بۆ دووباره هاتنه سه‌ركاری
خۆیان خۆش بكه‌ن. ئاغای
مووسه‌وی لاری وه‌زیری
كشوه‌ری ده‌وڵه‌وتی خاته‌می
یه‌كێك له‌و كهسانهیهكه
له‌و رۆژانه‌دا به
هاتوچووكردنی بۆ نێو
خوێندكارانی زانستگاكان ئه‌و
ئه‌ركه‌ی پێ سپێردراوه،
ئاغای مووسه‌وی لاری رۆژی
دووشه‌ممه2ی بانه‌مه‌ڕی
1387له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی
1000كه‌سی كه له زانستگای
زه‌نجان بۆی گیرابوو، قسه‌گه‌لێكی
هێنایه سه‌ر زوان كه نه‌ته‌نیا
هیچ گۆڕانێكی له
بیروبۆچوونه‌كانی 8ساڵی
رابردووی قۆڵی به‌ناو
ریفۆرمخواز تێدا به‌دی نه‌ده‌كرا،
به‌ڵكوو به‌پێچه‌وانه به
شانازێهوه ده‌یروانیه كار‌و
چالاكیه‌كانی خۆی‌و سه‌ركۆماره
ریفۆرمخوازه‌كه‌ی. مووسه‌ویی
لاری له وه‌ڵامی زۆرێك له
پرسیاره‌كانی خوێندكاران له
زه‌نجان نه‌ته‌نیا دانی به
هه‌ڵه‌كانیان دانه‌نا، به‌ڵكوو
گوایا ده‌وره‌ی خۆیان مه‌دینه‌ی
فازڵهیان بۆ خه‌ڵك دابین
كرده‌وو و خه‌ڵك ده‌بێ بهشانازهێهوه
برواننه ده‌وره‌ی ئیسڵاحات.
ئاغای لاری له به‌شێك له
قسه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی
كه دووباره له هه‌ڵبژاردنه‌كانی
ده‌وره‌ی هه‌شته‌می مجلیس
ده‌نگیان نه‌هێناوه‌ته‌وه‌و
شكستیان خواردووه گله‌یی له
شوورای نیگه‌هبان دهكاتو
ده‌ڵێت: كه" كاتێك زۆربه‌ی
كاندیداكانمان ره‌دی سه‌ڵاحیه‌ت
دهكرێنوه دهستووپێمان ده‌به‌ستن
چۆن ده‌توانین له به‌رانبه‌ر
باڵی ره‌قیبدا، ره‌قابه‌ت
بكه‌ین"، ده‌ڵێی ئاغای
مووسه‌ویی لاری له‌بیری
چۆتهوهكه ئه‌و شوورای
نیگههبانهكه ئه‌و گله‌یی
لێ ده‌كات له زه‌مانی
ئیسڵاحاتیشدا هه‌بوو، كه‌چی
ئه‌وده‌م سه‌ری بۆ ئه‌و
شوورایه دادهنواندو ده‌نگی
له‌به‌ر نه‌ده‌هاته ده‌ره‌وه،
به‌ڵام ئێستا ده‌ڵیت كه ئه‌و
ره‌دی سه‌ڵاحیه‌ته نهیهێشتووهكه
ئه‌وان زۆریان بچن بۆ مه‌جلیسی
هه‌شته‌م و ده‌یهه‌وێت هه‌ر
له ئێستاوه پاساو بۆ كارنه‌كردنی
خۆیان له‌و ده‌ورانه‌دا
بێنێته‌وه. كه‌س نییه به‌و
ئاغایه بڵێت، ئێوهكه له
ده‌وره‌ی شه‌شه‌می مه‌جلیس
كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری مه‌جلیستان
له‌گه‌ڵ بوو‌و ده‌نگی نیزیك
به 20 میلیون له خه‌ڵكتان
له پشت بوو چیتان بۆ خه‌ڵك
كرد كه ئێستا دتانهوێت به
چوونه ژووره‌ی چه‌ند كه‌ستان
بۆ مه‌جلیسی هه‌شته‌م بۆ خه‌ڵكی
بكه‌ن؟ ئه‌ڵبه‌ته ئاغای
مووسه‌ویی لاری له وه‌ڵامی
ئه‌و كه‌سانه كه له‌لایه‌ن
نه‌ته‌وه‌كانی كورد‌و تورك
پرسیاریان له باره‌ی سه‌ركوته‌كانی
خه‌ڵكی كورد‌و تورك‌و نهتهوهكانیتری
ئێرانكردو هه‌روه‌ها باسی
بهرێوهنهبردنی ئه‌سڵه‌كانی
15و19ی قانوونی ئه‌ساسیان
كرد بێده‌نگ نهبووو وته‌گه‌لێكی
سه‌رنجڕاكێشی هێنایه سه‌ر
زوان، ئه‌و له وه‌ڵامی
پرسیاری ئه‌وكه‌سانه كه ده‌یانپرسی:
ئاغای مووسه‌وی لاری وه‌زیری
پێشووی كشوه‌ری ده‌وڵه‌تی
ئیسڵاحات، ئێوهكه ده‌تانگوت
ئێران بۆ هه‌موو ئێرانیه‌كان،
ئه‌دی به‌شی نه‌ته‌وه‌كانی
ئێران وه‌ك كورد‌و تورك‌و بهلووچو...
جگه له سه‌ركوت و زه‌بروزه‌نگ
چی بوو.!!! یان ئه‌سڵه‌كانی
15و19ی كه خۆتان له یاساكه‌تان
داناوه چی لێ هات؟ده‌ڵێ:
كه ئه‌و قسانه واته
باسكردن له ئه‌سڵه‌كانی
15و19و باسكردن له سه‌ركوتی
خه‌ڵك بیروڕای تاكه‌كه‌سی
ئێوه خوێندكارانه و شتی
وامان هه‌ر نیه‌و یا دێت‌و
له باره‌ی وتوووێژیی
شارستانییه‌ته‌كان كه له‌لایه‌ن
ئه‌وانه‌وه له ئێران‌و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا
پێشنیاركرا، قسه دهكاتو
دووباره كای كۆن بۆ خه‌ڵك
به‌با ده‌كات كه گوایه ئه‌وان
ئه‌و شانازییه گه‌وره‌یان به
خه‌ڵكی ئێران بڕیوه‌و خه‌ڵكی
ئێران بهگشتیو نه‌ته‌وه‌كانی
ئێران به‌تایبه‌تی نه‌ته‌نیا
نابێ له به‌رانبه‌ر سه‌ركوتی
خۆیاندا قسه بكهنو ره‌خنه
له سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی
ریفۆرمخواز بگرن به‌ڵكوو ده‌بێ
شانازی به‌وه بكه‌ن كه
ریفۆرمخوازان هاتوونو
وتوووێژی شارستانییهتهكانیان
بۆ به دیاری هێناون وگه‌لانی
ئێران كه خاوه‌ن كۆنترین
شارستانیه‌تن به حیساب نایه‌ن،
به‌ڵكوو ده‌بێ به‌شی ئه‌وان
هه‌ر سه‌ركوت‌و زه‌بروزه‌نگ
بێت. به چاوخشاندنێك به‌سه‌ر
قسه‌كانی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی
ریفۆرم بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت
كه له راستیدا شانۆیه‌كیتر
له دوو ساڵی داهاتوودا له‌لایه‌ن
به‌ناو ریفۆرمخوازانه‌وه به‌رێوه‌یه
بۆ وه ده‌ستگرتنه‌وه‌ی
دووباره‌ی ده‌سه‌ڵات، جا
دوور نییه ناوێكی دیكه‌ی
لێ بنێن كه نه‌ته‌نیا هیچ
شتێكی تازه‌یان پێ نییه به
پێچه‌وانه‌وه هه‌ر ئه‌و
شانۆیه‌ی ساڵانی حهفتایهكه
دووباره له كۆتایی ده‌یه‌ی
هه‌شتا ده‌یه‌وێت خه‌ڵكی
ئێران بهگشتیو نه‌ته‌وه‌كانی
ئێران بهتایبهتیو گه‌لی
كورد بخاته كایهیهكیتری
بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی
كۆماری ئیسلامی‌و دووباره
عومری نگریسی رێژیمه سهرهرۆكهیان
درێژ بكاته‌وه، هه‌ر بۆیه
وشیاریی خه‌ڵك‌و چینی
رووناكبیری گه‌له‌كه‌مان ده‌خوازێ
تا جارێكی دیكه فریوی فێڵ‌و
پیلانه‌كانی مارهخۆش خه‌توو
خاڵه‌كانی تاران نه‌خۆینه‌وه.
ده‌بێ له‌سه‌ر داوا ره‌واكانمان
سوور بین تا له ئاڵۆگۆڕه
ناوچهییو نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان
كه به‌رێوه‌ن، یه‌كگرتووتر
له جاران بۆ وه‌ده‌ست هێنانی
ئامانجه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان
به‌ره‌وپێش بچین‌و دوور له
شانۆگه‌ریه‌كانی كۆماری
ئیسلامی ته‌نیا پشت به هێزی
له‌پسان نه‌هاتووی خه‌ڵك ببه‌ستین
كه هێزی گه‌ل ته‌نیا هێزی
جێی باوه‌ڕه بۆ سه‌ركه‌وتن. |
|
|
.:: ئه‌م نووسراوه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئیمهیل بکه‌ن ::. |
|
|
|
|
|
|
 
|