|
جه‌میل كولاهی
بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری ، له سه‌راسه‌ری جیهاندا، هه‌مووكاتێك گرنگترین وكاریگه‌رترین جوولانه‌وه‌ی شوڕشگێڕی وگورانخواز بووه،ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه هه‌رده‌ه‌م به‌راوه‌ستان له به‌رامبه‌ر زێده‌خوازی چینی ده‌سه‌ڵاتداردا یه‌كێ له پارامێتره كاریگه‌ره‌كانی پێك هاتنی گورانكاری له كومه‌ڵگادا بووه .
جووڵانه‌وه‌ی خوێندكاری، دیارده‌یه‌كه كه له ووڵاته رۆژئاواییه‌كانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه ومێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌می دامه‌زراندنی په‌روه‌رده و فێركردنی باڵا به شێوه‌ی موردێرن.له ووڵاته رۆژئاواییه‌كاندا به‌هوی ئه‌و سیستم و بیروباوه‌ره سیكولاریستییه‌ی كه‌به دوای رونێساندا بالێ به سه‌ریاندا كێشا، چی دیكه په‌روه‌رده و فێركردن به‌شێوه‌ی كوَن و سه‌ده نێوه‌ڕاستی جیگایه‌كی نه‌مابوو و وه‌ڵامده‌ری ئه‌و گورانكارییانه نه‌بوو، كه له ئورووپادا روویان دابوو.
بۆیه له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌می زایینی به‌م لاوه و روودانی "شورشی پیشه‌سازیی " وپه‌ره‌سه‌ندنی نوێخوازی ،كوَی پێكهاته‌ی په‌روه‌رده و فێركردنی به‌پێ پێویستی كومه‌ڵگا نوێ كرایه‌وه .
ئیترله‌وه به‌دواوه زانستگاكان جێگای كلیسا‌و شوێنه مه‌زهه‌بییه‌كانیان گرته‌وه‌و بوونه شوێنی به‌رهه‌م هێنانی بیروهزری نوێ و كومه‌ڵگایان به‌ره‌ورووی ئاڵوگورێكی قووڵی سیاسی ، فه‌رهه‌نگی ،ئابووری و كومه‌ڵایه‌تی كرده‌وه‌و ئه‌و سیستمه‌كوَنه‌ی كه به‌سه‌ر ئورووپادا زاڵ بوو كه‌وته به‌ر شه‌پۆله‌كانی ئه‌و پیكهاته نوێیه‌و به‌ره‌به‌ره ره‌وییه‌وه .
ئه‌م شه‌پۆلانه به‌دواتر كومه‌ڵگا جوراوجوره‌كانی گرتنه‌وه ، كه‌یه‌كێ له‌وان كومه‌ڵگه‌ی ئێران بوو.
گه‌رچی له سه‌رده‌می قاجاره‌كاندا هێندێك كه‌س بۆ كاری خوێندن نێردرانه ده‌ره‌وه و مه‌دره‌سه‌یكیان به نێوی دارلفنون دامه‌زراند ، به‌ڵام به‌هوی نه‌بوونی زانستگا وخوێندكار له‌خودی ئێران‌دا بزووتنه‌وه‌یه‌كی له‌و چه‌شنه به‌دی ناكرێ ،به‌ڵام به‌هوی گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه بۆ ئێران به‌شێوه‌یه‌ك فه‌زایه‌كی رووناكبیری له ئێران‌دا پێك دێت ، كه شۆڕشی مه‌شرووته زیاتر له‌هه‌موان له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌واندا بووه . به‌دوای شۆڕشی مه‌شرووته‌دا بیری نوێخوازی له‌ئێراندا په‌ره‌ده‌ستێنی ، ئه‌و فه‌زایه هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه تاساڵی1299 ه. كه ره‌زاخان له جه‌ره‌یانی كودێتایه‌كدا به‌یارمه‌تی بریتانیا به ده‌سه‌ڵات گه‌یشت ،بنه‌مای فیكری حكوومه‌تی ره‌زاخان له‌سه‌ر ناسیونالیزمی شوێنه‌وارگه‌را بوو، ده‌یانویست به‌زیندووكردنه‌وه‌ی به قه‌وڵی خۆیان مێژووی ئێرانی كون،نه‌ته‌وه سازبكه‌ن .ئه‌م ویسته‌ی ئه‌وان پێوستی به گوَڕینی پێكهاته‌ی په‌روه‌رده و فیركردن بوو، چوونكه سیستمی په‌روه‌رده و فیركردن و هه‌روه‌ها سیستمی قه‌زایی به‌ده‌ستی روحانییه‌ته‌وه بوو، ئه‌وانیش به‌دڵخوازی خۆیان كومه‌ڵگایان بار ده‌هێنا .بۆیه حكوومه‌تی ره‌زاخان كه‌وته بیری دامه‌زراندنی سیستمێكی په‌روه‌رده‌یی نوێ له‌سه‌ر بنه‌مای سیكولاریستی و ناسیونالیزمی شوینه‌وارگه‌را.
بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه و جێگیركردنی ده‌سه‌ڵاتی سیكولاریستی و په‌روه‌ده‌كردنی كادری بوروكرات و تێكنوكرات بۆ جیبه‌جێ كردنی ئامانجه‌كانی رژیم له ساڵی 1313 دا زانستگا تاران دامه‌زرا. لێره‌دا به‌فه‌رمی خوێندكار، زانستگا و دواتر بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری دێته نێو ئه‌ده‌بیاتی سیاسی ئێرانه‌وه.
بۆ باسكردن و لێكوڵینه‌وه له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری له‌و سه‌رده‌مه‌وه تا ئێستا ده‌بێ ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه به چه‌ندین قۆناغ دابه‌ش بكه‌ین،چوونكه هه‌رقۆناغێك تایبه‌تمه‌ندی و پێناسه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه،جووڵانه‌وه‌ی خوێندكاری له هه‌ر قوناغێك دا له هه‌لوومه‌رج وسه‌ردمێكی تایبه‌تدا سه‌ری هه‌ڵداوه و خاوه‌نی گورانكاری و رووداوی تایبه‌ت به خۆیه. ئێستا دێینه سه‌ر ئه‌و قوناغانه‌ی كه بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری له‌ئێراندا، له سه‌رتاوه تائێستا تێ په‌ڕی كردوون.
قوناغی یه‌كه‌م 1320ـ 1313
ئه‌م قوناغه به سه‌ره‌تای بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری ده‌ژمێردێت كه هاوكات بووه له‌گه‌ڵ ده‌یه‌ی دووه‌می ده‌سه‌ڵاتی ره‌زاشا.له‌م ده‌یه‌یه‌دا ده‌سه‌ڵاتی ره‌زاشا تاراده‌یه‌كی زور جیگربوو و سه‌ركوت و زه‌به‌رو زه‌نگ له‌و په‌ڕی خویدابوو، بۆیه له‌لایه‌كه‌وه به‌هۆی نوێ بوونی دیارده‌ی خوێندكار و زانستگا له‌ئێراندا وله لایه‌كی دیكه‌وه به‌هۆی ئه‌و جه‌وه پولیسییه زاڵه به‌سه‌ر ئێران‌دا، جووڵانه‌وه‌یه‌كی خوێندكاری ئه‌وتۆ به دێ ناكرێ . ته‌نیا له‌ساڵی 1316 دا به‌هۆی ئه‌وه‌وه كه‌به‌رپرسی زانستگا به‌بۆنه‌ی سه‌ردانی وه‌لیعه‌هدی ئه‌وكاتی ئێران بۆ زانستگا پاره‌یه‌كی زۆر خه‌رج ده‌كات ، كه ئه‌مه ده‌بێته هوی ناره‌زایه‌تی خوێندكاره‌كان ومان ده‌گرن كه له‌ئاكامدا خوێندكاریك ده‌كوژرێ و 20ی دیكه‌ش ده‌سگیر ده‌كرین . هه‌روه‌ها تاقمێك له‌ژێر ناوی تاقمی 53 كه‌س كه‌بیری ماركسیستی یان هه‌بووه و هێندیكیان له‌نێو زانستگادا تێكوشانیان هه‌بووه ده‌سگیر ده‌كرین . بیجگه‌م له‌وانه رووداویكی گرینگی دیكه رووی نه‌داوه.
قوَناغی دووه‌م 1332ـ 1320
قوناخی دووه‌می بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری هاوكاته له‌گه‌ڵ داگیركردنی ئێران له خه‌رمانانی 1320 له‌ڵایه‌ن رووسییه له‌باكوور و بریتانیا له باشووروه،كه‌بوو به‌هۆی له‌سه‌ركار لابردنی ره‌زاشا و تاراده‌یه‌كی زۆر كرانه‌وه‌ی جه‌وی سیاسی ئێران،كه ئه‌ویش بوو به‌هۆی ئه‌وه‌كه زۆرحیزب و ریكخراو دابمه‌زرین و سه‌ر هه‌ڵبده‌ن.
ده‌توانین ئه‌و سه‌رده‌مه به سه‌رده‌می په‌ره‌سه‌ندنی جووڵانه‌وه‌ی ته‌شكیلاتی و ریكخراوه‌یی له بزوووتنه‌وه‌ی خوێندكاری ئێران ناوزه‌د بكه‌ین . ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له‌و برگه‌یه‌دا ئاڵوگوَڕێكی بنه‌ره‌تی به‌سه‌رداهات و به‌ته‌واوی هاته نێوگوره‌پانی سیاسی ئێرانه‌وه ، به‌ڵام ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه سه‌ربه‌خۆ نه‌بووه، به‌ڵكو سه‌ر به‌حیزب ولایه‌نه سیاسییه‌كان بووه ، بۆیه به‌توندی له ژێركاریگه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كانی ئه‌وكات بووه و دوو به‌ره‌كی و دژایه‌تیی كردنی نێوان ئه‌و حیزبانه له نێو بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاریشدا ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووه .بۆ وێنه دووبه‌ره‌كی نێوان توووده‌بیه‌كان و به‌ره‌یی نه‌ته‌وه‌یی و ناسیونال ـ لیبرالیسته‌كان هاتبووه نێو خوێندكارانیش . له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌گشتی سێ جۆر قه‌واره‌ی سیاسی له‌نێو زانستگادا به‌دی ده‌كرێن:
1ـ ره‌وتی ماركسیستی:
كه نوێنه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌و باوه‌ڕه حیزبی تووده بووه.جێگای ئاماژه‌یه كه‌راده‌ی لایه‌نگرانی حیزبی تووده له هه‌بوو لایه‌نه‌كانی دیكه، له‌نێو زانستگادا زۆرتر بووه .حیزبیكی رادیكاڵ بووه كه له‌ژێر دروشمگه‌لێكی وه‌ك په‌ره‌پێدانی عه‌داڵه‌تی كومه‌ڵایه‌تی ، دژایه‌تی كوَڵوَنیالیزم ،دژایه‌تی ئیمپریالیزم خه‌ڵكیان له‌ده‌وری خۆیان كۆ كردوَته‌وه، به‌تایبه‌تی له‌نێو زانستگادا ته‌بلێغاتی زۆریان هه‌بووه، بۆ وێنه: له‌ساڵی 1322دا ریكخراوی لاوانی حیزبی تووه‌ده‌یان دامه‌زراند، هه‌ر له‌وساڵه‌دا یه‌كیه‌تیی خوێندكارانیان دامه‌زراند،دوایی ریكخراوی خوێندكاری زانستگای تارانیان دامه‌زراند كه له‌گه‌ڵ "ئه‌نجومه‌نی نێونه‌ته‌وه‌یی "دانشجو"یان، ده‌رده‌كرد.
به‌ڵام له‌ساڵانی دواتردا به‌هۆی هه‌ڵویستی نادروستی تووده به‌رامبه‌ر به رووداوكانی ئێران و به‌ستراوه‌یی یان به‌شوره‌وییه‌وه ئه‌و حیزبه تووشی داڕمان هات.
2ـ ره‌وتی ناسیوَنالیستی:
له‌ژێر رێبه‌رایه‌تی موسه‌دیقدابوو،كه‌یه‌كێ له گرنگترین به‌رنامه‌كانی تێكوشان بۆ نه‌ته‌وه‌یی كردنی سه‌نعه‌تی نه‌وتبوو. ئه‌گه‌رچی بنه‌مای فیكری ئه‌م ره‌وته له‌سه‌ر سیكولاریزم دامه‌زرا بوو ،به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و پێش بركێیه‌ی كه له‌گه‌ڵ حیزبی تووده‌دا هه‌بووی و به‌هۆی بیروباوه‌ڕی مه‌زهه‌بی زاڵ به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئێران‌دا له‌گه‌ڵ ره‌وتی ئیسلامی كه‌وتبوو.
3ـ ره‌وتی ئیسلامی:
ئه‌م ره‌وته له‌نێو زانستگادا لایه‌نكریكی ئه‌تۆی نه‌بووه ،چوونكه حیزبێكی ئیدیولوژیكی ئیسلامی یان كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هیزی ئیسلامی له‌و كاته‌دا نه‌بووه كه‌پشتیوانی لێ بكات، بۆیه زیاتر دژكرده‌وه‌ی خوێندكاره مه‌زهه‌بییه‌كان له به‌رامبه‌ر حیزبی تووده‌دا بووه وهیچ شوناسێكی ره‌سه‌ن و تێئورییه‌كی به‌هێزی له پشته‌وه نه‌بووه. به‌ڵام دواتر ئه‌م بیروكه‌یه تاقمێكی ئیدیولوژیك وه‌كو فیداییانی ئیسلامی لێ ده‌كه‌ویته‌وه. دامه‌زرانی" حیزبی میللی ئێران"له خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی 1328 به‌هۆی دوكتور موسه‌دیقه‌وه، میللی بوونی سه‌نعه‌تی نه‌وت و دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی موسه‌دیق له بانه‌مه‌ڕی 1330، بارودوخێكی تایبه‌تیان له ئێران‌دا خوڵقاند كه‌كاریگه‌ری قووڵی له‌سه‌ر جووڵانه‌وه‌ی خوێندكاری هه‌بوو. هه‌رچه‌نده تووده‌ییه‌كان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م بزووتنه‌وه نوێیه‌دا راوه‌ستان به‌ڵام ره‌وتی ناسیونالیستی رۆژ له‌دوای رۆژ به‌هێزتر ده‌بوو.
بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری له‌و سه‌رده‌مه‌دا خه‌سڵه‌تی دژی ئێستبدادی و دژی كوَڵوَنیالیزمی به‌خوه گرتبوو . له‌به‌ر ئه‌وه كه له‌م برگه‌یه‌دا جه‌وی سیاسی به‌هۆی ده‌سه‌ڵاتی موسه‌دیقه‌وه گه‌شه‌ی كردبوو، جووڵانه‌وه‌ی خوێندكاریش زۆر په‌ره‌ی سه‌ندبوو.
ئه‌و ده‌وڵه‌ته سیاسییه به‌و دروشم و به‌رنامانه‌وه كه موسه‌دێق پێكی هێنابوو، له به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزانی ئه‌وكاتدا نه‌بوو، بۆیه زووبه‌زوو كه‌وتنه پیلان گێڕی بۆ له‌نێو بردنی ئه‌و حكوومه‌ته. بۆیه به پشتیوانی ئه‌و زلهێزانه به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا وله كودێتای 28ی گه‌لاوێژی 1332 دا، ده‌وڵه‌تی موسه‌دیق رووخا و سه‌رله نوێ سه‌ركوت و زه‌بروزه‌نگ له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ره‌زاشاوه ده‌ستی پێ كرده‌وه.
ئه‌وكات كه كودێتا كرا زانستگا به‌سترا بوو، به‌ڵام به‌ده‌س پێكردنه‌وه‌ی ساڵی نوێی خوێندن و كرانه‌وه‌ی زانستگا ، خوێندكاران ئه‌و باروودوخه نوێیه‌یان پێ قبووڵ نه‌ده‌كرا. بوَیه له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی په‌هله‌ویدا راوه‌ستان و ده‌ستیان كردبه به‌ربه‌ره‌كانی و ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین . به‌رزترین ئاستی ئه‌و ناره‌زایه‌تیی ده‌ربرینانه له مانگی سه‌رماوه‌زی ئه‌و ساڵه‌دا بوو كه خوێندكارانی زانكوكانی تاران به نیشانه‌ی ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌هاتنی نیكسوَن ، جێگری سه‌ركۆماری ئه‌مریكا بۆ ئێران له‌رۆژی 14و 15ی سه‌رماوه‌زدا مانیان گرت ،كه له‌ئاكامدا هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی حكوومه‌ت ژماره‌یه‌ك له خوێندكارانیان بریندار و ژماره‌یه‌كیشیان ده‌سگیركردن.له رۆژی 16ی سه‌رماوه‌زدا گاردی رژیم هاته نێو زانستگا وه و ده‌ستی كرد به سه‌ركوتی خوێندكاران كه له‌ئاكامدا سێ كه‌س له خوێندكاره‌كانی شه‌هید كردن ،بۆیه 16ی سه‌رماوه‌ز وه‌ك رۆژیكی میژوویی له‌میژووی جووڵانه‌وه‌ی خوێندكاری ئێران‌دا تومار كرا. به‌م سه‌ركوته كوتایی به‌م قوَناغه‌ی جووڵانه‌وه‌ی خوێندكاری دێت.
قوَناغی سێیه‌م 1339ـ 1332:
له‌م قوناخه‌دا به هۆی جێگیر بوونی حكوومه‌تی محه‌ممه‌د ره‌زاشا وخوڵقاندنی جه‌وێكی به‌ستراو و زاڵ بوونی هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كان، جگه له چه‌ند جموجووڵێكی چووكه وكورت خایه‌ن وه‌ك پشتیوانی له جه‌ماڵ عبدولناسر و خه‌ڵكی میسر به‌بوونی به‌ربه‌ره‌كانی له به‌ره‌كانی شه‌ڕ له كاناڵی سوئێز له‌ساڵی 1335 و ناره‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به به‌ستنی كنسرسیوم له بانه‌مه‌ڕی 1334دا جموجووڵێكی ئه‌وتو نابینرێ .
قوَناغی چواره‌م 42ـ 1339
له‌م قوَناغه‌دا جان. ئێف .كنێدیی دیمۆكرات له ئه‌مریكا دێته سه‌ركار وپێ له‌سه‌ر پێكهێنانی رێفورم له سیستمی سیاسی ، ئابووری و كومه‌ڵایه‌تی ئه‌و ووڵاتانه داده‌گرێ، كه پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا هه‌یه. كه‌داوبه دوای ئه‌وه " شۆڕشی سپی" له‌لایه‌ن شاوه پێك دێت و له ژێرفشاری ئه‌مریكادا تاڕاده‌یه‌كی كه‌م فه‌زای سیاسی ئێران ده‌كرێته‌وه. له‌م ماوه‌یه‌دا به‌ره‌ی میللی دووه‌م و نێهزه‌تی ئازادی له‌ساڵی 1340 دا پێك دین و روحانییه‌تیش به‌ره‌به‌ره دێته نێوگوره‌پانی سیاسییه‌وه. هه‌رله سه‌ره‌تای ئه‌م قوناغه‌وه خوێندكاره‌كان سه‌رله نوێ تێكوشانی خویان ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه.
به‌شداری له میتینگی به‌فرانباری 39 له جه‌لالییه ، خۆپیشاندانی به‌ربڵاوی به‌فرانبار له دژایه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی ده‌وره‌ی بیسته‌می مه‌جلێس ، ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین دژی هاتنی شاژنی بریتانیا بۆ تاران له ره‌شه‌مه‌ی هه‌مان ساڵ ،پشتیوانی له جووڵانه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی ئه‌لجه‌زایر له شازترین خاڵه‌كانی ئه‌م ده‌وره‌یه‌ن.
له‌ساڵی 1341دا هاوكات له‌گه‌ڵ خه‌باتی نێوخۆیی،خوێندكارانی ئێرانیی ده‌وره‌وه‌ی ئێران كوَنفیدراسیونی خوێندكارانیان پێك هێنا. كوَنفیدراسیون له‌گه‌ڵ رێكخراوه جوَراوجوَره‌كانی وه‌كوو مافی مرۆڤ ،ریكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ، گوڤارو بڵاوكراوه‌كانی حیزب ولایه‌نه سیاسییه‌كان له ووڵاتانی ده‌ره‌وه ووتوویژیان ده‌كرد و سیستمی زاڵ به‌سه‌ر ئێرانیان پێ ده‌ناساندن و باسی مه‌ینه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی ئێرانیان بۆ ده‌كردن و كرده‌وه‌كانی رژیمیان له‌قاو ده‌دان.
بۆیه ده‌ورانی سێ ساڵه‌ی 42ـ 1339 بۆ بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری له ناوخۆ و ده‌روه‌دا به قوَناغێكی زێڕین ده‌ژمێردرێت .له‌م قوناغه‌دا بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری توانی له‌سه‌ر ره‌وته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی زانستگا كاریگه‌ری دابنێ كه ئه‌م كاره تا ئه‌وكات شتێكی بێ وێنه‌بوو. جێگای ئاماژه پێ كردنه كه له‌ده‌یه‌ی سی دا پێكهاته‌ی فێركردنی باڵا په‌ره پێ ده‌درێ و پارێزگاكانی دیكه‌ش ده‌بنه‌خاوه‌نی زانستگا،كه ئه‌مه بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری ببێت به‌بزووتنه‌وه‌یه‌كی سه‌رتاسه‌ری .
قوَناغی پێنجه‌م 49 ـ 1342
ئه‌م قوَناغه به ده‌سگیركرانی رێبه‌رانی نێهزه‌تی ئازادی و رێبه‌رانی به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ،سه‌ركوتی خویناوی 15ی جوزه‌ردانی 1342 ده‌س پێداكات.ئه‌مه ده‌بێته هۆی خاڵی بوونه‌وه‌ی مه‌یدانی سیاسی ووڵات له‌رێبه‌رانی سیاسی ، كه له‌ئاكامدا بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری پشتیوانی هێزه‌كانی ده‌ره‌وه زانستگا له‌ده‌ست ده‌دات .
له‌و ساڵانه‌دا بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری خوی له‌قه‌واره‌ی یادی بۆنه‌گه‌لێك وه‌كوو 16ی سه‌رماوه‌ز ، 15ی جوزه‌ردان و هه‌روه‌ها دژكرده‌وه به‌رامبه‌ر به رووداوگه‌لێك وه‌ك مردنی موسه‌دیق له ره‌شه‌مه‌ی 45، كوژرانی چه‌گوارا له ره‌زبه‌ری 46، ریوره‌سمی تاج گوزاری خه‌زه‌ڵوه‌ری 46 و رووداوه‌كانی دیكه خوی ده‌نواند، به‌ڵام دامه‌زرانی دوو ریكخراوی " موجاهیدینی خه‌ڵكی ئێران "و " چریكه فیداییه‌كانی خه‌ڵكی ئێران " كه دوو ریكخراوی رادیكاڵ بوون، به‌هۆی ئه‌وه‌وه كه به‌ده‌نه‌كه‌یان زیاتر له خوێندكاران پێك هاتبوو ، به‌ره‌به‌ره بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری ئێرانیان زیاتر له‌جاران به‌ره‌و رادیكاڵ بوون برد . له‌م قوَناغه‌دا جگه له‌وانه شتێكی دیكه‌ی ئه‌وتوَ روونادات .
قوناغی شه‌شه‌م 57ـ 1349:
ئه‌م قوناغه به هێرش كردنی چریكه فیداییه‌كان بۆسه‌ر پاسگه‌ی ژاندارمری سیاهكه‌ڵ ده‌ستی پێ كرد. سه‌رهه‌ڵدانی خویناوی دوو رێكخراوی فیدایی خه‌ڵك و موجاهیدینی خه‌ڵك كه‌ش و هه‌وای خه‌باتی گوڕا . سه‌ره‌كیترین پێگه‌ی سه‌ربازگیری ئه‌و دوو رێكخراوه له‌نێو خوێندكاران‌دا بوو.
خه‌باتی چه‌كداری ئه‌م رێكخراوانه به به‌دیل گرتنی شه‌هرام په‌هله‌وی نیا خوشكه زای شا، ته‌قاندنه‌وه‌ی ده‌فته‌ری گوَڤاری " این هفته"، تیروَری سه‌رتیپ كاهری ، سه‌رهه‌نگ هاوكنیز، ژنێراڵ پرایز كه دسته‌ی شاری ئه‌مریكا بوون و تیروری سپه‌هبود فرسیو درێژه‌ی پێدرا. له‌م ساڵانه‌دا به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ناسیونالیزمی شوڤێنیستی په‌راوێز خران، پێگه‌ی حیزبی تووده به‌گشتی له‌نێو زانستگادا به توندی به‌رته‌سك بووه‌وه.هه‌رچه‌ند تا ئه‌و كاته بیری سیكولاریستی و چه‌پی ماركسیستی به‌سه‌ر زانستگاكاندا زاڵ بوو، به‌لاَم له ساڵانی 51 و 52 به‌م لاوه به‌ره‌به‌ره بیروَكه‌ی مه‌زهه‌بی له‌نێو زانستگاكاندا په‌ره ده‌ستێنێ ، كه له‌وه به دواوه شاهێدی ململانێی ئیسلامی فه‌قاهه‌تی له‌گه‌ڵ رووناكبیری دینی و هێزه ماركسیسته‌كان له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی دیكه‌وه كه‌سایه‌تییه سیكولاریسته‌كان كه راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ له‌لایه‌ن رژیمی په‌هله‌وییه‌وه پشتیوانی‌یان لێ ده‌كرا، له‌زانستگاكاندا ده‌بین .
دوای تێكشانی خه‌باتی چه‌كداری چریكه فیداییه‌كان و موجاهێدینی خه‌ڵك له‌ساڵه‌كانی 54 و55 و كوژرانی ریبه‌رانی سه‌ره‌كی و تێك چوونی ته‌شكیلاتی ئه‌و رێكخراوانه ،شاهێدی فشاری له‌راده به‌ده‌ری ساواك بۆ سه‌ر خه‌ڵكین، به‌ڵام ناڕه‌زایه‌تی و خوپیشاندان له‌ساڵانی 56 و57دا په‌ره‌ی گرت ،كاتێك رژیم خوی له‌خه‌ته‌ری تێكچووندا بینیه‌وه ، به‌ره به‌ره پاشه‌كشه‌ی كرد‌و ئیسلامی فه‌قاهه‌تی به ریبه‌رایه‌تی مه‌لابناژوَ خوازه‌كان سه‌ری هه‌ڵدا و به‌ره‌به‌ره به‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی دیكه‌دا زاڵ بوو و تاراده‌یه‌كی زوریش له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری كاریگه‌ری هه‌بوو. ئه‌م سه‌ر هه‌ڵدانه ناكاوه‌ی روحانییه‌ت ده‌گه‌رایه‌وه بۆ چه‌ند هۆ:
1ـ له‌و ساڵانی سه‌ركوته‌دا له بواری ماڵیی و رێكخراوه‌ییدا زه‌برێكی ئه‌وتویان لێ نه‌كه‌وتبوو
2ـ پشتی جه‌بهه‌ی به‌هێزی له‌نێو بازاری و ورده سه‌رمایه‌داره‌كاندا هه‌بوو
3ـ توَڕێكی به‌ربڵاوی وه‌ك مه‌لاكان و مزگه‌وته‌كانیان به‌ده‌ست هێنابوو
4ـ به‌شێوه‌یه‌كی بێ وێنه به دروشم و زمانه مه‌زهه‌بییه‌كه‌یان ره‌نگ و بوونی شورشگێڕانه‌یان دابوو
5ـ زوَربه‌ی حه‌شیمتی ئێران له‌و كاته‌دا له گوند‌و شاروچكه و شاره بچوكه‌كاندا ده‌ژیان وداب و نه‌ریتێكی كوَنی مه‌زهه‌بی به‌سه‌ریاندا زاڵ بوو و هه‌روه‌ها پێكهاته‌ی شاره گه‌وره‌كانیش به‌شێوه‌یه‌ك بوو كه لێوارنشین و هه‌ژار و فه‌قیره‌كان له زورینه‌دا بوون ،كه له‌گه‌ڵ رژیمی شادا دژایه‌تی قوڵیان هه‌بوو.
6ـ سیاسه‌تێكی توندیان له‌گه‌ڵ رژیمدا گرتبووه‌به‌ر و ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌و جوولاَنه‌وه‌یان له ده‌ستی ریبه‌ره میانه‌ره‌وه‌كا نه‌وه سه‌ندو كردیان به شورشێكی ته‌واو كه له‌ساڵی 1357 دا، به‌ئاكام گه‌یشت .
قوَناغی حه‌وته‌م 61ـ 1357
ئه‌م قوناغه له‌دوای به‌ئاكام گه‌یشتنی شورشی 1357 ده‌ست پێ ده‌كات . به‌دوای ئه‌وه كه شورش به ئاكام گه‌یشت و مه‌لاكان ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه گرت ، زانستگاكان بوون به ناوه‌ندی تێكوشانی سیاسی و ئاڵوگوری بیر‌و ڕا. حیزب و رێكخراوه چه‌پ ، نه‌ته‌وه‌یی و میللی مه‌زهه‌بییه‌كان له‌نێو خوێندكاران‌دا ده‌ستیان كرد به تێكوشانی سیاسی و هه‌ركامه‌یان پێگه‌ی تایبه‌تی خویانیان له‌نێو زانستگادا هه‌بوو به‌شێوه‌یه‌ك كه رێكخراوه ئیسلامییه‌كانی لایه‌نگری مه‌لاكان كه‌وتنه كه‌مایه‌تییه‌وه ، كاتێك مه‌لاكان دییان خوێندكاران به پێچه‌وانه‌ی كومه‌ڵگای ئێران زیاتر لایه‌نگری حیزبه نائیسلامییه‌كانن، خویانیان له مه‌ترسیدادی و كه‌وتنه هه‌ڵپه هه‌ڵپ بۆ ئاڵوزكردنی بارودۆخی زانستگاكان . به‌ڵام كاتێك بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌پێگه‌ی ئوپوزیسیون له‌نێو زانستگادا به‌هێزه‌و سیاسه‌ته‌كانیان ناچنه پێشه‌وه ، له‌ژێر ناوی شۆڕشی فه‌رهه‌نگی دا" له‌سه‌ره‌تای ساڵی 1359 تا 1361 زانستگاكانیان داخستن و ده‌ستیان كرد به پاڵاوتنی ماموستا وخوێندكاره جودا بیره‌كان.
كه به‌گشتی ده‌توانین ئامانجی مه‌لاكان له شۆڕشی فه‌رهه‌نگی دابه‌ش بكه‌ینه سه‌ر چه‌ندین خاڵ :
1ـبه ئیسلامی كردنی ناوه‌نده فێركارییه‌كان، به‌تایبه‌تی زانستگا .
2ـ به هێزكردنی پێگه‌ی روحانییه‌ت له زانستگادا
3ـ رێكخستنی زانستگا له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی رژیمی ئاخوندی
4ـ پاك كردنه‌وه‌ی هێزه جودابیره‌كان له زانستگادا
5ـ ده‌رهێنانی رێكخراوه ئیسلامییه‌كانی سه‌ربه ده‌سه‌ڵاتی رژیم وه‌ك تاقه رێكخراوی خوێندكاری زانستگاكان
قوناغی هه‌شته‌م له 1361 ه‌وه، تا سه‌ره‌تاكانی ده‌یه‌ی 70.
ئه‌م قوناغه له كاتێكدا ده‌ست پێده‌كات كه بۆماوه‌یه‌كی سێ ساڵه زانستگاكان داخرابوون و هه‌زاران خوێندكار و ماموستا له‌زانستگادا ده‌ركرابوون .رێكخراوه ره‌سه‌نه خوێندكاریه‌كان داخرابوون و هێندیك رێكخراوی ده‌سكردی رژێم مابوونه‌وه . ته‌واو بوونی ده‌رسی هه‌زاران خوێند كه‌وتبووه دواوه و هه‌روه‌ها شه‌ڕی عیراق و ئێران له‌گه‌رمه‌ی خوی‌دا بوو.
رژیمی كوماری ئیسلامی له‌و شه‌ڕه زۆرترین قازانجی كرد، چوونكه له لایه‌كه‌وه ڕای گشتی خه‌ڵكی ئێرانی بوَ به‌ره‌كانی شه‌ڕ دژی عیراق راكێشا بوو و له لایه‌كی دیكه‌وه ده‌ستی كرد به ئیسلامی كردنی زانستگاكان و ده‌سگیر وئیعدام كردنی رووناكبیران وجودابیران و له‌ژێر نێوی دژی شۆڕش وكمونیست ودژی ئیسلام نه‌یارانی خوی له نێوخو و ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا له نێو بردن. له‌م قوناغه‌دا و به‌هۆی له‌نێو چوونی رێكخراوه خوێندكارییه‌كان وجه‌وی پولیسی و دیكتاتورانه‌ی رژیم جموجووڵێكی خوێندكاری له ئێران‌دا نابینرێ .
قوناغی نوَیه‌م،له سه‌ره‌تاكانی ده‌یه‌ی حه‌فتا به‌م لاوه:
له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی حه‌فتادا رژیمی كوماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ چه‌ند رووداو و دیارده‌ی جوراجور به‌ره وروویه، له‌وانه ده‌توانین ئاماژه به‌م خاڵانه بكه‌ین :
1ـ كوَتایی شه‌ڕی ئێران وعیراق و ئاوڕدانه‌وه‌ی خه‌ڵك له كێشه ناوخوَییه‌كان
2ـ كوتایی شه‌ڕی سارد و رووخانی بلوَكی سوسیالیستی وهاتنه ئارای گوتارێكی نوێ، كه داواكاری چه‌سپاندنی دێموكراسی،ئازادی و مافی مرۆڤ بوو .
3ـ چوونه سه‌ری راده‌ی خوێندكار ،خوێنده‌ڤان ورووناكبیر له چاو پێش شورشی 1357
4ـ چوونه سه‌ری له راده‌به‌ده‌ری حه‌شیمه‌تی لاوان
5ـ كوَچی به‌رفراوانی لادێ نشینه‌كان به‌ره‌و شاره‌كان
6ـ وه‌گه‌ر كه‌وتنه‌وه‌ی رێكخراوه جوَراوجوَره‌كان، وه‌ك ژنان و نووسه‌ران و...
7ـ رووادوێكی گرنگی دیكه كه‌دوایی كه‌وته روو و بوو به‌هۆی بایكوَتی سیاسی ئێران له‌نێو ووڵاتانی جیهاندا ده‌رچوونی حوكمی دادگای میكونووس بوو.بۆیه له‌سه‌ره‌تاكانی ده‌یه‌ی حه‌فتا به‌م لاوه جووڵانه‌وه‌ی خوێندكاری و هه‌روه‌ها خه‌باتی ژنان و لاوان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
له‌و كاته‌دا ریفورمیسه‌كانی نێوحاكمیه‌ت كه‌وتنه تێكوشان بۆ كه‌ڵك وه‌رگر |