|
.::
وتار و بابه‌ت ::. |
|
ده‌نگی
بڵیندی
خوێندكاران، له
زانستگای تاران |
|
رێكه‌وت :
1386.09.21 نووسه‌ر: كه‌ریم
په‌رویزی
|
|
 |
" رژیمی ویلایه‌تی نهزانیو
ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد
وایان ده‌زانی به‌كوشتن
وبڕین، ده‌توان زانستگا بێ
ده‌نگ بكه‌ن. ئه‌وان گه‌مژه‌بوون
و وایان ده‌زانی به زه‌برو
زه‌نگ خوێندكار بێ ده‌نگ ده‌كه‌ن.
به‌ڵام رۆژی 18ی سه‌رماوه‌ز،
خوێندكاران به ده‌نگی به‌رزو
بڵیند، وتیان زانستگا زیندوه‌و
خوێندكار به‌پێوه‌یه."
قه‌رار بوو رۆژی 18ی سه‌رماوه‌ز
له زانستگای تاران كۆبوونه‌وه‌یه‌كی
ناره‌زایه‌تی ده‌بڕین به‌رێوه
بچێ. به‌پێی ئاماده‌كارییه‌كان،
خوێندكاران |
|
ده‌یانویست به كۆبوونه‌وه
له زانستگای تاران، به‌رامبه‌ر
به‌و هه‌موو سه‌ركوت و زه‌بروزه‌نگه‌ی
رژیم ده‌نگ هه‌ڵبڕن و ده‌نگی
ناره‌زایی خۆیان به‌گوێی به‌رپرسانی
زانستگا‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی
حكوومه‌ت دا بگه‌یه‌نن.
هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی
رژیم كه به‌م ئاماده‌كارییه‌ی
خوێندكارانیان زانیبوو، پێیان
راگه‌یاندكه نابێ ئه‌و
كۆبوونه‌وه‌یه به‌رێوه بچێ
و كۆبوونه‌وه‌ی له‌و چه‌شنه
نایاسایییه. هێزی به‌ناو
ئینتزامی و هیزی سه‌ركوتكه‌ری
تایبه‌ت، هاوكات له‌گه‌ڵ هێزه
ئیتلاعاتییهكاندا، ده‌وری
زانستگای تارانیان ته‌نی
بوو، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه به
خوێندكاره‌كانی زانستگاكانی
دیكه نه‌ده‌ن بڕۆنه
زانستگای تاران و نه‌یه‌ڵن
خوێندكارانی نێو زانستگای
تارانیش برۆنه ده‌ره‌وه له
زانستگا.
به‌م هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ی
هێزه‌كانی رژیم كه حهراسهتیش
نێو زانستگای ته‌واو
پڕكردبوو، خوێندكاران له نێو
زانستگا كۆبوونه‌وه‌و ورده
ورده ده‌نگی ناره‌زایی و
دروشمی ئازادیخوازانه‌ی
خوێندكاران به‌رز بۆوه.
له درێژه‌ی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌دا،
خوێندكارانی كوردی
زانستگاكانی تارانیش به
رێژه‌یه‌كی ئێجگار به‌رچاو
په‌یوه‌ست به كۆبوونه‌وه‌كه
بوون و به دروشم و پلاكاردی
تایبه‌تییه‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه‌یان
به‌رفراوانتر كرد. خوێندكاران
له‌نێو زانستگا دروشمیان ده‌داو
به هێرش بردن بۆ درگای
زانستگا، رێگایان كرده‌وه
خوێندكارانی دیكه كه له
ده‌ره‌وه‌ی زانستگا مابوونه‌وه
په‌یوه‌ست به كۆبوونه‌وه‌كه
بن. له‌و كۆبوونه‌وه‌دا،
خوێندكاران دروشمی جۆربه‌جۆریان
به‌رزكردوه كه ده‌رخه‌ری
راستییه‌كانی كۆمهڵگاو
نیشانده‌ری ویسته‌كانی خه‌ڵك
بوون.
له دروشمی تایبه‌تی
خوێندكاران و زانستگاوه بگره
تا دروشمی یه‌كسانیی مافی
ژن و پیاو وهه‌روه‌ها دروشمی
هاو پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ
بزووتنه‌وه‌كانی دیكه‌ی
كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌كوو بزووتنه‌وه‌ی
كرێكاری و تا ده‌گا به
دروشمی دابینكردنی مافی نه‌ته‌وه
بنده‌سته‌كان و دانپێدانان به
فره نه‌ته‌وه‌بوونی ئێران.
رژیمی ویلایه‌تی نه‌زانی و
به‌تایبه‌ت ده‌وڵه‌تی
پاسدار‌و ئیتلاعاتیی ئه‌حمه‌دی
نه‌ژاد دوژمنایه‌تی روون و
ته‌واوی خۆیان له‌گه‌ڵ
زانستگا‌و بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری نیشان داوه‌و به‌ته‌واوی
هێزه‌وه ویستوویانه كه
زانستگا له نێوه‌ڕۆك خاڵی
بكه‌نه‌وه‌و خوێندكار بكه‌ن
به مۆره‌یه‌كی ده‌سته‌مۆی
گه‌مژه‌و بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری له كۆمه‌ڵگا
بسڕنه‌وه.
ئیدئۆلۆژیی سڕینه‌وه، كه
بنه‌مای بیری كۆماری
ئیسلامییه، له گرتن و
كوشتن وزیندان و ئه‌شكه‌نجه‌و
له زانستگا وه‌ده‌رنانی
خوێندكاران‌دا خۆی نواندوه‌و
به راگرتنی بڵاوكراوه
خوێندكارییه‌كان و حوكمی
قورسی به‌سه‌ر خوێندكاران‌دا
ویستوویانه ده‌نگی
خوێندكاران ببڕن.
به‌ڵام خوێندكار ئه‌م توێژه
ئاگا‌و وشیاره‌ی كۆمه‌ڵگا
فریوی نه‌خواردوه، وره‌ی
دانه‌به‌زیوه، به چۆك دا نه‌هاتووه
و به ئه‌زموونتر و به
ئیمانتر له جاران هاتۆته‌وه
نێو گۆڕه‌پانی خه‌بات بۆ
دابینبوونی ئازادی و دادپه‌روه‌ری.
ئه‌م جاره بزووتنه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ریی
خوێندكاری، هاوشان له‌گه‌ڵ
بزووتنه‌وه‌ی خوێندكارانی
نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كان و به‌تایبه‌تی
بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاریی
كورد هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێ. ئه‌م
جاره خوێندكاران ده‌بن به
پێشه‌نگی یه‌كسانیی راسته‌قینه‌ی
هه‌موو چین وتوێژه‌كان، یه‌كسانیی
ژن و پیاو، به‌رابه‌ریی هه‌موو
نه‌ته‌وه‌كان و ده‌بن به ده‌نگی
به‌رزو بڵیندو زولاڵی نه‌مان
بۆ دیكتاتۆریی و هه‌ڵاواردن،
ده‌بن به ده‌نگی
ئازادیخوازی و دادپه‌ره‌وه‌ی
و مافخوازی. |
|
|
.:: ئه‌م نووسراوه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئیمهیل بکه‌ن ::. |
|
|
|
|
|
|
 
|