ده‌سپێک  |  هه‌واڵ   وتار    |  گوڤار     |   ئه‌سناد    |   پێوه‌ندی    ده‌نگی خوێندكار   | فارسی                 

 

 

 

 

.::   وتار و بابه‌ت ::.

پرسی خوێندكار و زانستگا له ئێران

 

رێكه‌وت :         1387.03.22       نووسه‌ر:  شه نگار

زانكۆ له هه موو وڵاتێكی  پێشكه وتووخواز و دێمۆكرات دا به تواوه تی ئازاد و سه ربه خۆیه و شوێنی خوێندنی زانستی ئاكادمیكه، شوێنێكه كه تێدا نوێترین زانسته كانی سه رده م ده وترێته وه و مرۆڤ تێدا به پله یكی زانستی باڵا ده گات.
خوێندكار له زانستگاكانی وڵاتانی پێشكه وتوو دا له هه موو كه ره سته یكی فێركاری له بواری هێڵه فێكریه كه ی خوێدا به هره مه نده و قه ت كێشه یكی ئه وتوی بۆ نایته پێشێ... له و حاڵه دایه كه خوێندكار به بیریكی بازتر و ئاسایشێكی زۆرتره وه  ده توانێت درێژه به خوێندن بدات.
به داخێكی گرانه وا له وڵاتی به ڵا لێدراوی ئێمه دا زانكۆیش وه كوو هه ر ناوه ندێكی دیكه ی فێركاری تووشی سه دان گرفت و ئاسته نگ هاتووه و رۆژ له دوای رۆژیش هه لۆمه رجه كه ناله بارتر ده بێت.
له ڕاستیدا ئه و گرفتانه كه ئێستاكه به رۆكی زانستگاكانی ئێرانی گرتووته وه ئه وه نده زۆرن  كه ناتوانین به وردی ئاماژه به هه موویان بكه ین چۆن له ڕاستی دا ڕۆژ له دوای رۆژ ئه و گرفتانه زۆرتر ده بن ، به ڵام لێره دا ده مه وێت ئاماژه به گرنگترینی ئه و كێشه و گرفتانه  كه بۆ خوێنكار و زانكۆ له ئێران دا هاتووته پێش  بكه م.
1-       نه بوونی شوێن و كه لاسی گۆنجاوی وانه گۆتنه وه له زۆربه ی زانكۆكانی ئێران به تایبه تی زانكۆكانی كۆردستان.
2-       نه بوون یان كه م بوونی به ڕێوه به ر و به رپرسێكی كارامه له زانكۆكان .
3-       ئیزن نه دان به مامۆستاكانی سێكوولار و ئازادیخواز.
4-       كه م بوونی مامۆستای شاره زا و پسپۆر.
5-       كۆن بوونی زۆربه ی هه ره زۆری په رتووكه كانی ده رس.
6-       ئیزن نه دان به هیچ جۆره چالاكیكی سنفی و مه ده نی به خوێندكار.
7-       داخستنی بڵاوكراوه خوێندكاریه كان.
8-       ده خاله ت و كێشه سازكردنی حه راسه ت و به سیجی دانیشجوویی له هه موو به شه كانی زانكۆ.
9-       نه زاره تی زانكۆته نانه ت له چۆنیه تی جلۆبه رگ پۆشینی خوێندكاران و كێشه سازكردن بۆ وان.
10-  زیاد بوونی له ڕاده به ده ری ئه و مانگانه یه  كه زانكۆ له خوێنكاری ده ستێنێت به نیسبه ت ئیمكاناتی نێو زانستگا.
11-  نه بوونی سندیكا یان یه كیه تیكی خوێندكاری ئازاد له ئیرانێ دا و هتد....
ئه مانه و سه دان خاڵی دیكه له زانستگاكانی ئێران به گشتی و كۆردستان به تایبه تی  ده ستیان داوه ته ده ستی یه ك تا خوێدنكار نه توانێت ئه و جۆره ی كه ده یه وێت درێژه به خوێندنی سه ركه وتوانه ی خۆی بدات و به و شێوه یه زانكۆ له ئێران دا ناتوانێت وڵامده ری ویست و داخوازی خوێندكاران بێت.
 له سه ره وه له خاڵی ژماره 5 دا ئاماژه م به وه ی كرد كه زۆربه ی ئه و په رتوك و كتێبه ده رسییانه ی  كه ئێستا له زانكۆكانی ئێران دا ده گۆترێته وا  كۆن بوون و له ڕاستی دا له زانستی مۆدێرنی سه رده م دوا كه وتوون و ئه مه له حاڵێكدایه كه به رپرسانیش  هیچ حه وڵێكی جێدی بۆ گۆڕینی ئه و كتێبانه ناده ن ،
به و شێوه یه ئه گه ر وای دابنین كه خوێندكار ته نیا خۆی بۆ وانه كانی زانكۆ ببه ستێته وه هه میشه چه ند ساڵ له زانستی مۆدێرن و هه ر وه ها له خوێنكارانی باقی وڵاتانی دیكه دواتره.

 

 

.:: ئه‌م نووسراوه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان ئی‌مه‌یل بکه‌ن ::.

 

ئی‌مه‌یلی خۆتان :

 

ئی‌مه‌یلی هاوڕێکه‌تان : 

 

 

 

ده‌سپێک  | هه‌واڵ  | وتار  | گوڤار  | ئه‌سناد  | پێوه‌ندی  | ده‌نگی‌ خوێندكار |  فارسی

یه‌كیه‌تیی‌ خوێندكارانی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران - 1383                   

 ڕێکه‌وت: هه‌ینی، ۱‌ی سه‌رماوه‌زی 1387 هه‌تاوی ؛ ۲۱‌ی نۆڤامبری 2008 زاینی