|
بیرمه‌ندێکی رۆژ ئاوایی
ده‌ڵێت :ته‌نیا بزوتنه‌وه‌ێک
که ئه‌تووانی له هه‌موو
کاتێک دا هیوای ئه‌وه‌ت پی
بێت که بتوانی ده‌سه‌ڵاته
دیکتاتوره‌کان بگۆڕێ؛
بزوتنه‌وه خوێندکاریه‌کانه.
ئه‌گه‌ر کۆنگره‌یی
سێزده‌یه‌می حیزبی دیموکرات
کوردستانی ئێران هه‌ر ته‌نیا
ده‌سکه‌وتی دامه‌زراندنی
یه‌کیه‌تی خوێندکاران بوایه
ده‌کرا به یه‌كێک له
سه‌رکه‌وتوترین کۆنگره‌کانی
ئه‌م حیزبه ناودێر بکرێت،
دامه‌زراندنی یه‌کیه‌تی
خویندکاران به‌ر هۆیی دوو
هۆیی سه‌ره‌کیه له حیزبی
دێموکراتی کوردستانی ئێران
دا.
یه‌که‌م :کراوه‌یی و
ئاوه‌ڵا بوونی فه‌زایی
سیاسی‌حدکا که ئه‌توانین بڵێن
هه‌بوونی ئاوا فه‌زاێک له‌ناو
حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌راست دا ئه‌گه‌ر بێ وێنه
نه‌بێت لانیکه‌م که‌م وێنه‌یه
،وه‌ک هه‌موانیش ئاگادارن
ئه‌م یه‌کیه‌تیه ته‌نیا ناو
نیه‌و وه‌ک له درێژه‌یی
بابه‌ته‌که‌دا زیاتر تیشک
ئه‌خه‌ینه سه‌ری؛ یه‌کیه‌تێکی
به‌هێزو شوێن دانه‌ره هه‌م
له‌ناوخۆی حدکا هه‌م له ناو
خویندکارانی کوردستانی
ئێرانیش دا.
دووم : حدکا
نوێنه‌رایه‌تی زۆربه‌یی هه‌ره
زۆریی چین‌و تویژه‌کانی
خه‌ڵکی کوردستانی ئێران ده‌کا
هه‌ر به‌م پێیه‌ش راده‌یی
خویندکاران له‌م حیزبه‌دا
له‌م ساڵانه‌ی دووایی دا
هه‌ڵکشانێکی به‌رچاویی به
خۆیه‌وه بینیوه ،دان پێنان
به‌و راستیه‌یی که راده‌یی
خویندکارانی کورد له
زانستگاکانی ئێران
به‌تایبه‌ت له ساڵی 1376
به‌دواوه به راده‌یه‌کی
به‌رچاو چۆته سه‌ره‌وه وبه
سرنج دان به‌وه که ئاماره
غه‌یره ره‌سمیه‌کان ئاماژ
به‌وه ده‌ده‌ن که زیاتر له 15
له سه‌دیی خوێندکارانی
سه‌رانسه‌ریی زانستگه‌کانی
ئێران کوردن بۆ که‌ڵک
وه‌رگرتن له وزه‌یی ئه‌م
خوێندکارانه‌و
ئورگانیزه‌کردنیان‌و هه‌ر
وه‌ها دیاریی کردنی جێ
په‌نجه‌و شوێن دانه‌ریی
خویندکاران کورد له سه‌ر
بزوتنه‌وه‌یی سه‌رانسه‌ریی
خویندکاریی له ئێران دا؛
دامه‌زراندنی یه‌کیه‌تی
خوێندکاران له حیزبی
پێشره‌ویی خه‌ڵکی کوردستانی
ئێران پێویستێکی مێژوویی بوو.
له راپۆرتی سیاسی ده‌سته‌یی
دامه‌زرینه‌ر بۆ کونگره‌یی
یه‌که‌می ئه‌م یه‌کیه‌تیه
ئاماژه به هۆیه‌کانی
دامه‌زراندنی ده‌کات‌و
ده‌ڵێت :
ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری
یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی
دێموكراتی كوردستانی ئێران
له رێكه‌وتی 24ی
رێبه‌ندانی 83ی هه‌تاوی‌دا،
به‌فه‌رمی‌و له
راگه‌یاندراوێكدا،
دامه‌زرانی یه‌كیه‌تیی
خوێندكارانی دێموكراتی
كوردستان راده‌گه‌یه‌نێ ، تا
له رێگای رێكخستن،و
ئۆرگانیزه‌كردنی خه‌بات‌و
تێكۆشانی خوێندكاران‌و
خوێنده‌ڤانانی ئازادیخواز‌و
دێموكراتی كورده‌وه، پێش
به په‌رشوبڵاویی وزه‌كان
بگرێ‌و به به‌رنامه‌و
ئۆرگانیزاسیۆنێكی
پته‌وه‌وه، هێزه‌كان
وه‌سه‌ریه‌ك بخا‌و به
ئامانجی ده‌سته‌به‌ركردنی
كۆمه‌ڵه ئامانجێكی روون‌و
دیاریكراو، وشیارانه
ئاراسته‌یان بكات.
سی مانگ (له‌کاتی نوسینی ئه‌م
بابه‌ته‌دا)به سه‌ر
دامه‌زراندنی ئه‌م
یه‌کیه‌تیه‌دا تێ ده‌په‌ڕێ
هه‌ر چه‌ند ماوه‌ێکی ئاوا
له ژیانی سیاسی
رێکخراوه‌یه‌ک دا به
ماوه‌ێکی یه‌ک جار کورت
ده‌ژمێردرێ . به‌ڵام
یه‌کیه‌تی خوێندکاران له‌م
ماوه‌دا گه‌ڵێک هه‌نگاویی
باش‌و به که‌ڵکی هه‌ڵیناوه
که لێره‌دا به کورتی
ئاماژه‌یان پێ ده‌که‌ین
1.ناودێر کردنی 12 بانه‌مه‌ر
وه‌ک رۆژیی خوێندکاریی کورد
که مێژوه‌که‌یی ئه‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ12 بانه‌مه‌ڕی 1347
هه‌تاویی که له‌و رۆژه‌دا
کاک ئێسمایلی شه‌ریف زاده
خوێندکار و ئه‌ندامی به وه‌جی
حیزبی دێموکراتی کوردستانی
ئێران‌و یه‌کێک له رێبه‌رانی
بزوتنه‌وه‌یی ساڵه‌کانی 46
-47 له نزیک شاری بانه‌یی رۆژ
هه‌ڵاتی کوردستان له گه‌ڵ
چه‌ند هاورێکی شه‌هید کران.که
به‌ر له هه‌موو شتێک
سه‌لمێنه‌ریی ئه‌و راستیه‌یه
که خه‌باتی خوێندکاریی له
کوردستان‌و ئامانجه مروڤ
ته‌وه‌ره‌کانی گرێدراوی
خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یه . له
ماده‌یی دووه‌می ئامانجه
گشتیه‌کان به‌شی سێ دا
ئاماژه به‌م راستیه ده‌کات
و ئه‌ڵێت - پشتگیری‌و
به‌شداریی چالاكانه له
بزاڤی میللی - دیموكراتیكی
گه‌لی كورد (یه‌کێک له
ئامانجه سه‌ره‌کیه‌کانه)
2.چاپ‌و بڵاو کردنه‌وه‌یی
گوڤارێک به‌ناویی بیریی
خوێندکار که وه‌ک ده‌نگی
خوێندکارانی کورد له داهاتوو
دا ئه‌توانێ رۆڵی باش‌و
پوزه‌تیڤ بگێرێ.
3.بڵاو کردنه‌وه‌یی هه‌فتانه
30 خوله‌ک به‌رنامه‌یی
رادیویی به‌ناویی ده‌نگی
خوێندکار .
(www.yxd-kurdistan.com.دانانی
ماڵپه‌ڕێکی ئنتێرنه‌تی به
ئادره‌سی
(4
5. راکێشانی بیریی سه‌دان
خویندکاری کورد له ناو خۆ و
ده‌ره‌وه‌یی کوردستان‌و
پێوه‌ست بونیان به‌م
یه‌کیه‌تیه‌وه و کۆمه‌ڵێک
چالاکی دیکه
یه‌کیه‌تی خوێندکاران له 27
ره‌شه‌مه‌یی ساڵی 1387 دا
له‌ماوه‌یی 3 رۆژ دا
یه‌که‌مین کۆنگریی خویی به‌ست
وله هه‌ڵبژاردنێکی دێموکراتێک
دا 9 که‌س وه‌ک به‌رێوه
به‌ری ئه‌سڵی و 5 که‌سیش
وه‌ک جێگر دیاریی کران که له
ئه‌ساسنامه‌ی یه‌کیه‌تی داله
ماده‌ی 8 دا لێژنه‌یی
به‌رێوه‌به‌ریی ئاوا
ده‌ناسێنێت
لێژنه‌ی به‌رێوه‌به‌ریی
یه‌كیه‌تی له 9 ئه‌ندامی
سه‌ره‌كی‌و 5 جێگر پێك دی
كه له نێوان ئه‌ندامانی
سه‌ره‌كی یه‌كیه‌تیی
به‌شدار له كۆنگره‌و بۆ
ماوه‌ی 2 ساڵ
هه‌ڵده‌بژێردرێن. پاش كۆنگره
ئه‌م لێژنه‌یه به‌رزترین
ناوه‌ندی بڕیاردانی
یه‌كیه‌تی‌یه. به‌بڕوایی من
یه‌كێک له خاڵه هه‌ره
پوزتیڤه‌کانی کۆنگره که له
لێژنه‌یی به‌ڕێوه به‌ریی دا
ره‌نگ ئه‌داته‌وه وه‌ک
هه‌نگاوێکی نوێ رچه‌شکێن
ئه‌کرێ چاویی لێ بکرێ دیاریی
کردنی یه‌كیك له‌و 9 که‌سه له
ناو ئه‌ندامانی ناو خۆیی
وڵاته ، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه
موژده‌یی ئه‌وه ئه‌دات
ئه‌ندامانی ناو خۆیی وڵات
گرینگی تایبه‌تیان پێ
ئه‌درێتوو هیوادارین له
داهاتودا بیر‌و راگوڕێنه‌وه له
گه‌ڵ ئه‌ندامانی ناو خۆ رۆژ
به رۆژ زیاتر بێت.
له ئامانج وپێره‌ویی
یه‌کیه‌تی خوێندکاران له
پێشه‌کی دا هاتووه
خوێندکار له‌م بیاڤه
ماریفه‌تی‌یه‌دا فێر ده‌بێ،
كه له به‌رامبه‌ر هه‌ر
دیارده‌یه‌كی نوێ‌دا
راوه‌ستێت‌و گومان بخاته
سه‌ری‌و رامێنێ‌و له پشت
هه‌ر رووداوێكدا هزری
ره‌خنه‌یی‌یانه‌ی خۆی،
به‌ره‌وڕووی ریشه‌و
بنه‌ماكان بكاته‌وه‌و هه‌ر
بابه‌تێك شی بكاته‌وه‌و
راڤه‌ی بكات. ئه‌م گیانه
شیكارانه‌یه، وه‌ك یه‌كێ
له تایبه‌تمه‌ندی‌یه
به‌رچاوه‌كانی هزره
چالاكه‌كان، شوناسێكی
سه‌ربه‌خۆی فیكری
ده‌به‌خشێته خوێندكار‌و
ده‌یكاته مرۆڤێكی
رۆشنگه‌ر‌و به ئاوه‌ز.
له‌م چه‌ند دێره‌دا به رونی
ده‌رده‌که‌وێ که یه‌كیک له
ئه‌رکه‌کانی خوێندکار
ره‌خنه‌گرتن‌و ده‌ست نیشان
کردنی که‌مو کوریه‌کانه چون
له‌و بروایه داین مادام
یه‌کیه‌تی خوێندکاران له
کۆمه‌ڵێک مروڤی زیندوو پێک
هاتووه مروڤی زیندوو
ئورگانیزمی زیندویش خاوه‌نی
که‌م و کورێن ئه‌م که‌م و
کوریانه ده‌بێت ده‌ست نیشان
بکرێن‌و هه‌وڵ بو نه‌هێشتنیان
بدرێ.وه‌ک ئه‌ندامێک ناوخوی
یه‌کیه‌تی هه‌وڵ ئه‌ده‌م ئه‌و
که‌م کوریانه‌یی له‌م ماوه‌دا
به‌ر چاوم که‌وتوون ده‌ست
نیشانیان بکه‌م.
1.له ماده‌یی دوویی
ئامجه‌کان، تایبه‌ت به
خوێندکار به‌شی چواردا
هاتووه
- هه‌وڵدان بۆ
به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی
رووناكبیری خوێندكار‌و
به‌هێز كردنی
که به‌داخه‌وه تا ئێسته به
کرده‌وه بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی
ئه‌م ئامانجه هه‌نگاویی
پێویست هه‌ڵنه‌گیراوه،که
پێویسته له داهاتوویی نزیک دا
هه‌وڵ بۆ نزیک بونه‌وه به‌م
ئامانجه بده‌ین ،رخنه‌یی
سه‌ره‌کی له‌م به‌شه‌دا
ئه‌که‌وێته سه‌ر کومیته‌یی
فێرکاریی که له ماده‌یی نۆ دا
ئاماژه‌یی پێ کراوه.
2. له ماده‌یی دووه‌می
ئامانجه گشتیه‌کان به‌شی
چواردا هاتوه
- هه‌وڵدان بۆ پێكهێنانی
هاوبیری، هاوڕێیی و
هاریكاریی پراكتیكی
خوێندكارانی كورد له گه‌ڵ
خوێندكارانی ئازادیخوازی
نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێران
به مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی
ئامانجه هاوبه‌شه‌كان.
هه‌ر چه‌ند به‌شی هه‌ره زۆریی
به‌دیی هاتنی ئه‌م ئامانجه
ئه‌که‌وێته ئه‌ستۆیی
ئه‌ندامانی ناو خۆیی
یه‌کیه‌تی خویندکاران.
هه‌ر وه‌ک ئه‌زانن ته‌نیا
زمانێک که ته‌واویی
خویندکارانی ئێرانی ده‌توانن
قسه‌یی پێ بکه‌ن‌و
بیخوێننه‌وه‌وپێ بنوسن زمانی
فارسیه ،که به داخه‌وه
مالپه‌ره‌یی یه‌کیه‌تی
خوێندکاران که به تازه‌یی
چالاکی خۆیی سه‌ر له نوێی
ده‌ست پێ کردوته‌وه به‌شی
فارسیه‌که‌یی لاوازه،هه‌ر
وه‌ها گوڤاریی بیریی خویندکار
وبه‌رنامه‌یی رادیویش هه‌مو
به‌شه‌کانیان ته‌نیا به زمانی
کوردیه.
3.دیاری نه‌کردنی کار‌و
تێکوشانی تایبه‌ت به
ئه‌ندامانی ناو خۆیی وڵات
،ئه‌م دیاری نه‌کردنی کار‌و
چالاکی تایبه‌ته‌ش وایی کردوه
که هاوڕیانی ناو خۆ توشی
جوریک سه‌ر لێ شیواویی بن
هه‌ر کاتێک هه‌ر کارێک خوێان
به سه‌ڵاح بزانن بی که‌ن‌یان
هه‌ر کاتێک پیان خۆش بوو
پێوه‌ندیی له گه‌ڵ یه‌کیه‌تی
بگرن.(مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه که
خویندکاری ئه‌ندام وه‌ک رۆبات
وابێ هه‌ر کارێک که پێ گوترا
بی کا به‌ڵام بۆ نه‌زم پێ
دان‌و هاوئاهه‌نگی به‌ره‌و
پێش بردنی کاره‌کان و گه‌یشتن
به ئامانجه‌کان ئه‌بێ کار‌و
تێ کۆشان به پێی لێ وه‌شاوه‌ی
به ئه‌ندامانی ناو خۆ بدرێ تا
به پێی ئیمکان به جێ
بگه‌ینن.)
4.هه‌رچه‌ند سه‌رنجی پێڕه‌و
پرۆگرامه‌که‌یی یه‌کیه‌تیم دا
له هیچ ماده‌یک ئاماژه به‌وه
نه‌کراوه که لێژنه‌یی به‌ڕێوه
به‌ریی بۆراپه‌ڕاندنی
کاره‌کانیان موشاور هه‌ڵبژێرن
به تایبه‌ت بۆ راپه‌ڕاندنی
کاره‌کانی ناو خۆیی وڵات
پێویستی به موشاورگه‌لێک
هه‌یه تا هه‌ڵویستی واقع
بینانه‌و به جێ به رانبه‌ر
به‌و جم وجۆڵه خویندکاریانه
که له زانستگه‌کانی ئێران‌دا
بگیرێت،که به داخه‌وه تا
ئێستاشی له گه‌ڵ بێت
به‌یانیه‌و هه‌لوێستی به جێ
له کاتی خۆیدا
به‌رانبه‌رتێکۆشانی
خویندکاران له ئێرانده‌ر
نه‌کراوه.
5. یه‌کیه‌تی خوێندکاران هه‌ر
وه‌ک ئاماژه‌ی پێ کرا
ماوه‌ێکی که‌م به سه‌ر
دامه‌زراندنی دا تێ ده
په‌ڕێ،به‌لام ده‌کرا له‌م
ماوه دا به‌رنامه‌ێکی
ویدئۆیی ساز بکات‌و له تیشک
داهه‌فتانه بڵاویی
بکاته‌وه،که هیوادارین له
داهاتووی نزیک دا شایه‌دیی
ئه‌م کاره بین وه‌ک ئاگادارن
ته‌لویزیون زیاترین موخاتبی
هه‌یه‌و ئه‌ش توانێ زیاترین
شوێن دانه‌ریی بێت له سه‌ر
کۆمه‌ڵگا.
6.یه‌کیه‌تی خویندکاران
یه‌کێک له ئه‌رکه‌کانی که بۆ
خۆیی ده‌ست نیشان کردوه
له ماده‌یی دوویی
ئامجه‌کان، تایبه‌ت به
خوێندکار به‌شی 6 دا
ئاماژه‌یی پێ ده‌کات؛ئه‌وه‌یه
-
هه‌وڵدان بۆ پێوه‌ندی گرتن
له‌گه‌ڵ رێكخراوه
خوێندكارییه بیانی‌و
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان
یه‌کیه‌تی خوێندکاران له پاڵ
ئه‌م ئامانجه‌دا ئه‌توانێت
سه‌رنجی رێکخراوه بیانیه‌کان
بۆ لایی خۆیی رابکێشێت‌و
ده‌ره‌تانی ئه‌وه بۆ
ئه‌ندامانی ناو خۆ‌و ئاشکرایی
یه‌کیه‌تی پێک بێنێت تا به
ناویی خوێندکاریی بورس له
وڵاته بیانیه‌کان درێژه به
خوێندن بده‌ن وله داهاتوو دا
له توانا و وزه‌یان بۆ خزمه‌ت
به یه‌کیه‌تی و بزاڤی
ره‌زگاریی خوازیی گه‌لی کورد
که‌ڵک وه‌ر بگرێت، تائێسته
یه‌کیه‌تی ته‌نانه‌ت
خویندکارێکیشی بورس نه‌کردوه.
دوارۆژیی یه‌کیه‌تی
خوێندکاران :
یه‌کیه‌تی خوێندکاران له
ماوه‌ی ئه‌م سێ ساڵه‌یی
ته‌مه‌نی خۆێدا وه‌ک
ئاماژه‌یی پێ کرا گه‌ڵێک
ده‌سکه‌تی باشی هه‌بووه و‌بێ
که‌مو وکوریش نییه به‌ڵاو
وه‌ک له‌م ماوه‌دا نیشانی
داوه،پۆتانسیێلی یه‌کیه‌تێکی
به‌هێزه‌و وزه‌یی ئه‌وه‌یی
هه‌یه ئه‌ندامی پسپۆڕ‌و
شاره‌زا و کادری کاراما و
لێهاتوو بۆ دوارۆژی حیزب و
گه‌ل په‌روه‌رده
بکات،یه‌کیه‌تی خوێندکاران
له‌م ماوه‌داسه‌رنجی زۆر
خوێندکاریی ناوخۆیی وڵاتی بۆ
لایی خۆیی راکێشاوه به‌ڵگه‌شم
بۆ سه‌لماندنی ئه‌م قسه فیلتر
کردنی مالپه‌ڕیی یه‌کیه‌تی
خوێندکارانه هه‌ر دووایی
ماوه‌ێک له دامه‌زراندنی که
نیشان‌ده‌ریی راکێشانی
سه‌رنجی خوێندکارانه بۆ لایی
خۆیه‌تی.به‌ڵام ئه‌م
هه‌وڵانه‌یی که تا ئێسته
دراون که‌مه‌و هێوادارێن به
که‌ڵک وه‌رگرتن له وزه‌یی
ته‌واویی ئه‌ندامان
به‌تایبه‌ت ئه‌ندامانی ناو خۆ
رۆژ به رۆژ زیاتر سه‌رنجی
خوێندکاران بۆ لایی خۆیی را
بکێشێ. |