|
.::
وتار و بابه‌ت ::. |
|
رێكه‌وت : 1387.03.17
نووسه‌ر:
حه‌سه‌ن سه‌لیمی
|
|
هه‌وڵدان بۆ ده‌سته‌به‌ربوونی
ماف‌و ئازادی له هه‌ر گوشه‌یه‌كی
جیهان‌و له هه‌ر كام له
بڕگه‌كانی مێژوودا‌و به پێی
هه‌لومه‌رجی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و
ئابووری‌و پێكهاته‌ی
دانیشتوانی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك
هێندێك تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه‌و
له هه‌مان كاتدا، خاوه‌نی
هێندێك ئاسته‌نگ‌و له‌مپه‌ری
تایبه‌ت به خۆیه‌تی.
بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی
كوردیش له كوردستانی ئێران
به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌وه‌ی
باردوخی سیاسی‌و مێتۆدی
رێژیمه‌كانی زاڵ به سه‌ر
ئێران‌دا، هه‌ر درێژه‌ی بووه‌و
ئه‌گه‌رچی له چه‌ند بڕگه‌یه‌كدا
بۆ ماوه‌یه‌ك كه‌وتۆته حاڵه‌تی
بێدنگی‌و چالاكیه‌كانی
پچڕپچڕیان به خۆوه بینیوه،
به‌ڵام هه‌رگیز تووشی
ناهومێدی‌و نوشوست نه‌بووه.
بێگومان چین‌و توێژه
ئازادیخوازه‌كانی هه‌ڵقوڵاو
له ناخی كومه‌ڵگه‌وه كه
خاوه‌نی ره‌ساڵه‌تی مێژوویی
بیاڤی كار‌وچالاكی خۆیانن،
هاوكات له‌گه‌ڵ حیزبه سیاسیه‌كانی
كوردستان شان به شانی ئه‌وان
خه‌باتیان كردوه‌و نرخی ئه‌و
خه‌باته‌شیان داوه.
بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاریی
كورد یه‌كێك له‌و بزووتنه‌وانه‌یه،
كه خاوه‌نی رابردوویه‌كی
دوور‌ودرێژ‌و به‌نرخه.
له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی
ره‌ش‌و شوومی په‌هله‌ویدا به‌شێكی
به‌رچاوی خوێندكاره بوێر‌و
ئازادیخوازه‌كان ناچاربوون خه‌ڵك‌و
خاكه‌كه‌یان به جێ بهێڵین‌و
له وڵاتانی بیگانه‌دا درێژه
به خوێندن‌و خه‌بات بده‌ن‌و
ژماره‌یه‌كیش له‌وان له
حیزبی دێموكراتی كوردستاندا
هه‌م وه‌ك خوێندكار‌و هه‌م وه‌ك
پێشمه‌رگه، هه‌وڵی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی نگریسی پاشایه‌تی
بده‌ن. به‌ڵام ئه‌وه بۆ خۆی
قۆناخێكی بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاریی كورده، كه له
ساڵه‌كانی 46ـ47ی هه‌تاویدا،
به‌شێك له‌و خوێندكارانه كه
ئه‌ندامی حیزبی دێموكراتی
كوردستان بوون ماوه‌ی 18
مانگ له ده‌ریای پڕ له شه‌پۆلی
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا،
دورگه‌ی بێ كێشه‌ی حه‌مه‌ره‌زاشایان
خسته له‌رزه. نرخی ئه‌م خه‌باته
كه رێبه‌رایه‌تییه‌كه‌ی
خوێندكارانی بوێر بوون،
سمایل شه‌ریفزاده‌و موعینی
یه‌كان، چه‌ندین سه‌رمایه‌ی
دیكه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بوون.
قۆناخێكی دیكه‌ی بزوتنه‌وه‌ی
خوێندكاری پاش رووخان‌و له‌به‌ریه‌ك
هه‌ڵوه‌شانی نیزامی پاشایه‌تی‌و
به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی
تاقمێك ئاخووندی هه‌ڵپه‌رست،
ده‌ست پێ ده‌كا، له‌م قۆناخه‌دا،
دروشمێكی مه‌لایانه له
ژێرناوی تێكه‌ڵكردنی حه‌وزه‌و
زانستگه كه پێیان ده‌گوت
شۆڕشی فه‌رهه‌نگی به‌ڵام له
راستیدا، كووده‌تای فه‌رهه‌نگی
بوو، خرایه خانه‌ی پراكتیكه‌وه.
له‌م پرۆسه شوومه‌دا
خوێندكارانی ئازادیخوازی سه‌رانسه‌ری
ئێران كه‌وتنه به‌رشاڵاوی
گرتن‌و ماوه‌ی سێ ساڵ
زانكۆكان داخران، بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاریی كوردیش كه‌وته
ژێر پاڵه په‌ستۆی ئه‌م
هێرشه‌و له خه‌ساره‌كان
بێبه‌ش نه‌بوو.
دوابه‌دوای شانۆی به ده‌سه‌ڵات
گه‌یشتنی خاته‌می‌و گوشاری
كۆڕوكۆمه‌ڵه خوێندكاریی‌و
رووناكبیرییه‌كان بۆ سه‌ر
رێژیم له‌مه‌ڕ ئه‌وه‌ی هه‌رچی
زیاتر پاشه‌كشه‌ی پێ بكرێ‌و
كه‌ش‌و هه‌وای سیاسی ئاوه‌ڵا
بكه‌ن. به داخه‌وه ژماره‌یه‌كی
زۆر له خوێندكاران كه‌وتنه
ژێر چاوه‌دێری دزگا سیخوڕییه‌كان‌و
هه‌ر كامیان به شێوه‌یه‌ك
رووبه‌ڕووی هه‌ڵسوكه‌وتی
ناحه‌ز‌و دژه مرۆییانه
رێژیم بوونه‌وه. به‌ڵام دوای
ئه‌وه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد
سه‌ری له سندووقه‌كانی به
ناو ده‌نگدان هێنایه‌ده‌رێ‌و
وه‌ك سه‌ركۆماری رێژیمی
ئیسلامیی ئێران دیاری كرا‌و
به تایبه‌ت له‌م یه‌ك ساڵه‌ی
دواییدا هێرشی به‌ربڵاوو بێ
وێنه‌ی بۆ سه‌ر خوێندكاران
ده‌ستی پێكردوه. هه‌ر له
ماوه‌ی دوو سێ مانگی
رابردوودا نزیك به ده
خوێندكاری كورد خراونه‌ته
به‌ندیخانه‌كانی رێژیم‌و به
شێوه‌یه‌كی نامرۆییانه ئه‌شكه‌نجه
ده‌درێن كه دووره له هه‌موو
یاسا‌و رێسایه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی.
تازه‌ترین جینایه‌تی كۆماری
ئیسلامی له‌م پێوه‌ندییه‌دا،
شه‌هیدكردنی ئیبراهیم
لوتفوڵڵاهی خوێندكاری ساڵی
دووهه‌می ماف له زانكۆی په‌یامی
نووری شاری سنه‌یه، كه
پاش رفاندنی، چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر
له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی
ئیتلاعاتدا گیانی له ده‌ست
ده‌دا. شه‌هیدبوونی
لوتفوڵڵاهی هه‌ڵگری دوو په‌یامه:
یه‌كه‌م ئه‌وه‌ی كه ئێستاشی
له‌گه‌ڵ بێ حاكمیه‌تی
كۆماری ئاخووندی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رییه‌كی
مه‌خووف‌و ترسناك له‌گه‌ڵ
دژبه‌ران‌و جیابیران هه‌ڵس‌وكه‌وت
ده‌كا.
دووهه‌م ئه‌وه‌ی كه
خوێندكاری كورد ئاماده‌ی هه‌ر
چه‌شنه گیانفیدایی‌و له
خۆبردوییه‌كن‌و ته‌نانه‌ت له‌و
پێناوه دا ئاماده‌ن گیانیشی
له سه‌ر دابنین.
لێره‌دا ده‌بێ بڵێین كه هه‌ر
وه‌ك مامۆستای شه‌هید دوكتور
قاسملووی نه‌مر ده‌ڵێ" گه‌لێك
ئازادی بوێ ده‌بێ نرخی ئه‌و
ئازادیه‌ش بدا" به حه‌ق جێی
خۆیه‌تی. |
|
|
.:: ئه‌م نووسراوه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن ::. |
|
|
|
|
|
|
 
|