|
.::
وتار و بابه‌ت ::. |
|
خوێندكار‌و
فه‌رهه‌نگی پێكه‌وه
هه‌ڵكردن |
|
هه‌ژار ره‌حیمی
ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له
مێژووی مرۆڤایه‌تی
بده‌ینه‌وه، زۆر
شتمان بۆ ده‌رده‌كه‌ون،
كه حاڵه‌تێكی به‌رده‌وامیان
له خۆگرتووه‌و سهردهماو
سه‌رده‌م له فۆرم‌و
ناوه‌رۆكی جیاوازدا
خۆیان نواندووه. به‌ڵام
ئه‌دی بۆ ئێمه
زۆربه‌ی شته‌كان
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
كه ده‌زانین حاڵه‌تێكی
بهردهوامودووباره
بووهوهیان له
مێژوودا هه‌یه، له
سه‌رده‌مێكی دیاری
كراوه‌وه دیاری ده‌كه‌ین‌و
ده‌یكه‌ینه خاڵی ده‌سپێك؟
ڕه‌نگه ئه‌م جۆره
پۆلێن كردنه دواجار
ره‌هه‌ندێكی له
خۆبایییانه له خۆ
بگرێت‌و هه‌ر یه‌كه
له جه‌بری مێژوویی‌و
ته‌نانه‌ت جه‌بری
سروشتیش پشت گوێ
بخات. به‌ڵام له هه‌موو
ئه‌م حاڵه‌تانه‌دا چ
له نزمترین ئاستی
ڕوانینه‌وه بگره تا
باڵاترین ئاستی
تێڕوانینی فهلسهفیو
فكری، ناوه‌ندی سهرنجهكهیان
مرۆڤه، بۆیه هه‌موو
ئه‌مانه به ده‌سكه‌وتی
مرۆڤایهتیو مرۆڤـ
داده‌نرێن. ئه‌وه‌ش
ڕوونه كه مرۆڤـ له
چاخه كۆنه‌كانه‌وه
تا ئێستا له وه‌سه‌ریه‌ك
نانی ئه‌زموون به‌رده‌وام
بووه‌و هه‌ر ئه‌مه‌ش
بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی
كه كۆی داهێنراوه‌كان،
به به‌رهه‌می عه‌قڵی
مرۆڤـ و ئه‌زموونه
مرۆیییهكان له قه‌ڵه‌م
بدرێن. جا له‌م حاڵه‌ته‌شدا
ئه‌و له خۆباییو
پشت گوێ خستنه ده‌ڕه‌وێته‌وه.
مرۆڤـ له دێرزه‌مانه‌وه
هه‌ستی به‌وه
كردووه كه ناتوانێ
به دوره‌په‌رێزی له
مرۆڤه‌كانی دیكه
بژیت. ئه‌گه‌ر چی
زۆرجار له‌وانه بووه
كه له‌گه‌ڵ خاسیهتو
هه‌ڵس وكه‌وتی خه‌ڵكانێكدا
نه‌گونجێت، به‌ڵام
دواجار هه‌وڵی داوه
كه له‌گه‌ڵیان تێكه‌ڵ
بێت. ئه‌مه ده‌توانێ
بریتی بێت له یه‌كه‌مین
هه‌نگاوی پێكه‌وه
هه‌ڵكردن. ئه‌م پێكه‌وه
هه‌ڵكردنه له‌وانه‌یه
زۆرجار زیاد له‌وه‌ی
كه خواستی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی
مرۆڤـ بووبێت، جه‌برێكی
سروشتی بووه له سه‌ری
له‌هه‌مبه‌ر
خۆڕزگاركردنی له ده‌ستی
هێزه باڵاده‌سته
مرۆیی‌و ته‌نانه‌ت
هه‌ندێ جار( به پێی
ڕاڤه‌ی هه‌ندێك ئه‌فسانه)
هێزه بان سروشتییه‌كان.
به پێشكه‌وتنی
ڕۆژگارو وه‌سه‌ریه‌ك
خستنی ئهزموونهكانو
ڕامانی قوڵتر، به‌ره‌به‌ره
شێوه‌ی ههڵسوكهوتو
ڕوانینی بنه‌ڕه‌تی
مرۆڤیش گۆڕا. ئه‌مه
سه‌ره‌تایه‌كی دیكه
بوو بۆ دابڕانێكی مه‌زنتر
له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا.
ئه‌مڕۆش هه‌مان پێكه‌وه
هه‌ڵكردن وه‌كو كردار
هه‌یه. هه‌ندێك جار
ده‌بێته ئاوات‌و
ئیدی ئابه‌م شێوه
خۆی دهنۆێنی. به‌ڵام
ئه‌وه‌ی ئه‌م پێكه‌وه
هه‌ڵكردنه له پێكه‌وه
هه‌ڵكردنی ژێر جه‌بری
سروشتی جیا ده‌كاته‌وه،
ئه‌وه‌یه كه له‌م
قۆناخه دا مرۆڤـ
ناوه‌ندی گرنگی
پێدان‌و رێز بۆدانانه.
یه‌كێك له خاڵه هه‌ره
زه‌قه‌كانی جیاكردنه‌وه‌ی
چهمكو كرداره‌كان
له نێوان سه‌رده‌مه
جیاوازه‌كانی
رابردوو و ئێستا زاڵ
بوونی ڕوانینێكی
مرۆڤه ته‌وه‌رانه‌یه
له ڕه‌وتی ناساندنی
ئه‌م چهمكو كرده‌وانه‌دا.
له لایه‌كی تریشه‌وه
له‌م قۆناغه‌دا مرۆڤـ
ئاگایی به ئاستێك
ده‌گات، كه ڕاڤه‌ی
عه‌قڵانی ده‌هێنێته
كایه‌وه‌و ئه‌مه‌ش
سه‌ره‌تایه‌كه بۆ
زاڵ بوونی فكرێكی
نوێ به سه‌ر زه‌ینی
مرۆڤدا، له هه‌مبه‌ر
گه‌یشتن به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی.
هه‌ر بۆیه ئه‌مڕۆ هه‌ر
جۆره ناساندنێكی
بابه‌تی چهمكو
كرداره‌كان په‌یوه‌سته
به‌وه‌وه كه چه‌نده
رێژه‌یی بوونی به‌رجه‌سته
بوونی به‌ها مرۆیییهكان
له‌به‌رچاو ده‌گرێت.
چونكه ڕوانینی مرۆڤـ
ته‌وه‌رانه كه له
سه‌ربنه‌مای
ڕێزگرتنی مرۆڤـ ڕاده‌وه‌ستێ
ناتوانی به ئاسانی
به‌رجه‌سته بوونی
ئه‌و به‌ها مرۆیییانه
یا به‌رجه‌سته نه‌بونیان
له لای مرۆڤه‌كان،
به دڵنیایییه‌وه
دهرببڕێتو به‌م
جۆره كه‌سانێك له
سه‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی
مێژوو‌و مرۆڤایه‌تی
دابنێ.
ئه‌م رێژه‌یی
ڕوانینه ده‌توانێ
یارمه‌تیده‌رێكی جدی
بێت بۆ جێگیركردنی
ته‌ندروستی پێكه‌وه
هه‌ڵكردن. به پێشكه‌وتنی
زانست‌و هه‌روه‌ها
ڕوون بوونه‌وه‌ی ئه‌وه‌ش
كه له زانست‌دا رێژه‌یی
بونێكی به‌رچاو هه‌یه
وه پێشمه‌رجێكی سه‌ره‌كی
پێشكه‌وتنی زانستهكانهو
هه‌روه‌ها ڕه‌نگدانه‌وه‌ی
زه‌قی ئه‌م حاڵه‌ته
له زانسته مرۆیییه‌كاندا،
ئه‌وه‌یان زیاتر چه‌سپاند
كه گه‌ڕان به دوای
مرۆڤێكی كامڵ‌و حه‌قدار
له‌م دنیا پڕ له
ئاڵوزی‌و
دیالێكتیكیهدا،
شتێكی مه‌حاڵه. هه‌ر
بۆیه ڕوانین بۆ پێكه‌وه
هه‌ڵكردن ده‌بێت
گۆڕانێكی بنه‌ڕه‌تی
به سه‌ردا بێت. به‌ڵام
به داخه‌وه ئێمه
زۆر جار له مێژوو دا
شاهیدی ئه‌وه‌ین كه
ئه‌م لایه‌نه فه‌راموش
كراوه‌و دواجار كاره‌ساتیشی
لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
دنیای زانست دنیای
كاركردن له سروشته
دیتراو وعه‌قڵ پهسهندهكانه،
دنیای كاركردن له
سه‌ر هه‌موو ئه‌و
شتانه‌یه كه په‌یوه‌ستن
به مرۆڤه‌وه، له
پیرۆزترین شته‌وه
بگره تا نا
پیرۆزترین شت‌و
دیارده. هه‌ر جۆره
له په‌راوێزخستنێك
زانست ده‌باته ژێر
پرسیاره‌وه. چونكه
زانست له خزمه‌تی
مرۆڤدایه بۆ ناسینی
شت‌و دیارده‌كان‌و
ناسینیش گرنگترین ئه‌ركی
مرۆڤه له ژیاندا.
چونكه به بێ ناسین
هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك به
ناعهقڵانیو یا
لانیكه‌م غهرێزی
ده‌كه‌وێته به‌رچاو.
خوێندكار وه‌ك
دیارترین كاراكتێری
ناوكایه‌ی زانست له‌م
باره‌وه له پێوه‌ندیه‌كی
ڕاسته‌وخۆ دایه له‌گه‌ڵ
ئه‌م ڕوانینهو به
بێ زاڵ كردنی وه‌ها
ڕوانینێك ناتوانێ ره‌ساڵه‌تی
زانست‌و هه‌روه‌ها ئه‌ركه‌كه‌ی
خۆی به جێ بگه‌یه‌نێ.
خوێندكار له‌م به‌ستێنه‌دا
ده‌بێ سه‌ره‌تاییترین
شت كه ده‌توانێ
هانده‌ری بنه‌ڕه‌تیی
بێت، واته زیره‌كی
باس كردنی ڕاستیه‌كان،
له خۆیدا جێ بكاته‌وه‌و
به بێ هیچ پێشداوهریهك
بابه‌ته جێ سه‌رنجه‌كان
بخاته به‌ر شڕۆڤه‌و
لێكۆلێنهوهوه. هه‌ر
شتێك شیاوی تێرامان‌و
شڕۆڤهكردنو خاوه‌نی
گرنگی خۆیه‌تی. هیچ
بابه‌تێك نییه كه
خۆی نه‌دات به ده‌ست
زانسته‌وه. واته
هیچ بابه‌تێك ناتوانێ
ئه‌وه‌نده پیرۆزی
به‌خۆیدا هه‌ڵواسێ
كه ده‌ستی زانستی
نهگاتێو یا به
شێوهیهكیتر زانست
زات نه‌كا توخنی بكه‌وێ.
ئه‌مه سه‌ره‌تای
كوشتنی فه‌رهه‌نگی
پێكه‌وه هه‌ڵكردنه.
خوێندكار له زانكۆدا
فێر ده‌بێ كه هه‌ر
شتێك شیاوی ئه‌وه‌یه
لێی بكۆڵدرێته‌وه،
ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایه‌كه
بۆ نه‌رم كردنه‌وه‌ی
بابه‌ته‌كان‌و دواتر
تێكچڕژانیانو سه‌ره‌نجام
سه‌رهه‌ڵدانی جۆرێك
له پێكه‌وه هه‌ڵكردن.
شتێكی به‌ڵگه‌نه‌ویسته
كه ئه‌گه‌ر هه‌ر
بابه‌تێك نه‌رمی له
خۆی نه‌نوێنێ، ئه‌وا
مه‌ودایه‌ك بۆ تێكهڵیو
دواجار هه‌وڵدان بۆ
هه‌ڵكردن له‌گه‌ڵی
نامێنیێ.
ئه‌مه كیشهیهكه
كه ئه‌مڕۆ سیستمی
سیاسی زاڵی ناو
ئێرانی تێیدا نوقم
بووه. ڕوانینی
موتڵه‌ق گه‌رایانه‌ی
ده‌سه‌ڵات بووه‌ته
هۆی ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ
زانكۆ‌و خوێندكار‌و
به گشتی زانست‌دا له
ناته‌بایی دابێت، هه‌ر
ئه‌مه‌ش وای كردووه
كه بزوتنه‌وه‌ی
خوێندكاری له
ئێران‌دا،زاڵترینو
كاریگه‌رترین بزوتنه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵات له‌رزێن
بێت.
له كاتی به سه‌رهاتی(
كوی زانستگای تاران)
له ساڵی 1378ی هه‌تاویدا،
كار به‌ده‌ستانی
حكومه‌ت بۆ
پاساوهێنانه‌وه‌ی
كرده‌وه نامرۆیییانهكانیان
ده‌یان گوت:
خوێندكاران به دژی
هه‌موو پیرۆزیه‌ك هه‌ڵده‌ستنه‌وه،
به‌ڵام كاتێك باس له
زانكۆ ده‌كه‌ی زۆر
پیرۆزی دهكهنو به
پیرۆزی داده‌نێن. ئه‌مه
ته‌واو ڕاسته . به‌ڵێ
ئه‌گه‌ر پیرۆزی
ویلایه‌تی فه‌قییه
ئه‌وه‌یه كه كه‌س
نابێت باسی لێوه
بكات‌و لهكهمو
كورتی بێبه‌ریه،
ئه‌وا پیرۆزی زانكۆ
له‌وه دایه، كه ته‌نانه‌ت
پیرۆزی بۆخۆشیی به
ڕه‌وا نازانێ، به‌وه‌ی
كه نابێ باسی لێوه
بكرێت. به‌ڵێ ئه‌م
ره‌هه‌ندی وه‌لانانی
رههاییو پیرۆزییه
ره‌هایه هه‌نگاوێكی
سهرهتاییو گه‌لێ
گرنگه، له هه‌مبه‌ر
هه‌وڵدان بۆ پێكه‌وه
هه‌ڵكردن‌و هێنانه
كایه‌ی گفتوگۆ وه‌ك
كایه‌یه‌كی زانستی‌و
عه‌قڵانی بۆ دیاری
كردنی به‌هاكان.
خوێندكار كه له‌م
بیاڤه‌دا پێ ده‌گات،
ده‌بێته پێشه‌نگی
په‌ره‌پێدانی ئه‌و
فه‌رهه‌نگه‌و به‌م
جۆره له ژێر تیشكی
زانست‌و نۆڕینی رێژه‌یی
بۆ مه‌سه‌له‌كان ده‌توانێ
بناغه‌یه‌كی گه‌لێك
مه‌زنی كۆمه‌ڵگایه‌كی
دێموكرات ومرۆیی
بنیات بنێ. ئه‌مڕۆ
گفتمانی نێوان زانكۆ‌و
خوێندكار‌و به گشتی
زانست له‌گه‌ڵ كۆماری
ئیسلامی‌دا به بن به‌ست
گه‌یشتووه، به‌ڵام
ئه‌وه‌ی لێره‌دا
گرنگه ئه‌وه‌یه كه
ئایا ئه‌و فه‌رهه‌نگی
پێكه‌وه هه‌ڵكردن‌و
هێنانه به‌رباسی
باس‌و مه‌سه‌له
جیاوازه‌كان له ناو
بیاڤی زانكۆ‌و له
چوارچێوه‌ی زانست‌دا
به‌رهه‌ڤه یا نا؟ ئه‌مه‌یه
ده‌توانێ مزگێنی ده‌ری
ئاینده‌یه‌كی گه‌ش
بێت، نه‌ك ته‌نیا
دژایه‌تی كردنی
بیری ره‌ها خوازی
ویلایه‌تی فه‌قییه.
كه‌واته له‌م باسه
كورته‌وه ده‌گه‌ین
به‌و ئاكامه‌ی كه
بیری پێكه‌وه هه‌ڵكردن‌و
هێنانه به‌رباسی مه‌سه‌له
جیاوازه‌كان‌و نه‌ترسان
له باس كردنی
ڕاستیهكانو دواجار
خوڵقاندنی فه‌زایه‌كی
پڕ له تێگهیشتنو
عه‌قڵانی له نێو
تێكنۆكراته به‌رێوه‌به‌ره‌كانی
ئاینده، هه‌م ره‌ساڵه‌تی
خوێندكار‌و زانكۆ‌و
زانست دهپارێزێو
هه‌م مزگێنی ئاینده‌یه‌كی
گه‌شیش به نه‌وه‌كانی
داهاتوو ده‌دات، به‌وه‌ی
كه چی دیكه
ڕۆژگاره ره‌شه‌كانی
شكاندنی قهڵهمو
كوێركردنه‌وه‌ی زه‌ینی
ئازاد ئه‌ندیشان
دووباره نابێته‌وه.
|
|
|
.:: ئه‌م نووسراوه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئیمهیل بکه‌ن ::. |
|
|
|
|
|
|
 
|