|
خۆر هه‌ڵات نیوز :
پهرِلهمانی
ئه‌یاله‌تی باسك
رێورهسمێكی شكۆداری
بۆ رێزلێنان له
عه‌دنان حه‌سه‌نپور و
هیوا بوتیمار دو
رۆژنامه‌وانی كوردی
مه‌حكوم به ئیعدام
بهرِیوهبرد.
ئه‌م مه‌راسیمه به
ئاماده‌بوونی له‌یلی
حه‌سه‌نپور و هادی
بوتیمار خوشك و برای
ئه‌م دو به‌ندكراوه
كورده دۆێنی
دوشه‌ممه له شاری
بیلبائو له باكوری
رۆژئاوای ئیسپانیا
به‌ریوه‌چو.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا
وتاری پهرِلمان
خۆێندرایه‌وه و
پشتگیری په‌رلمانی
باسك له بوتیمار و
حه‌سه‌نپور دووپات
كرایه‌وه.
هه‌روه‌ها په‌یامی
له‌یلی حه‌سه‌نپور و
هادی بوتیمار
خۆێندرایه‌وه و له
په‌یامه‌كه‌یاندا
وێرِای پێ‌زانین و
ده‌ستخۆشی له
كاربه‌ده‌ستان و
په‌رله‌مانتارانی
باسك جارێكی تر
داوایان له جیهانیان
كرد كه بۆ نه‌جاتی
گیانی براكانیان كه
ساڵی پار سزای
له‌داردانیان به
سه‌ردا سه‌پاوه
بێده‌نگ نه‌بن.
هه‌روه‌ها بریار
وایه “پێنی باسك” و
“پهرِلهمانی
نیڤارا”ش پێشوازی له
خوشك و برای عه‌دنان
و هیوا بكه‌ن و به
ئاماده‌بوونی ئه‌وان
جاریكی تر پشتیوانی
خۆیان له‌م دو
به‌ندیه كورده
دوپات بكه‌نه‌وه.
له
مه‌راسیمه‌كه‌ی
پهرِلهمانی باسك دا
دیاریی سه‌رۆكی
په‌رله‌مان پێشكه‌ش
به حه‌سه‌نپور و
بوتیمار كرا.
پشتیوانی
په‌رله‌مانتاران و
نوسه‌رانی ئیسپانیایی
له درێژه‌ی ئه‌و
پشتیوانیه
به‌رفراوانه
جیهانیه له عه‌دنان
حه‌سه‌نپور و هیوا
بوتمیار دو
رۆژنامه‌وان و چالاكی
مه‌ده‌نی كورد دێت
كه له لایه‌ن
دادگای شۆرِشی
مه‌ریوانه‌وه سزای
له‌سێداردانیان
به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
جگه له‌مه له
ماوه‌ی رابردودا
چه‌ندین رێكخراوی
جیهانی و حكومی و
ناحكومی وه‌ك یه‌كێتی
ئه‌ورپا، رێكخراوی
هه‌واڵنێرانی بی
سنور، رێكخراوی
ئه‌منستی
ئه‌نترناشناڵ،
رێكخراوی چاودێری
مافی مرۆڤ و...
ئیدانه‌ی
ئهوبرِیارهیان
كردوه و پشتیوانیان
له‌م دوچالاكه
كورده كردوه.
هه‌روه‌ها ساڵی
رابردو رێكخراوی
هه‌واڵنێری و
پاراستنی گیانی
رۆژنامه‌وانان له
ئیتالیا خه‌ڵاتی
ساڵانه‌ی خۆی پیشكه‌ش
به‌م دو به‌ندكراوه
كورده كرد.
هه‌روه‌ك رێكخراوی
هه‌واڵنێرانی بێ سنور
لقی سویدیش خه‌ڵاتی
ساڵانه‌ی خۆی به
عه‌دنان حه‌سه‌نپور
پێشكه‌ش كرد و رێزی
له هیوا بوتیماریش
گرت.
عه‌دنان حه‌سه‌نپور و
هیوا بوتیمار تا
ئێستاش برِیاری
له‌سێداره‌دانیان له
سه‌ر هه‌ڵنه‌گیراوه
و چاوهرِێی برِیاریی
كۆتایی ده‌زگای
دادوه‌ری ئێران
ده‌كه‌ن پاش ئه‌وه‌ی
كه پارێزه‌ره‌كانیان
بۆ جاری چه‌نده‌م
ناره‌زایه‌تیان له
به‌رامبه‌ر ئه‌م
بریاره
به‌رزكردۆته‌وه.
حه‌سه‌نپور له حاڵی
حازردا له
به‌ندیخانه‌ی
ناوه‌ندی سنه و هیوا
بوتیماریش له
به‌ندیخانه‌ی
ناوه‌ندی شاری
مه‌ریوان به‌ندكراون. |