|
له پێش دا سه‌رۆكی
زانستگا حازر نه‌بوو
له كۆبوونه‌وه
ئاماده بێ به‌ڵام
دواتر ناچار بوو
قسه‌ی بۆ
خوێندكاره‌كان كرد‌و
خوێندكاره‌كان كه
قسه
چهواشهكارانهكهیان
قبووڵ نه‌بوو،
هوورایان لێ كرد.
خوێندكارانی ناڕازی
له یه‌كه‌م
داواكاریدا خوازیاری
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
تاقیكاریی رۆژی یه‌ك
شه‌ممه بوون كه
سه‌رۆكایه‌تی زانستگا
به ناچار قبووڵی
كرد. دواتر
مانگرتووه‌كان
خواسته‌كانی دیكه‌یان
هێنایه ئارا كه
ئه‌مانه بوون.
• ده‌ركردنی
جێگری فه‌رهه‌نگی
زانستگا
• ده‌ست له
كاركێشانه‌وه‌ی
لیژنه‌ی سه‌رۆكایه‌تی
زانستگا
•
شاردنه‌وه‌ی شۆناسی
ئه‌و كچه‌ی كه جێگری
فه‌رهه‌نگی زانستگا
ده‌سدرێژیی كردبووه
سه‌ری
•
خوێندكارانی
مانگرتوو، ته‌نانه‌ت
دوای مانگرتنه‌كه
نابێ هیچ به‌رخوردیان
له‌گه‌ڵ بكرێ
• ئه‌و
په‌روه‌نده گه‌له‌ی
له سه‌رده‌می
به‌رێوه‌به‌ری ئه‌و
به‌رپرسه‌ی زانستگا
چۆته كومیته‌ی
ئینزباتی هه‌ڵ
بوهشێندرێتهوه
• هه‌موو
جۆره كۆسپ‌و
ته‌گه‌ره له سه‌ر
كاری رێكخراو‌و
كانوونه
خوێندكارییه
فهرههنگیو
نهتهوهیییهكان
هه‌ڵ بگیرێته‌وه.
شایانی باسه كه
ئه‌و به‌رپرسه‌ی
جێگریی فه‌رهه‌نگی
زانستگا، له هه‌موو
رێوڕه‌سمه
خوێندكارییه‌كان‌و
به تایبه‌ت
خوێندكارانی كورددا
كۆسپ‌و ته‌گه‌ره‌ی
دروست دهكردو نه‌ی
ده‌هێشت ئه‌و
رێوڕه‌سمانه به
رێكوپێكی به‌ڕێوه
بچن‌و به تایبه‌ت
بڕیارده‌ری
خراپكاریو
كوژانه‌وه‌ی به‌رق
له رێوه‌ڕه‌سمی یادی
مامۆستا"هه‌ژار" له
زانستگای زه‌نجان
بوو.
هه‌روه‌ها ئه‌و
به‌رپرسه له
رێوڕه‌سمه‌كان دا
بڕیاری ده‌دا كه
كوڕوكچ ده‌بێ به
جیا دابنیشن كه‌چی
خۆی ده‌سدرێژی كرده
سه‌ر خوێندكارێكی كچ.
شیاوی وتنه كه
كۆبوونه‌وه‌ی
خوێندكارانی ناڕازی
هه‌روا
به‌رده‌وامه‌و دوێنێ
شه‌و له ساڵۆنی
زانستگا خه‌وتن‌و
ئێستاش له مه‌یدانی
ئه‌سڵیی زانستگا
كۆبوونه‌ته‌وه.
|