|
رۆژی شه‌ممه 25ی
جۆزه‌ردان، به‌رپرسی
فه‌رهه‌نگیی زانستگای
زه‌نجان، كاتژمێر 6ی
ئێواره له كاتی
ده‌سدرێژی بۆ سه‌ر
كچه خوێندكارێك دا،
له لایه‌ن
خوێندكارانه‌وه فا‌ش
كرا.
كچێكی خوێندكار كه
چه‌ند رۆژ دره‌نگ
رۆیشتبووه خه‌وتنگه
له زانستگای
زه‌نجان، بانگ كرابوو
بۆ كومیته‌ی
ئینزباتی‌و كومیته‌ی
ئینزباتیش به جێگری
فه‌رهه‌نگی زانستگای
ناساند بوو.
به‌رپرسی فه‌رهه‌نگی
زانستگا هه‌ڕه‌شه‌ی
له كچه‌كه كردبوو
كه له خوێندن هه‌ڵی
ده‌په‌سێرن‌و
بنه‌ماڵه‌كه‌ی
ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه
شه‌وانه دره‌نگ
ده‌ڕواته خه‌وتنگه،
مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی خۆی
ته‌سیلم به‌و
به‌رپرسه بكا.
كچه‌كه به ناچار
قبووڵ ده‌كا‌و رۆژی
شه‌ممه كاتژمێر 6ی
ئێواره له كاتێك دا
كه زانستگا كاتژمێر
3 داده‌خرێ ده‌برێته
بینای فه‌رهه‌نگی
زانستگا. چه‌ند
خوێندكاری هاوپۆلی
كه به‌وشته ده‌زانن
له كاتی داخرانی
بینا كه‌دا، كاتژمێر
6ی ئێواره
ده‌ڕژێنه نێو ئه‌و
بینا‌و دوو ده‌رگای
قفڵ دراو ده‌شكێنن‌و
ده‌ڕۆنه دیوی
به‌رپرسی
فه‌رهه‌نگی‌و
كچه‌كه ده‌رباز
ده‌كه‌ن له ده‌ستی
ئه‌و به‌رپرسه به
ناو فه‌رهه‌نگی‌یه.
به بڵاوبوونه‌وه‌ی
ئه‌و هه‌واڵه له
نێو خوێندكاره‌كان
دا، خوێندكارانی
زانستگا له
خه‌وتنگه،
كۆده‌بنه‌وه‌و به
رێپێوان ده‌ڕۆنه
به‌رده‌م بینای
سه‌رۆكایه‌تیی
زانستگا‌و زیاتر له
1500 خوێندكار
ناڕه‌زایه‌تی
به‌رامبه‌ر كرده‌وه‌ی
به‌رپرسانی زانستگا،
نیشان ده‌ده‌ن. |