|
رێكخراوی
لێبوردنی
نێونه‌ته‌وه‌یی
له‌سێداره‌دانی "محمد
حسن زاده" له رۆژی
10ی ژوئه‌نی 2008،
كه له كاتی
به‌ڕێوه‌چوونی
حوكمهكهیدا 16 یان
17 ساڵ ده‌بوو،
به‌توندی مه‌حكووم
ده‌كا. محه‌ممه‌د پاش
تاوانبار بوونی به
كوشتنی كوڕێكی دیكه
له ته‌مه‌نی 15
ساڵیدا، له
به‌ندیخانه‌ی سنه
له سێداره درا.
پیاوێكی 60 ساڵانیش
به ناوی "رحیم
پاشاێبادی" هه‌ر
به تاوانی قه‌تڵ،
له‌گه‌ڵ ئه‌و له
سێداره درا.
ئه‌م دوایین ئێعدامه
كه له سه‌ر
تاوانبارێكی منداڵ
به‌ڕێوه چوو،
پێشیلكارییهكی
ئاشكرای دیكه‌ی
ده‌سه‌ڵاتدارانی
ئێران به‌رانبه‌ر به
په‌یماننامه
نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی
مافی سیاسی‌و
هاووڵاتی نه‌ته‌وه
یهكگرتووهكانو
په‌یماننامه‌ی
مافه‌كانی منداڵ كه
له سه‌ر سزایه‌ك كه
له خوار ته‌مه‌نی 18
ساڵییه‌وه
ئه‌نجامی داوه،
نابێ ئێعدام بكرێ.
رێكخراوی لێبوردنی
نێونه‌ته‌وه‌یی
لانیكه‌م ناوی 85
تاوانباری منداڵی
دیكه‌ی له
به‌رده‌ستدایه كه
مه‌ترسی ئێعدام‌یان
له‌سه‌ره‌و ترسی
ئه‌وه‌یش هه‌یه كه
زۆر كه‌سی دیكه‌ش
هه‌ر وه‌ك "محمد حسن
زاده"، ئه‌و
مه‌ترسییه‌یان
له‌سه‌ر بێ‌و
زانیاری له سه‌ر
كه‌یسه‌كه‌یان بۆ
ئه‌م رێكخراوه
ئاشكرا نه‌بووبێ.
ئێران یه‌كێك له‌و
ولاتانه‌یه كه به
رێژه‌یه‌كی به‌ز
منداڵان له سێداره
ده‌دا. له‌م ساڵانه‌ی
دواییدا ته‌نیا دوو
وڵاتی عه‌ره‌بستانی
سهعوودیو یه‌مه‌ن
ئه‌و جۆره
ئێعدامه‌یان به‌ڕێوه
بردووه.
ئه‌م رێكخراوه‌یه
داوا له
ده‌سه‌لاتدارانی
ئێران ده‌كا كه
به‌خێرایی سزای
ئێعدام به‌سه‌ر
تاوانبارانی منداڵدا
رابگرن‌و ئه‌و سزایه
به‌رانبه‌ر به‌و
كه‌سانه‌ی كه
تاوانبار كراون،
بگۆڕن.
|