|
خوێندكارانی
زانستگای ته‌ربیه‌ت
موعه‌لیمی كه‌ره‌ج دژ
به بڕیاره
نابه‌جێكانی
به‌رپرسانی زانستگا،
رۆژی 11ی جۆزه‌ردان
كۆبوونه‌وه‌ی
ناڕهزایییان
پێكهێنا. زیاتر له
1000 كه‌س له
خوێندكارانی زانستگا،
له كاتژمێر 11:30ی
نیوه‌ڕۆ له نێو
زانستگا له
"حهسارهك"ی كه‌ره‌ج
كۆبوونه‌وه‌و دژ به
هه‌ڵسوكه‌وتی
به‌رپرسانی زانستگا‌و
وه‌زعی خراپی
ئیمكاناتی زانكۆ
ناڕهزایییان
ده‌ڕبڕی. به
درێژه‌كێشانی ئه‌م
كۆبوونه‌وه‌یه،
كهلاسهكانی
دوانیوه‌ڕۆ داخران‌و
هیچیان به‌ڕێوه
نه‌چوون.
شه‌وی 11 له سه‌ر
12ی جۆزه‌ردان زیاتر
له 50 كه‌س له
مانگرتووه‌كان له
به‌ر ده‌ركی
سه‌ره‌كیی زانستگا
خه‌وتن‌و هێزه‌كانی
رێژیم بۆ كۆنترۆڵی
خوێندكاران‌و تێكه‌ڵ
نه‌بوونی خه‌ڵك به
خوێندكاره‌كان،
ده‌ركی سه‌ره‌كیی
زانستگایان گه‌مارۆ
داوه.
تا گه‌یشتنی ئه‌م
هه‌واڵه، مانگرتن‌و
كۆبوونه‌وه‌ی
خوێندكاران
به‌رده‌وامه‌و
هێزه‌كانی رێژیم
ده‌ورووبه‌ری
زانستگایان كۆنترۆڵ
كردوه‌و رێگا به
راگه‌یه‌نه‌كان‌و
ناده‌ن له‌و
خوێندكارانه نزیك
ببنه‌وه.
هه‌ندێك له
خوێندكاره‌كان بڕیاری
مانگرتنی خۆراكی
وشكیان داوه.
هه‌ندێك له
خوێندكاره‌كان بڕیاری
مانگرتنی خۆراكی
وشكیان داوه. |