|
وەکیلیان ھەیه به
ناوەکانی
ته‌باته‌بائی-ئه‌خگه‌ر
و به‌ھرامیان.
ته‌بانه‌بائی زۆر له
سه‌ر کارەکه‌یان
راناوەستن و له گه‌ڵ
رادیۆ ئاڵمان و ..
که موساحه‌به‌ی
کردبوونه ته‌نیا ھیچ
راستییه‌کانی
دەرنه‌خستبوو به‌ڵکوو
فه‌رزاد ودوستانی
وەکوو تێرۆریست
ناساندبوو و
عه‌لیحه‌یدەریانیشی
وەکوو ته‌به‌عه‌ی
تورکیا نیشان دابوو
له حاڵێکدا که
ناوبراو خۆی خه‌ڵکی
سنه‌یه و ئێستاش
بنه‌ماڵه‌که‌ی له سنه
دەژین. ئه‌خگه‌ریش
وەکیلێکه که ئیدارەی
ئیتیلاعات خۆی بۆی
داناون. ھەموو
ئه‌وانه بۆ نیشان
دانی بزوتنه‌وه‌ی
مه‌دەنی له رۆژھەڵات
وەک بزوتنه‌وەیه‌کی
تێرۆریستییه.
ته‌نیا وەکیلێکی باش
له‌سه‌ر
په‌روەندەکه‌یان کار
دەکات به‌ھرامیانه و
ئامادەیه له گه‌ڵ
راگه‌یاندن و
ته‌له‌ویزیۆنه‌کانیش
دا موساحه‌به بکات.
فه‌رزاد
که‌مانگه‌ر-فه‌رەھاد
وەکیلی و عه‌لی
حه‌یدەریان ھەر
ئێستاش له زیندانی
رەجایی شاری که‌رەج
ناسراو به گواتمالا
دا زیندانینه و
فه‌رزاد که‌مانگه‌ر و
عه‌لی حه‌یدەریان
له‌و به‌ندە دا
راگیراون که
زیندانییه‌کانی ئیدز
و ھێپاتیتی تێدا
رادەگیرێ. |