ده‌سپێک  |  هه‌واڵ   وتار    |  گوڤار     |   ئه‌سناد    |   پێوه‌ندی    ده‌نگی خوێندكار   | فارسی                 

 

 

 

 

.:: هه‌واڵ ::.

کۆبوونه‌وه‌یه‌کی  گه‌وره‌ی خوێندکاری ، به‌ ناوی " شاری من ، فه‌رهه‌نگی من " ، ‌ له‌ زانستگه‌ی ئه‌میر که‌بیری تاران پێک هات

 

رێكه‌وت :    1387.02.26           

رۆژی 22/2/1387 ، له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی  زۆر گه‌وره‌ی خوێندکاری دا ، به‌ ناوی " شاری من ، فه‌رهه‌نگی من " ، که‌ له‌ زانستگه‌ی ئه‌میر که‌بیری تاران پێک هات و رۆژی  فه‌رهه‌نگی پارێزگه‌  کورد نشینه‌کانی رۆژاوای ئێران بو ، به‌رنا‌مه‌یه‌ک به‌ به‌شداری نزیکه‌ی 2000خوێندکار و خه‌لکانی دیکه‌ به‌رێوه‌ چو . ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ ‌له‌ کاتژمێر 6 تا 9 ی پاشنیوه‌رۆ درێژه‌ی کێشا و به‌ تایبه‌ت تیشک خرا سه‌ر  فه‌رهه‌نگی پارێزگه‌ی کرماشان و ئیلام و باشووری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و چه‌ندین پارچه‌ گۆرانی و مۆسیقای جوانی کوردیش پێشکه‌ش کرا  . له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ دا دوکتور ئه‌سعه‌د ئه‌رده‌ڵان وتارێکی زۆر جوانی پێشکه‌ش کرد، له‌پاشان هه‌واڵی کاندیدا بوونی مامۆستا سه‌لاح سۆران بۆ خه‌ڵاتی بۆبێلی ئاشتی ساڵی 2008 یش خوێندراوه‌ و به‌ چه‌پڵه‌ رێزانی که‌م وێنه‌ی به‌شداران پشتیوانی لێ کرا و به‌رنا‌مه‌ی هه‌ڵپه‌ڕکێی کوردیش به‌ڕیوه‌ چو . پیشانگایه‌کیش به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ دانرابو . زانستگه‌ی ئه‌میر که‌بیر به‌ یه‌کێک له‌ زانستگه‌ گه‌وره‌ و باشه‌ کانی ئێران داده‌نرێ ، که‌ هه‌میشه‌ جێگه‌ی کێشه‌ و مشت و مڕ و خۆپیشاندانی خوێندکارانه‌  . کۆڕی کوردانی تارانیش بۆ دروست بوونی ئةو  کۆبوونه‌وه‌ یه‌ ، زۆر هاوکاری   کردبو

 

 

 

 

.:: ئه‌م نووسراوه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان ئی‌مه‌یل بکه‌ن ::.

 

ئی‌مه‌یلی خۆتان :

 

ئی‌مه‌یلی هاوڕێکه‌تان : 

 

 

ده‌سپێک  | هه‌واڵ  | وتار  | گوڤار  | ئه‌سناد  | پێوه‌ندی  | ده‌نگی‌ خوێندكار |  فارسی

یه‌كیه‌تیی‌ خوێندكارانی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران - 1383                   

 ڕێکه‌وت: هه‌ینی، ۱‌ی سه‌رماوه‌زی 1387 هه‌تاوی ؛ ۲۱‌ی نۆڤامبری 2008 زاینی