ده‌سپێک  |  هه‌واڵ   وتار    |  گوڤار     |   ئه‌سناد    |   پێوه‌ندی    ده‌نگی خوێندكار   | فارسی                 

 

 

 

 

.:: هه‌واڵ ::.

پشتیوانی خوێندكارانی كورد له‌ تێكۆشانی خوێندكارانی ئازه‌ری

 

رێكه‌وت :    1387.02.23           

خوێندكارانی كوردی زانستگاكانی ته‌ورێز له‌ راگه‌یه‌ندراوێك دا پشتیوانی خۆیان له‌ تێكۆشانی‌وچالاكیی خوێندكارانی ئازه‌ری ده‌ربڕی.

له‌‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا كه‌ رۆژی‌ 20ی‌ بانه‌مه‌ڕ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ وێڕای ده‌ربڕینی پشتیوانی خوێندكارانی كورد له‌ چالاكی‌و تێكۆشانی خوێندكارانی ئازه‌ری  پێ‌ له‌ سه‌ر خه‌باتی هاوبه‌شی خوێندكارانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ بنده‌سته‌كان‌و پشتیوانی له‌ دابینبوونی مافی نه‌ته‌وایه‌تیی یه‌كسان بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان له‌ ئێران دا كراوه‌.

 

شه‌وی شه‌ممه‌ 21ی‌ بانه‌مه‌ڕ87، به‌ سه‌دان به‌رگه‌ له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌‌و هه‌روه‌ها سه‌دان تراكتی تایبه‌ت به‌ رۆژی‌ خوێندكاری كورد‌ورێزگرتن له‌و رۆژه‌ پیرۆزه‌ بڵاوكرایه‌وه‌.

 ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی دێموكرات، له‌ ته‌ورێز به‌ سه‌دان تراكتی ته‌بلیغی‌و راگه‌یه‌ندراوی كۆمیته‌ی ته‌ورێزی یه‌كیه‌تیی خوێندكارانیان له‌ خه‌وتنگه‌ی زانستگای ته‌ورێز بڵاوكرده‌وه‌.

 ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته‌ی ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی دێموكرات ده‌نگدانه‌وه‌‌و پێشوازیی به‌رچاوی لێ‌ كه‌وته‌وه‌‌و بوو به‌ هۆی سه‌ر سووڕمانی به‌سیجی زانستگا‌و حه‌راسه‌ت.

هاورێیان ئه‌م هه‌واڵه‌ راگه‌یه‌ندراوی خوێندكارانی له‌گه‌ڵه‌.

 

 

 

 

.:: ئه‌م نووسراوه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان ئی‌مه‌یل بکه‌ن ::.

 

ئی‌مه‌یلی خۆتان :

 

ئی‌مه‌یلی هاوڕێکه‌تان : 

 

 

ده‌سپێک  | هه‌واڵ  | وتار  | گوڤار  | ئه‌سناد  | پێوه‌ندی  | ده‌نگی‌ خوێندكار |  فارسی

یه‌كیه‌تیی‌ خوێندكارانی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران - 1383                   

 ڕێکه‌وت: هه‌ینی، ۱‌ی سه‌رماوه‌زی 1387 هه‌تاوی ؛ ۲۱‌ی نۆڤامبری 2008 زاینی