ده‌سپێک  |  هه‌واڵ   وتار    |  گوڤار     |   ئه‌سناد    |   پێوه‌ندی     فارسی                 

 

 

 

 

.:: هه‌واڵ ::.

زه‌ینه‌ب بایزیدی به‌ 4 ساڵ‌ زیندان مه‌حكووم كرا

 

رێكه‌وت :    1387.05.21           

رێكخراوی‌ پاراستنی‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤی‌ كوردستان، رایگه‌یاند، رێكه‌وتی‌ 19ی‌ گه‌لاوێژی‌ 1387، كاتێك

بنه‌ماڵه‌ی‌ زه‌ینه‌ب بایزیدی‌ بۆ ئاگاداری‌ له‌ بارودۆخی‌ ناوبراو چووبوون بۆ دادگای‌ شۆڕشی‌ شاری‌ مه‌هاباد، ئاگادار كرانه‌وه‌ كه‌ 4 ساڵ‌ زیندانی‌ ته‌عزیری‌ بۆ ئه‌م چالاكه‌ كورده‌ ده‌ركراوه‌. رێكه‌وتی‌ 20ی‌ گه‌لاوێژ، ئه‌م حوكمه‌ كه‌ به‌پێی‌ ناوبراو بۆ زه‌نجان دوور ده‌خرێته‌وه‌ به‌ ئاگاداریی‌ زه‌ینه‌ب بایزیدی‌ له‌ به‌ندیخانه‌ی‌ مه‌هاباددا گه‌یشت.

گشت ئه‌و تۆمه‌تانه‌ كه‌ دراوه‌ته‌ پال زه‌ینه‌ب بایزیدی‌ بێجگه‌ له‌ هاوكاری‌ له‌ گه‌ڵ‌ كه‌مپه‌ینی‌ یه‌ك میلیۆن واژۆ، له‌ لایه‌ن ناوبراوه‌وه‌ ره‌ت كراونه‌ته‌وه‌. بنه‌ماڵه‌ی‌ ناوبراو له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ لقی‌ دادگای‌ ده‌ركه‌ری‌ حوكمه‌كه‌، له‌ هه‌مبه‌ر ناڕاستبوونی‌ ئه‌م تۆمه‌تانه‌‌و هه‌روه‌ها ناڕوونبوونی‌ شوناس‌و خاڵه‌كانی‌ سكاڵای‌ ئه‌و كه‌سانه‌ كه‌ وه‌كوو سكاڵاكه‌ری‌ تایبه‌تی‌ له‌ په‌روه‌نده‌كه‌دا ناوبراوه‌ن، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی‌.
رێكخراوی‌ به‌رگری‌ له‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤی‌ كوردستان، ره‌وتی‌ پێڕاگه‌یشتن به‌ په‌روه‌نده‌ی‌ زه‌ینه‌ب بایزیدی‌ له‌ ماوه‌ی‌ مانگێكدا كه‌ له‌ ده‌ستبه‌سه‌ربوونی‌ ناوبراو تێده‌په‌ڕێ‌، به‌ پڕ له‌ كه‌موكۆڕی‌ ده‌زانێ‌‌و هه‌روه‌ها ده‌ركردنی‌ حوكمی‌ 4 ساڵ‌ زیندان بۆ ناوبراو كه‌ له‌ دادگایی‌یه‌كی‌ بێ‌ئاماده‌بوونی‌ پارێزه‌ردا ده‌ركراوه‌، به‌ زۆر قورس‌و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ كه‌ دراوه‌ته‌ پاڵ‌ ناوبراو به‌ ناڕوون ده‌زانێ‌‌و خوازیاری‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دادگایه‌كی‌ دادوه‌رانه‌‌و ئاشكرا بۆ ئه‌م چالاكه‌ كورده‌ پێك بێت.
شایانی‌ باسه‌ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی‌ كه‌ له‌ لایه‌ن ناوبراوه‌وه‌، ره‌ت كراونه‌ته‌وه‌ بریتین له‌: هاوكاری‌ له‌ته‌ك رێكخراوی‌ پاراستنی‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤی‌ كوردستاندا، به‌شداریی‌ له‌ رێوڕه‌سمی‌ سه‌ره‌خۆشیی‌ كه‌سانی‌ دژبه‌ری‌ رێژیمدا، هه‌ڵبژاردنی‌ ناوی‌ زیلان بۆ شوێنی‌ كارو‌و هه‌بوونی‌ سكاڵاكه‌ری‌ تایبه‌تی‌

 

 

 

 

 

.:: ئه‌م نووسراوه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان ئی‌مه‌یل بکه‌ن ::.

 

ئی‌مه‌یلی خۆتان :

 

ئی‌مه‌یلی هاوڕێکه‌تان : 

 

 

ده‌سپێک  | هه‌واڵ  | وتار  | گوڤار  | ئه‌سناد  | پێوه‌ندی  | ده‌نگی‌ خوێندكار |  فارسی

یه‌كیه‌تیی‌ خوێندكارانی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران - 1383                   

 ڕێکه‌وت: هه‌ینی، ۱‌ی سه‌رماوه‌زی 1387 هه‌تاوی ؛ ۲۱‌ی نۆڤامبری 2008 زاینی