ده‌سپێک  |  هه‌واڵ   وتار    |  گوڤار     |   ئه‌سناد    |   پێوه‌ندی     فارسی                 

 

 

 

 

.:: هه‌واڵ ::.

مامۆستا ئه‌نوه‌ر حسێن  په‌نایی به‌ هۆی ئه‌شكه‌نجه‌وه‌ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌

 

رێكه‌وت :    1387.04.28           

" ئه‌نوه‌ر حسێن په‌نایی"، مامۆستای پێشووی قوتابخانه‌كانی ناوچه‌ی له‌یلاخ‌و چالاكی مه‌ده‌نیی شارستانی دێولان كه‌ له‌ لایه‌ن دادگای شۆڕشی شاری سنه‌وه‌ بڕیاری له‌ سێداره‌دانی له‌ دژ دراوه‌، رۆژی‌ دووشه‌ممه‌، 24ی‌ پووشپه‌ڕی‌ 87ی‌ هه‌تاوی  به‌ هۆی كاریگه‌ریی ئه‌شكه‌نجه‌ی نێوگرتووخانه‌كانی ئیتلاعات به‌ بێهۆشی بۆ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سنه‌ گواستراوه‌ته‌وه‌و، پاش 24 كاتژمێر به‌ستری بوون، دیسانه‌وه‌ به‌ قۆڵبه‌ستراوی راپێچی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی سنه‌ كراوه‌ته‌وه‌.

 ئه‌ئوه‌ر حسێن په‌نایی، ته‌مه‌ن 36 ساڵان، خاوه‌نی سێ‌ منداڵی‌ ته‌مه‌ن 3 ساڵان، 8 ساڵان‌و 12 ساڵانه‌ كه‌ نزیكه‌ی یه‌كساڵه‌ به‌ تۆمه‌تی شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ خودا ده‌ستبه‌سه‌ره‌‌و، به‌ مه‌رگ مه‌حكووم كراوه‌.

 هه‌روه‌ها به‌ پێی‌ هه‌واڵه‌كانی  گه‌یشتوو، خه‌ڵكی ئاوایی‌یه‌كانی ناوچه‌ی له‌یلاخ له‌ رۆژانی رابردوودا، به‌ كۆكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌ 4000 هه‌زار واژۆ، وێڕای پشتگیری خۆیان له‌ مامۆستا ئه‌نوه‌ر حسێن په‌نایی، داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری له‌ سێداره‌دانی ناوبراویان له‌ به‌رپرسانی قه‌زایی‌و ئه‌منییه‌تی كۆماری ئیسلامی كردووه‌. هه‌ر له‌و راستایه‌ دا كۆمه‌ڵێك له‌ خوێندكارانی كوردی شاری سنه‌ش له‌ راگه‌یاندراوێكدا خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری له‌ سێداره‌دانی مامۆستا فه‌رزادی كه‌مانگه‌ر‌و مامۆستا حسێن په‌نایی بوون
 

 

 

 

 

.:: ئه‌م نووسراوه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان ئی‌مه‌یل بکه‌ن ::.

 

ئی‌مه‌یلی خۆتان :

 

ئی‌مه‌یلی هاوڕێکه‌تان : 

 

 

ده‌سپێک  | هه‌واڵ  | وتار  | گوڤار  | ئه‌سناد  | پێوه‌ندی  | ده‌نگی‌ خوێندكار |  فارسی

یه‌كیه‌تیی‌ خوێندكارانی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران - 1383                   

 ڕێکه‌وت: هه‌ینی، ۱‌ی سه‌رماوه‌زی 1387 هه‌تاوی ؛ ۲۱‌ی نۆڤامبری 2008 زاینی