ده‌سپێک  |  هه‌واڵ   وتار    |  گوڤار     |   ئه‌سناد    |   پێوه‌ندی     فارسی                 

 

 

 

 

.:: هه‌واڵ ::.

به‌ڕێوه‌چوونی‌ سمینارێك به‌ بۆنه‌ی‌ 22ی‌ پووشپه‌ڕه‌وه
له‌ لایه‌ن یه‌كیه‌تیی‌ خوێندكارانی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێرانه‌وه‌

 

رێكه‌وت :    1387.04.22           

یه‌كیه‌تیی‌ خوێندكارانی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران به‌ بۆنه‌ی‌ 19 هه‌مین ساڵڤه‌گه‌ڕی‌ شه‌هیدكرانی‌ د. قاسملوو، ئێواره‌ی‌ رۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌، 20ی‌ پووشپه‌ڕی‌ 1387، سمینارێكی‌ له‌ ژێر ناوی‌"ئه‌ندیشه‌ی‌ دوكتور قاسملووی‌ نه‌مر، چرای‌ رێگای‌ خه‌باتمانه‌" به‌ڕێوه‌ برد. سمیناره‌كه‌ به‌ به‌شداریی‌ به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری‌، سكرتێری‌ گشتی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران، ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی‌ ده‌فته‌ری‌ سیاسی، كۆمیته‌ی‌ ناوه‌ندی‌‌و كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانی‌ حیزب‌و سكرتێر‌و ئه‌ندامانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی یه‌كیه‌تیی‌ خوێندكارانی‌ دێموكرات به‌ڕێوه‌ چوو.
سرودی‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌‌و راگرتنی‌ خوله‌كێك بێده‌نگی‌ بۆ رێزگرتن له‌ گیانی‌ پاكی شه‌هیدان، ده‌ستپێكی‌ به‌رنامه‌كه‌ بوو. پاشان چه‌ندین وتار له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیی‌ به‌رزی‌ د.قاسملوو پێشكه‌ش كران. وتاری‌ "بزووتنه‌وه‌ی‌ رزگاریخوازیی‌ كوردستان له‌ ژێر سێبه‌ری‌ چه‌مكی‌ خه‌باتی‌ ره‌وا به‌ رێبه‌ریی‌ د.قاسملوو" له‌ لایه‌ن شاهۆ فه‌رازمه‌نده‌وه‌، وتاری‌ "د.قاسملوو، رێبه‌رێكی‌ به‌توانا له‌ بواری‌ سیاسه‌تی‌ دیپلۆماسی‌دا" كه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌ژین ره‌زابییه‌وه‌ ناردرابوو، وتاری‌ "رۆڵی‌ د.قاسملوو وه‌ك رێبه‌رێكی‌ دیپلۆمات‌و ئه‌مڕۆیی‌" له‌ لایه‌ن فواد خاكی‌ به‌یگی‌یه‌وه‌‌و هه‌روه‌ها وتاری‌ "ئازادی‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ ئێران‌و شه‌پۆله‌كانی‌ دێموكراسی" له‌ لایه‌ن ره‌زا فه‌تحوڵڵانژاده‌وه‌، له‌ سمیناره‌كه‌دا پێشكه‌ش كران.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

.:: ئه‌م نووسراوه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان ئی‌مه‌یل بکه‌ن ::.

 

ئی‌مه‌یلی خۆتان :

 

ئی‌مه‌یلی هاوڕێکه‌تان : 

 

 

ده‌سپێک  | هه‌واڵ  | وتار  | گوڤار  | ئه‌سناد  | پێوه‌ندی  | ده‌نگی‌ خوێندكار |  فارسی

یه‌كیه‌تیی‌ خوێندكارانی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران - 1383                   

 ڕێکه‌وت: هه‌ینی، ۱‌ی سه‌رماوه‌زی 1387 هه‌تاوی ؛ ۲۱‌ی نۆڤامبری 2008 زاینی