|
ئه‌مساڵ له
دووهه‌مین ساڵی
به‌رێوه‌چوونی
رێوره‌سمه‌كانی
تایبه‌ت به رۆژی
خوێندكاری كورد،
وێرای رێز گرتن
له خه‌باتی
ئازادیخوازانه‌ی
خوێندكارانی مه‌ته‌رێزی
زانست و پیرۆز
كردنی ئه‌م رۆژه،
یادێك له قاره‌مانه‌تی
و گیان فیدایی
هێمای خه‌باتی
خوێندكارانی
كورد، شه‌هید
سمایل شه‌ریف
زاده و
هاوڕێیانی ده‌كه‌ینه‌وه‌و
به چاوی رێز و
به سه‌ردانه‌واندن
به‌رامبه‌ر به
گیانی به‌رزو
پاكی ئه‌و شه‌هیدانه،
له‌و تێكۆشان و
ده‌نگ هه‌ڵبڕن و
تاریكی دادڕینهیان
وانه‌ی سه‌رهه‌ڵدان
و ملكه‌چ نه‌بوون
به‌رامبه‌ر به
سه‌ره‌ڕۆیی و چه‌وسانه‌وه‌و
دواكه‌وتوویی
فیردهبین و هه‌نگاوی
خێراتر‌و قایمتر
له درێژه‌ی
رێبازه‌كه‌یاندا
هه‌ڵده‌گرین.
شه‌هید سمایل شه‌ریف
زاده له ساڵه‌كانی
46ـ47 دا‌و هاوشان
له گه‌ڵ هاوبیر
و هاوڕێكانی
لوتكه‌ی هه‌ڵوێستی
مرۆڤیان خسته به‌ر
دیده‌ی هه‌موان
و هه‌وری ره‌ش و
چڵكنی ملكه‌چی
و ده‌م بهسراوییان
هه‌ڵ دڕی و خۆری
روناكی درهی
به‌خته‌وه‌ریان
پیشانی عاشقانی
روناكی دا.
هاوخه‌باتان
ئه‌م ساڵ و له
ساڵی 1387 ی هه‌تاویدا،
یادی ئه‌و چیای
هه‌ڵوێستانه له
كاتێكدا ده‌كه‌ینه‌وه،كه
بزووتنه‌وه‌ی
روو له ئاسۆی
خوێندكاری كورد،
به‌هێزتر له
جاران و به‌تین و
پوخته‌تر بۆ پێشه‌وه
چووه‌و له
پێناوی سه‌لماندنی
مرۆڤی ده‌روه‌ست
و به هه‌ڵوێستدا،
قوربانی به به‌های
پێشكه‌ش كردووه.
گه‌ر ساڵانێك خه‌بات
و تێكۆشانی رۆڵه
چاونهترسهكانی
كورد له
زانكۆكانی
ئێران‌دا، نكۆڵی
لێ دهكراو هه‌وڵی
وون كردنی له
ناو بزووتنه‌وه‌ی
سه‌راسه‌ریدا ده‌درا
یا ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستانی
تاریك بیر،
حاشایان له
بوونی ناو و نهتهوهوهێماكانیان
ده‌كرد، به‌ڵام
ئێستا ئیدی ئه‌م
بزووتنه‌وه‌یه،
واته بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری كورد،
وه‌ك بونێكی ده‌رهه‌ست
خۆی به سه‌ر
واقیعه تاڵ و
سارده‌كاندا سه‌پاندووه‌و
كه‌س ناتوانێ كپ
و بێده‌نگی بكات.
بێ گومان هه‌ر
ده‌سكه‌وتێك به
بێ دانی به‌هاكه‌ی
به‌دی نایه‌ت و
بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری
كوردیش به تایبه‌ت
ساڵی رابردوو
نرخه‌كه‌ی داوهوچهندین
خوێندكاری
كوردخرانه به‌ندیخانه‌و
چاڵه ره‌شه‌كانی
خوێنمژان و ئه‌شكه‌نجه
كران و چه‌ندین
خوێندكاری كورد
ئێستاش له به‌ندی
ئه‌هریمه‌ن دان و
به خۆڕاگریان به
ده‌ستی خاڵی و
سه‌ری پڕ له
خولیای ئازادی
به سه‌ر سهرهڕۆیاندا
سه‌رده‌كه‌ون.
خوێنی پاك و
زوڵاڵی شه‌هید
براییم لوتفڵایی،
ئه‌وخوێندكاره
چاوگه‌شه‌ی
قوتاابی
قوتابخانه‌ی
قاسملووی نه‌مر،
وانه‌ی به‌رخۆدان
و سه‌ركه‌وتن بۆ
خوێندكارانی
كوردی پێ ده‌نووسرێته‌وه.
یه‌كیه‌تی
خوێندكارانی
دیمۆكرات، ده‌نگی
به‌رز و مه‌ته‌رێزی
خوێندكارانی
ئازاددیخوازی
كورد، هه‌روه‌ك
ساڵی پار
پێشنیاری دیاری
كردنی رۆژی
خوێندكاری كوردی
كرد، ئێستاش دوای
یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی
خۆی، وه‌ك حاران
راده‌گه‌یه‌نێ
كه دڕدان به
تاریكی رێڕه‌وی
خوێندكاری
دێموكراتی كوردهولهم
رۆژه پیرۆزه‌دا
له گه‌ڵ رێباز‌و
هێما به‌رزه‌كانی
خه‌باتی
خوێندكاری كورد
په‌یمان نوێ ده‌كاته‌وه،
كه به چاو كردن
له‌و هێمایانه
له سه‌ر ئه‌و
رێبازه سوربێ.
به‌رز و پیر‌وز
بێت یادی شه‌هید
سمایل شه‌ریف
زاده‌و هاوڕێیانی
پیرۆز بێت رۆژی
خوێندكاری كورد
سه‌ركه‌وتن بۆ
ئازادی و مرۆڤ
ته‌وه‌ری نه‌مان
بۆ ئه‌هریمه‌ن و
تاریكی
یه‌كیه‌تی
خوێندكارانی
دێموكراتی
كوردستانی ئێران
12ی بانه‌مه‌ڕی
1387 |