|
دڕندانه‌ترو
توندتر دژایه‌تی
له‌گه‌ڵ زانستگا
نواند، سه‌ره‌تا
به داخستنی
زانستگاكان و
دوایه به
پاكتاوی
خوێندكار‌و
مامۆستاكان و
ساڵانی دواتر و
له هێرشی مه‌غول
ئاسا بۆ كوی
زانستگا، هه‌موو
سنووره‌كانی تێك
شكاند‌و به په‌ڵه‌ی
ره‌ش و تاوان،
نێو چاوانی
حكومه‌تی
ئیدئولۆژیكی
دینیی نیشان كرد
و له مێژوودا وه‌ك
گه‌وره‌ترین
رژیمی دوژمنی
زانست وزانایی
خۆی تۆماركرد.
ئه‌مساڵ و دوای
29ساڵ به سه‌رهاتنه
سه‌ركاری رژیمی
ویلایه‌تی فه‌قیه
دا، هێزه جۆربه‌جۆره‌كانی
سه‌ركوتكه‌ری ئه‌م
رژیمه، چی له
توانایاندا بوو
بۆ سه‌ركوت و ده‌مكوتی
خوێندكاران دریغی‌یان
نه‌كردو به گرتن،
لێدان، زیندان،
ئه‌شكه‌نجه، وه‌ده‌رنان،
بێ به‌ری كردن
له خوێندن و…
ویستیان چۆك به
خوێندكاران دابده‌ن
و بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری شكست
پێ‌بهێنن وله
كۆتایی‌دا راگه‌یاندراوی
مه‌رگی زانستگا‌و
بزوتنه‌وه‌ی
خوێندكاران ده‌ربكه‌ن.
به ده‌یان
خوێندكار گیران و
له زیندان كران.
به سه‌دان
خوێندكار وه‌به‌ر
تۆمه‌ته ناره‌واكانی
رژیم كه‌وتن و چه‌ندین
خوێندكار ئێستاش
له زیندان له
ژێر دڕندانه‌ترین
ئه‌شكه‌نجه‌دان.
ده‌وڵه‌تی
پاسداره جینایه‌تكاره‌كان،
ده‌یه‌وێ تۆڵه‌ی
شكستی ئیدئۆلۆژی‌یه
دواكه‌وتوانه‌كه‌ی
له خه‌ڵكی
مافویست
وئازادیخوازی
ئێران و نه‌ته‌وه
بنده‌سته‌كان و
به‌تایبه‌ت له
خوێندكاران
بستێنێته‌وه‌و
بۆیه زۆر بێ شه‌رمانه
تیغی ژه‌هراویی
كوشت وبڕی هه‌ڵ
كێشاوه‌و
ئازاترین و
وریاترین رۆڵه‌كانی
نه‌ته‌وه‌كانی
ئێرانی كردۆته
نیشانه.
راپه‌ڕین وناره‌زایه‌تی
ده‌ربڕین و
كۆبوونه‌وه‌كانی
خوێندكاران، له‌م
چه‌ند مانگه‌دا
نیشانیان داوه‌كه
بزوتنه‌وه‌ی
خوێندكاری به
پێوه‌یه، به
رێگاوه‌یه‌و سه‌ربڵیندو
روو له ئاسۆی
ئازادی،پێش ده‌كه‌وێ
و چۆك نادا.
خوێندكاران به
تایبه‌ت له
كۆبوونه‌وه‌ی
زانستگا چ ساڵێك
پێشوو له
زانستگای ئه‌میركه‌بیرو
چ ئه‌مساڵ له
تاران، به ئه‌حمه‌دی
نه‌ژاد، داهۆڵه‌كه‌ی
كۆماری ئیسلامی
و له‌راستی‌دا به
رژیمی
دیكتاتووری دژی
ئازادی یان وت
كه تیغه‌كانی
كول بوون و وره‌ووزه‌ی
هێزو چین وتوێژه
ئازادیخوازه‌كان
زیاتری كردوه‌و
كۆڵان و شه‌قام
به شه‌قامی
ئێران ده‌بێ به
سه‌نگه‌ری
ئازادی و ته‌نگ
به ده‌زگای
ویلایه‌تی فه‌قیه
هه‌ڵ ده‌چنن.
خوێندكاران له
زانستگاكانی
ئێران‌دا له‌ژێر
سه‌ركوت و
توندوتیژیی رژیم،
كۆبوونه‌وه‌و
ریۆره‌سمی 16ی
سه‌رماوه‌زیان به‌رێوه
بردوه‌و ده‌یبه‌ن
و له‌و كۆبوونه‌وانه‌و
له‌وتریبوونانه‌وه،
هاواری ئازادی
و مافخوازی به‌رز
ده‌كه‌نه‌وه.
بزوتنه‌وه‌ی
خوێندكاری
هاوكات و شانبه‌شانی
بزوتنه‌وه‌كانی
دیكه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی
وه‌كوو ژنان و
كرێكاران، خه‌بات
بۆ دابینبوونی
ئازادی
ودیمۆكراسی و
دادپه‌روه‌ری
كۆمه‌ڵایه‌تی
درێژه پێ‌ده‌ده‌ن.
یه‌كیه‌تیی
خوێندكارانی
دێموكراتی
كوردستانی ئێران،
له 16ی سه‌رماوه‌زی
86دا وێڕای سه‌ردانه‌واندن
بۆ خه‌بات و
تێكۆشانی
ئازادیخوازیی
خوێندكارانی
ئێران، ده‌نگی
خوێندكارانی
كورد له
زانستگاكانی
ئێران به‌رز ده‌كاته‌وه‌و
به‌یادكردنه‌وه‌و
وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی
هه‌موو چالاكان
وئازادیخوازانی
كورد و غه‌یری
كورد له زیندانه‌كانی
ویلایه‌تی سه‌ره‌رۆیی‌دا،
ده‌نگی ده‌خاته
پاڵ هه‌موو
ئازادیخوازانی
ئێران و دروشمی
ئازادی بۆ
زیندانیانی
سیاسی، نه‌مان
بۆ سه‌ره‌رۆیی،
سه‌ركه‌وتن
ئازادی ودادپه‌روه‌ری،
دووپات ده‌كاته‌وه.
یه‌كیه‌تیی
خوێندكارانی
دێموكراتی
كوردستان ئێران
15ی سه‌رماوه‌زی
1386 |