ده‌سپێک  |  هه‌واڵ   وتار    |  گوڤار     |   ئه‌سناد    |   پێوه‌ندی    ده‌نگی خوێندكار   | فارسی                 

 

 

 

 

.::   ئه‌سناد::.

په‌یامی‌ ده‌سته‌ی‌ دامه‌زرێنه‌ری‌ یه‌كیه‌تی‌ خوێندكارانی‌ دێموَكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران
بوَ
یه‌كه‌مین كوَنفرانسی‌ لقی‌ نوَروێژی‌ یه‌كیه‌تی‌ خوێندكارانی‌ دێموَكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران

 

به‌ڕیزان به‌ڕێوه‌به‌رانی‌ یه‌كه‌مین كوَنفرانسی‌ یه‌كیه‌تی‌ خوێندكارانی‌ دێموَكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران-نوَروێژ:
خوێندكارانی‌ به‌ڕێزی‌ به‌شدار له‌ كوَنفرانس:
سه‌ره‌تا به‌ پێویستی‌ ده‌زانین كه‌ به‌م بوَنه‌یه‌وه‌ به‌ گه‌رمی‌ پیروَزباییتان ئاڕاسته‌ بكه‌ین و هیوادارین كه‌ كوَنفرانسێكی‌ سه‌ركه‌وتوو و پڕنێوه‌روَكتان هه‌بێت.

هاوڕێیانی‌ به‌ڕێز:
توێژی‌ خوێندكاران له‌ هه‌موو كوَمه‌ڵگایه‌كدا توێژێكی‌ چالاك و چاره‌نووس سازه‌ بوَ مسوَگه‌ر كردنی‌ ئاڵ و گوَڕه‌ پوَزه‌تیڤه‌كان و جێگیر كردنیان . چونكه‌ ده‌توانین له‌ راستیدا ، چوارچێوه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ و دیاری‌ كردنی‌ چالاَكیه كوَمه‌لاَیه‌تیه‌كان له‌ ناو پسپوَڕی‌ و شاره‌زایی

‌ خوێندكاراندا ببینینه‌وه‌ . ده‌بێ‌ ئه‌وه‌مان له‌ به‌ر چاو بێت كه‌ سه‌ركه‌وتنی‌ هه‌ر كوَمه‌ڵگایه‌ك به‌ستراوه‌ به‌وه‌وه‌ كه‌ چه‌نده‌ ده‌توانێ‌ تێكنوَكراتانه‌ بجوڵێته‌وه‌ و كارو پسپوَڕیه‌كان دابه‌ش بكات. ئه‌وه‌ی‌ له‌م چوارچێوه‌یه‌دا سه‌رنجی‌ هه‌ر لایه‌ك راده‌كێشێت ، بوَ مسوَگه‌ر كردنی‌ ئه‌م ئامانجه‌ زانكوَ و خوێدكارانن. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ بوَ كوَمه‌ڵگایه‌كی‌ ئاسایی‌ ده‌توانێ‌ ئه‌نجامێكی‌ باش به‌ ده‌سته‌وه‌ بدات، ئه‌وا بوَ كوَمه‌ڵگای‌ كوردستان و كورد به‌ گشتی‌ ده‌بێت هاوكات له‌ گه‌ڵ ئه‌م ره‌هه‌ندانه‌ هه‌ستێكی‌ پاك و بێگه‌ردی‌ نه‌ته‌وه‌ییش له‌ ئارادا بێت ، تا بتوانێت ببێته‌ ئه‌نگێزه‌ی‌ خوێندن و هه‌وڵدان له‌ پێناوی‌ خوَپێگه‌یاندن. ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌وڕوَ ئێوه‌ له‌ تاراوگه‌ و له‌ ژێر كاریگه‌ری‌ ده‌یان كێشه‌ی‌ تایبه‌ت به‌و فه‌زایه‌ هه‌ڵده‌ستنه‌وه‌و خه‌باتی‌ رێكخراوه‌یی‌ به‌ ئاراسته‌یه‌كی‌ دیاری‌ كراو ده‌به‌نه‌ پێشێ‌ ،نیشانه‌ی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ ئه‌و راستیه‌یه‌ كه‌ هه‌ستی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ ئه‌نگێزه‌ی‌ ژیان و هه‌وڵدانتانه‌. هاوكات ئه‌وه‌ش ده‌سه‌لمێنێ‌ كه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ پێچه‌وانه‌ی‌ روانینی‌ داگیر كه‌رانه‌وه‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ رسه‌ن و هه‌مه‌لایه‌نه‌و روَشنبیران و خوێندكاران باسكێكی‌ به‌هێزن تێیدا.
به‌ڕێزان:
رێكخستن یه‌كێك له‌ بنه‌ما گرنگه‌كانی‌ جیاكردنه‌وه‌ی‌ هه‌ر كوَبونه‌وه‌و رێكخراوێكی‌ موَدێرنه‌ له‌ هه‌ر كوَبوونه‌وه‌و رێكخراوێكی‌ كون و كلاسیك. چونكه‌ له‌ راستیدا رێكخستن له‌ گه‌ڵ خوَیدا كوَمه‌ڵێك خاسیه‌تی‌ دیكه‌ به‌دی‌ ده‌هێنێ‌ كه‌ بنه‌مای‌ پته‌وی‌ ئه‌و رێكخراوه‌ داده‌ڕێژن . هاوكات له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ پابه‌ند بوون به‌ دامه‌زراندنی‌ رێكخستن و هه‌وڵدان بوَ هێنانه‌ كایه‌ی‌ ئیراده‌یه‌كی‌ گشتی‌ نیشانه‌ی‌ باوه‌ڕی‌ قوڵ به‌ دێموَكراسی‌ و چه‌سپاندنی‌ بنه‌ما رێكخراوه‌ییه‌كانه‌. بوَیه‌ له‌م باره‌وه‌ كوَبوونه‌وه‌ی‌ ئێوه‌ ئازیزان له‌ راستای‌ چه‌سپاندنی‌ پڕه‌نسیپه‌ دیموَكراتیكی‌ و رێكخراوه‌ییه‌كان ، نیشانده‌ری‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ به‌ باشی‌ وانه‌كانی‌ دێموَكراسیان وه‌رگرتووه‌و به‌ راستگوَییشه‌وه‌ ئه‌ركه‌ رێكخراوه‌ییه‌كانیان وه‌ئه‌ستوَده‌گرن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن بوَ جێگیر كردنیان.ته‌مرین كردنی‌ دێموَكراسی‌ و چه‌سپاندنی‌ بنه‌ما دێموَكراتیكه‌كان، دوو شتی‌ گرنگن كه‌ ده‌توانن گه‌ره‌نتی‌ سه‌ركه‌وتنمان بكه‌ن.
هاوڕێیانی‌ هێژا:
ئه‌وڕوَ كوَمه‌ڵگاكه‌مان ئێران له‌ به‌ره‌به‌ری‌ ئاڵ و گوَڕگه‌لێكی‌ مه‌زندایه‌، چونكه‌ له‌ راستیدا له‌ هه‌موو بارێكه‌وه‌ له‌ ژێر گوشاردایه‌ . ئه‌وڕوَ له‌ ئێراندا هه‌موو چین و توێژه‌كانی‌ كوَمه‌ڵ ده‌ستیان داوه‌ته‌ خه‌باتێكی‌ هه‌مه‌لایه‌ن ، كه‌ ئه‌گه‌ر بێت و كه‌مێك هاوئاهه‌نگی‌ له‌ نێوان ئه‌و لایه‌نانه‌دا هه‌بێت ئه‌وا ده‌توانین بڵێین كه‌ كوَماری‌ ئیسلامی‌ به‌ زوویه‌ له‌ نێو ده‌چێت.بوَیه‌ ده‌بێت هه‌مووی‌ ئێمه‌ش له‌و راستایه‌دا بجوڵێینه‌وه‌و هه‌وڵ بده‌ین كه‌ هاوئاهه‌نگیه‌كی‌ مه‌زن به‌دی‌ بێنین. ئه‌گه‌ر ئه‌وڕوَ له‌ ئێراندا خوێندكاران باسكی‌ به‌هێزی‌ بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ كوَمه‌لاَیه‌تی‌ و سیاسی‌ رادیكاڵن ده‌بێت ئێمه‌ش هاوشان له‌ گه‌ڵ ئه‌وان له‌ هه‌ر رێگه‌یه‌كه‌وه‌ ، كه‌ بوَمان ده‌كرێت هاواری‌ مافخوازیان بگه‌یه‌نین به‌ گوێی‌ دنیا. له‌ لایه‌كی‌ دیكه‌شه‌وه‌ ئێمه‌ وه‌كو كورد ،ده‌بێت ئه‌وه‌ باش بزانین كه‌ روخانی‌ كوَماری‌ ئیسلامی‌ بوَ ئێمه‌ی‌ كورد و خه‌ڵكانی‌ دیكه‌ ناتوانێ‌ هه‌موو شتێك بێت ، هه‌روه‌كو چوَن له‌ رابرووشدا رووخانی‌ ده‌وڵه‌ته‌ دیكتاتوَره‌كانی‌ دیكه‌ نه‌بووه‌ته‌ مایه‌ی‌ خوَشبه‌ختی‌ بوَ تاكه‌كانی‌ نه‌ته‌وه‌كه‌مان. بوَیه‌ ده‌بێت له‌م باره‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ی‌ كه‌ بوَمان ده‌كرێت به‌ر له‌وه‌ی‌ كه‌ ئاڵ و گوَڕه‌كان رووبده‌ن خوَمان ئاماده‌ بكه‌ین و خوَمان بهاوێینه‌ ناو هاوكێشه‌كانه‌وه‌ ، تا وه‌كو هێزێكی‌ كاریگه‌ر حه‌سابمان له‌ سه‌ر بكرێ‌ .خوێندكاران و روَشنبیرانی‌ كورد له‌م نێوه‌دا ده‌توانن روَڵێكی‌ كارا بگێڕن له‌ ناساندنی‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان.بوَ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته‌ كه‌ له‌ گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ بزاڤی‌ میللی‌ دێموَكراتیكدا پێكه‌وه‌ هه‌نگاو هه‌ڵێنینه‌وه‌و هه‌وڵ بده‌ین. ئه‌وڕوَ ئێوه‌ روَڵی‌ سه‌فیرانی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كی‌ چه‌وساوه‌ ده‌گێڕن له‌ هه‌مبه‌ر گه‌یاندنی‌ هاواری‌ مافخوازییه‌كه‌ی‌. ئێوه‌ ده‌توانن باسكی‌ به‌هێزی‌ رێنسانسێك بن بوَ هه‌موو ئه‌و سامانه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ شاراوه‌ی‌ كه‌ به‌ درێژایی‌ مێژوو زاڵمانی‌ حاكم به‌ سه‌ر وولاَته‌كه‌مان پێمانیان ره‌وا نه‌بینیوه‌.
له‌ پێوه‌ندی‌ له‌ گه‌ڵ كاره‌ رێكخراوه‌ییه‌كانیشماندا هیوادارین كه‌ كوَنفرانس به‌رنامه‌ی‌ گونجاوی‌ كاری‌ دابڕێژێت و هاوكات ببێته‌ سه‌كوَیه‌كی یارمه‌تی‌ ده‌ریش بوَ پێكهێنانی‌ لق و كوَمیته‌ی‌ دیكه‌ له‌ وولاَته‌كانی‌ دیكه‌ش.
هه‌ر به‌م بوَنه‌یه‌وه‌ به‌ پێویستی‌ ده‌زانین كه‌ سوپاس و پێزانینی‌ خوَمان ئاڕاسته‌ی‌ هه‌موو ئه‌و هاوڕێیانه‌ بكه‌ین كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ پیشوه‌دا ئه‌ركی‌ دامه‌زراندنی‌ ئه‌و كوَمیته‌ییان وه‌ئه‌ستوَ گرت و به‌وپه‌ڕی‌ دڵسوَزییه‌وه‌ ئه‌ركه‌كه‌نیان جێ‌ به‌جێ‌ كردن.
له‌ كوَتایی‌ دا جارێكی‌ دیكه‌ له‌ ناخی‌ دڵمانه‌وه‌ پیروَزباییتان پێ‌ ده‌ڵێین و هیوادارین كه‌ هه‌روا دڵگه‌رمانه‌ و ده‌روه‌ستانه‌ به‌رده‌وام بن له‌ پێوانی‌ رێگای‌ پڕ له‌ كه‌ندو كوَسپی‌ ئازادی‌ و سه‌ربه‌ستیدا.
شانازیتان پێوه‌ده‌كه‌ین



ده‌سته‌ی‌ دامه‌زرێنه‌ری‌
یه‌كیه‌تی‌ خوێندكارانی‌ دێموَكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران
26-9-2007

 

.:: ئه‌م نووسراوه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان ئی‌مه‌یل بکه‌ن ::.

 

ئی‌مه‌یلی خۆتان :

 

ئی‌مه‌یلی هاوڕێکه‌تان : 

 

 

ده‌سپێک  | هه‌واڵ  | وتار  | گوڤار  | ئه‌سناد  | پێوه‌ندی  | ده‌نگی‌ خوێندكار |  فارسی

یه‌كیه‌تیی‌ خوێندكارانی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران - 1383                   

 ڕێکه‌وت: هه‌ینی، ۱‌ی سه‌رماوه‌زی 1387 هه‌تاوی ؛ ۲۱‌ی نۆڤامبری 2008 زاینی